هەپەگە: لە زاپ تەقەمەنییەکی قەدەغەکراو، ٢ کامێرا و پرۆژێکتۆرێک لەناوبران

لە زاپ تەقەمەنییەکی قەدەغەکراو، ٢ کامێرا و پرۆژێکتۆرێکی سوپای داگیرکەری تورک لەناوبران.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:

٧ ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئێف ئێم تەقەمەنییەکی قەدەغەکراو، سیستەمی کامێرا و پرۆژێکتۆرێک کە داگیرکەران دەیانویست لە تونێلەکانی ئێمەدا دایان بنێن، بە تاکتیکی سابۆتاژ لەناوبران.

٧ ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئێف ئێم سیستەمی کامێرای مۆبێسی داگیرکەران بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لەناوبرا.

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:

٧ ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئێف ئێم ٣ جار بە گازی کیمایی ژەهراویی بۆردوومانکران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک:

٧ ی حوزەیران لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانەکانی خێنرێی سەروو، چیای شەهید شەریف ٢ جار؛ لە هەرێمی گارە، چیای ڕەشید و چیای سیسەر و دەری حەرچە و گوزێ و دەشتی کافیە و چیای زەنگەل ٦ جار؛ لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی چیای شەهید ئارگەرش ٢ جار؛ بە گشتی ١١ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.

٧ ی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ بە هەلیکۆپتەر بۆردوومان کرا".