هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ڕاگەیاند
هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٢ گەریلا لە هەرێمی خاکورک ڕایگەیاند: " لە کەسایەتی شایانی ٢هەڤاڵی شەهیدماندا جارێکی تر بەڵێنەکانمان بە هەموو هەڤاڵانی شەهیدمان دووبارە دەکەینەوە."
هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٢ گەریلا لە هەرێمی خاکورک ڕایگەیاند: " لە کەسایەتی شایانی ٢هەڤاڵی شەهیدماندا جارێکی تر بەڵێنەکانمان بە هەموو هەڤاڵانی شەهیدمان دووبارە دەکەینەوە."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە شەهید بوونی ٢گەریلای شەهید ڕایگەیاند:
"هەڤاڵانمان پڵنگ و ڕووبار لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لە هێرشی دوژمن بۆ سەر هەێمی خاکورک چوونە کاروانی شەهیدانەوە."
هەڤاڵمان پڵنگ، ڕۆڵەی ئازای گەلی گەرمیان، کە مێژووەکەی پڕە لە خۆڕاگری، توانی بە کەسایەتی ڕاستگۆ و سادەی خۆی لە دڵی هەموو هەڤاڵەکانیدا جێگە بگرێت و ببێتە تێکۆشەرێکی ئاپۆیی. هەڤاڵمان پڵنگ لە کاتێکدا کە هێرشەکانی چەتەکانی داعش و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیپێکردەوە، پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئازادییەوە کرد، بەهۆی کاردانەوەی کۆمەڵایەتییەوە بە بەشداریکردنی لە تێکۆشانی ئازادیدا ئەرکی مێژوویی گەیاندە لووتکە. هەڤاڵمان پڵنگ لە هەر کارێکدا کە ئەرک و بەرپرسیارێتی هەڵدەگرت بە هوشیارییەوە هەڵسوکەوتی دەکرد و بەردەوام ئامانجی سەرکەوتن بوو، لە بەرزترین ئاستدا تێکۆشانی خۆی بەڕێوە برد و لە مێژووی ئازادیی گەلەکەماندا ناوی بۆ هەمیشە مایەوە.
هەروەها هەڤاڵمان ڕووبار کە دەکەوێتە بن کاریگەری تێکۆشانی قارەمانانەی هەڤاڵانمان لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی ڕۆژائاوادا، هەست بە قەرزداری دەکات و بڕیاری بەشدار بوون دەدات و دەچێتە ڕیزەکانی گەریلاوە، بە تێکۆشانی خۆی بوو بە تێکۆشەرێکی نموونەی ڕێبازی ئاپۆیی. هەڤاڵمان ڕووبار کە توڕەیی و ڕقێکی بەهێزی بەرامبەر دوژمن هەبوو، دەیزانی شوێنی لێپرسینەوە ڕیزەکانی گەریلایە، بۆیە ڕووی کردە چیا ئازادەکانی کوردستان. بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی سەرەکی حیزب لە هەر هەلومەرجێکدا هەوڵێکی زۆری دا. بە تێکۆشانی تا دوا هەناسەی بۆ بەدیهێنانی ئارامانجی شەهیدان هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی نیشان دا. بەگشتی ئەرکەکانی بە باشی و دڵسۆزانە بە ئەنجام گەیاند.
سەرسڵامەتی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هەڤاڵانمان پڵنگ و ڕووبار دەکەین کە لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا تا دوا ساتەکانی ژیانیان لە پێناو "ئازادیی ڕێبەرایەتی و کوردستانێکی ئازاد"دا بە نرخ و پڕ لە مانا تێکۆشانیان کرد. لە کەسایەتی هەڤاڵانمان پڵنگ و ڕووبار، جارێکی تر بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە ببینە شایستەی هەموو هەڤاڵانی شەهیدمان.ناو ناسناوی هەڤاڵانی شەهیدمان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
ناوی ڕێکخستنی: پڵنگ گەرمیان
ناو و پاشناوی بنەماڵە: کاروان نازم حەمە غەریب
شوێنی لە دایک بوون: گەرمیان
ناوی دایک-باوک: شەوبۆ-نازم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤/خاکوراک
**************
ناوی ڕێکخستنی: ڕووبار ئاگری
ناو و پاشناوی بنەماڵە: حەسەن حەسەن
شوێنی لە دایک بوون: دەربیسی
ناوی دایک-باوک: خەدیجە-شێخموس
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤/ خاکورک.
**************