هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی زاپی بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە زاپ شەهید بوون و ڕایگەیاند: "فەرماندە نمونەییەکانی سەردەمی نوێ و شۆرشگێڕان و جەنگاوەرانی پێشەنگی هێڵی بەرخۆدانی ئاپۆیی هاوڕێیانمان شەڕڤان و عەگید داستانێکی قارەمانانەیان لە بەرخۆدانی زاپ دا نووسی".

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە زاپ شەهید بوون و ڕایگەیاند: "فەرماندە نمونەییەکانی سەردەمی نوێ و شۆرشگێڕان و جەنگاوەرانی پێشەنگی هێڵی بەرخۆدانی ئاپۆیی هاوڕێیانمان شەڕڤان و عەگید داستانێکی قارەمانانەیان لە بەرخۆدانی زاپ دا نووسی".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەسەر ئەو دوو گەریلایە، کە لە هێرشە داگیرکارییەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون ئەم زانیاریانەى بڵاوکردەوە:

"سوپای تورکی داگیرکەر، کە دەیخواست بە هەلیکۆپتەر لە چەندین ناوچەی هەرێمی زاپ هێزەکانی خۆی دابەزێنێت، بەڵام ئیرادەی پۆڵاینی هێزەکانی گەریلای ڕووبەڕوو کرایەوە. چەندین کۆپتەری سوپای تورک گورزیان لێدرا، نەیتوانی هێزەکان لەو شوێنانە، کە دەیویست هێزی تیادا دابەزێنن. سوپای تورک، کە نەیتوانی بە دابەزین لە ئاسمانەوە ئەنجام بەدەست بهێنێت، بۆیە لە ١٨ی نیساندا هەوڵیدا لە زەوییەوە  پێشڕەوی بکات، بەڵام دیسانەوە دیواری بەرخۆدانی گەریلا لە پەنا گوێیاندا ڕووبەڕوویان کرایەوە. شۆڕشگێڕە ئازا و قارەمانەکانی ئاپۆیی هاوڕێیانمان شەڕڤان و عەگید لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەردا بە بەرخۆدانێکی ئەفسانەیی نەیانهێشت هەناسە بەبەر دوژمن دا بیتەوە، گورز لەسەر گورزیان لە دوژمن دا. هەر دوو هاوڕێمان شەڕڤان و عەگید لە بەرخوداندا بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: شەڕڤان دیجلە

ناو و پاشناو: نەجات دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: موسلیما - شەمسەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ

*******

نازناو: عەگید باتمان

ناو و پاشناو: ڕەمەزان کایا

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک و باوک: فادیمە - سەبری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ

هەڤاڵ عەگیت و هەڤاڵ شەڕڤان لە بەرخۆدانی زاپ دا داستانی قارەمانییان نووسی. سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژا و ئازیزی هاوڕێیانی بەڕێزمان و لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین. داوا لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەین خاوەنداری و پشتیوانی لە تێکۆشانی شەهیدەکانمان بکەن، رێگا نەدەن چەکی شەهیدان لەسەر زەوی بمێنێتەوە و بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکەن".

ژ.ت