هەپەگە: لە زاپ ٥ داگیرکەر سزادران، کامێرایەکی چاودێری لەناوبرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە زاپ لە چالاکی گەریلاکانیدا لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادراون و کامێرایەکی چاودێری حەراریش لەناوبراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە زاپ لە چالاکی گەریلاکانیدا لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادراون و کامێرایەکی چاودێری حەراریش لەناوبراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە گۆڕەپانەکانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێمی هەرێمی زاپ ٥ داگیرکەر سزادراون.
لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەم زانیاریانە خراونەتەڕوو:
"لە هەرێمی گابار؛
١٧ی ئەیلول لە گۆڕەپانی گوندی بانای ناوچەی باسای شڕنەخ ئەو هێزانەمان کە سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بوون لەگەڵ داگیرکەران تووشی شەڕ و پێکدادان بوون. لەو شەڕەدا هاوڕێمان رێناس شەهید بوو. زانیاری بەرفراوان لە بارەی ناسنامەی هاورێمان رێناس دواتر بۆ گەلەکەمان و رای گشتی ئاشکرا دەکەین.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
١٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٣٠ و ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە ٢ سەنگەر وەشێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٣٠، ١٧:٠٠ و ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە ٣ سەنگەری داگیرکەران وەشێندرا.
١٩ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٤٥ و ٢٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێنی لە داگیرکەران وەشێندرا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە سەنگەرێکی داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٢٥ و ٢٢:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێنی لەو داگیرکەرانە درا کە هەوڵیان دەدا تیایدا جێگیر بن. لە ئەنجامدا دوو داگیرکەر سزادران.
١٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی سیستمێکی کامێرای چاودێریی حەراریی داگیرکەران بە نیشان شکێنی لەناوبرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٣٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە دژی ئەو داگیرکەرانەی تونێلەکانی شەڕیان تۆپباران دەکرد بە نیشانشکێنی چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٩ی ئەیلول لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار، لە مەتیناش گۆڕەپانی گوندی دەرگەلێ، گوندی بازێ و گوندی بێشیلی ٣ جار بە گشتی ٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٩ی ئەیلول هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و هەڕێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.
هـ . ب