هەپەگە: لە زاپ هێزەکانی گەریلا گورزیان لە هەلیکۆپتەرێک وەشاند

هەپەگە رایگەیاند لە هەرێمی زاپ، لەدژی هەلیکۆپتەرێک کە هەوڵیدەدا ناوچەکە بۆردومان بکات چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا گورز لە هەلیکۆپتەرەکە وەشێنراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەبی هەپەگە لەبارەی هێرشی داگیرکەری و چالاکی هێزەکانی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری هەڵۆکانی زاگرۆسدا:

٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢١:١٥ لە هەرێمی زاپ، هیزەکانمان گورزیان لە هەلیکۆپتەرێک وەشاند کە هەوڵیدەدا گۆڕەپانی پیتی تی بۆردومان بکات.

٣ی تشرینی دووەم لەنێوان کاتژمێر ١٥:٠٠ – ١٦:٠٠ هەرێمی زاپ، گۆڕەپانی شەهید جوودی و سەرلەبەیانی ٤ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی چەمچۆ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکران.

٤ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی گردی شەهید سمکۆ و کارکەری هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکان و هەلیکۆپتەرەکانەوە تۆپبارانکرا.

٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس گۆڕەپانی وەرخەلێی ئاڤاشینی تۆپباران کرد. هەمان شەو هەلئکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانەکانی تابوری عەرەبان، بانیستا و مەرڤانۆس گەڕان.

٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٠:٣٠ و ١١:٣٠ گردی شەهید شەریف و سنینی خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران."

ف.ق