هەپەگە: لە زاپ ٣ داگیرکەر سزادران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ناوچەى زاپ گورز لە داگیرکەران درا و سەنگەرێک تێکشێندرا و بەلانیکەمەوە ٣ سەربازیش سزادراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، "هێزەکانمان دوێنێ ٢ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٥:٣٠ و لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا، لە ناوچەی قەڵای بەدەوێ لە ناوچەى زاپ گورزیان لە داگیرکەران دا.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییە سەرکەوتووانەیەی هێزەکانماندا، بەلانیکەمەوە ٣ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک تێکشکێندرا و گورزیش لە  سیستمێکی کامێرا و سیستمێکی ڕادار درا".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ شاخی شەهید شەریف لە ناوچەی خواکورک و شاخی شەهید سمکۆ لە ناوچەی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران".

ژ.ت