هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، " هەڤاڵانمان ئاگری و فەداکار، هەم بە بەرخۆدانی خۆیان و هەمیش بە هەڵوێستی خۆیان لەبەرانبەر هەڤاڵانیان بوون بە هێڵی بەرخۆدان."
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، " هەڤاڵانمان ئاگری و فەداکار، هەم بە بەرخۆدانی خۆیان و هەمیش بە هەڵوێستی خۆیان لەبەرانبەر هەڤاڵانیان بوون بە هێڵی بەرخۆدان."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی لەبارەی شەهیدبوونی ٢ گەریلا بڵاوکردەوە کە ١٧ی نیسان لە هێرشی داگیرکەریدا شەهید بوون. راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
" لە بەرانبەر جموجووڵی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک، تیمەکانی گەریلا گەڕۆك گورزی کاریگەری مێژوویی لە دوژمن دەدەن. دوژمن چاوەڕێی ئەم گورزانەی نەدەکرد و خۆی بۆ ئەم گورزانە ئامادە نەکردبوو. هەڤاڵانمان ئاگر و فەداکار کە پراکتیکڤانی وەستای ئەم تاکتیکەبوون، بە بەرخۆدانی خۆیان گورزی گەورەیان لە دوژمندا. هەڤاڵانمان ئاگر و فەداکار بە بەرخۆدانی خۆیان و هەمیش بە هەڵوێستێ خۆیان لەبەرانبەر هەڤاڵانیان بوون بە هێڵی بەرخۆدان."
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ئاگر بۆتان
ناو و پاشناو: سەرحەد ئەکنجی
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک و باوک: شاهیە و رەمەزان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*
ناسناو: فەداکاری جوودی
ناو و پاشناو: عەلی ئیبراهیم
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک و باوک: جەمیلە و ئەبوزەید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
ئاگر بۆتان
هەڤاڵ ئاگر لە جزیر لە ناوەندێکی تێکۆشانی ئازادیماندا لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بووە. خانەوادەی هەڤاڵ ئاگر ئەندامی سەرەتایی تێکۆشانی ئێمە بووە. لە خانەوادەکەی زۆر کەس بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کردووە و شەهید بوون. چیچەک بۆتان کە پوری هەڤاڵ ئاگرە لە گەشکردنی تێکۆشان و لە سوپابوونی یەژەئاستاردا رۆڵێکی گەورەی بینیوە. هەڤاڵ ئاگر بەم کەلەپۆرە وڵاتپارێزیەکی خانەوادەکەی گەورە بووە. هەڤاڵ ئاگر بە چرۆک و داستانی قاڕەمانی گەریلا گەورە بووە و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کردووە. بووەتە شایەدحاڵی قڕکردنی دوژمن لەسەر گەلەکەمان و لەبەرئەوەش لە دڵی خۆیدا لە بەرانبەر دوژمن تووڕەییەکی گەورەی هەبووە. دوای تەمەنی گەنجێتی بەشداری لە خەباتی شۆڕشدا کردووە. لە ساڵی ٢٠١٥دا کاتێک کە دوژمن لە بەرانبەر گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان پلانی چوکدانانی دەستپێکرد، ئەویش وەک وڵامێک بەشداری ریزەکانی گەریلادا کردووە و دواتر خۆی لە رووی ئایدۆلۆژی و سەربازی قوڵ کردووەتەوە. هەڤاڵ ئاگر کاتێک کە لەنێو ئایدۆلۆژیای ڕێبەرتیدا خۆی قوڵ کردووە، بەشداریکردنی خۆی قوڵتر کردووەتەوە و لە ژیانیدا وەک فەرماندەیەک پێشەنگایەتی کردووە. هەڤاڵ ئاگر زیاتر لە زاپ تێکۆشانی کرد و لەوێ بەشداری زۆر چالاکیدا کردووە، بۆ ئەوەی ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت، پەروەردەی فەرماندەیی بینیوە و دوای پەروەردە وەک فەرماندەی یەکینەیەک چووەتەوە بۆ زاپ. لە ١٧ی نیساندا کاتێک کە هێرشی داگیرکەری دەستیپێکرد، هەڤاڵ ئاگر تیمەکانی گەریلای گەڕۆکی ڕێکخست و بە بوێریەکی گەورە گورزی گەورەی لە داگیرکەراندا. هەڤاڵ ئاگر وەک میلیتانێکی سمبوڵی بەرخۆدانی زاپ، هەموو کاتێک لە بیر و هۆشی ئێمەدا دەمێنێتەوە."
ف.ق