هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مێردین شەهید بوون و وتی، "بەڵێن بۆ شەهیدانمان دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجیان بۆ ژیانی ئازاد و وڵاتی ئازاد جێبەجێ بکەین."

بەشێک لە راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە

"٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە دەوروبەری گوندی قوردیسێی ناوچەی ئۆمەریای مێردین، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکدا، لەنێوان هێزەکانمان و سەربازانی دوژمندا شەڕێکی سەخت روویدا. لە شەڕەکەدا هاوڕێکانمان شۆڕەش و ئیسیان کە تاوەکو دوایین گولە بە قاڕەمانێتی و فیداکاری شەڕیان کرد، شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: شۆڕش ئامەد

ناو و پاشناو: ئەحمەد کۆچ

شوێنی لەدایکبوون: بسمل

دایک و باوک: فاتیمە و محەمەد سەعید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / مێردین

*

ناسناو: ئیسیان تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: سورگول ئوزگون

شوێنێ لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: مەکیە و حسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / مێردین

 

شۆڕش ئامەد

 

ئیسیان تۆڵهەڵدان

هەپەگە لەگەڵ ئەوەی باسی لە تێکۆشانی هەردوو شەهیدەکەی کردووە کە خەبات و تێکۆشانی ئازادی کورد و کوردستاندا هەروەها گوتی، "سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای هەردوو هەڤاڵمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن بۆ شەهیدانمان دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجیان بۆ ژیانی ئازاد و وڵاتی ئازاد جێبەجێ بکەین."

ف.ق