هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی سەرحەد شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی شەهیدان ئەردال ئاگر (عەدنان ئاڤشار)، مونزور گمگم (محمد یالچین)، دەروێش خابوور (زاکیر ئولماز) و سیپان یوڵداش (حەمید ئەجەر)ی ئاشکرا کرد کە لە مانگی گوڵاندا لە قاغزمان شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:

"سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی چەمێی سەر بە ناوچەی قاغزمانی شاری قەرس لە بەرواری ١٠ مانگی گوڵاندا دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو و تا ١٥ی گوڵان بەردەوام بوو. لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەراندا شەڕ و پێکدادانێکی قوڕس روویدا. هەر یەک لە هاوڕێکانمان ئەردال، مونزور، دەروێش و سیپان کە بۆ ماوەی ٥ رۆژ لە دژی داگیرکەران بە قارەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون.

زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو هاوڕێ شەهیدانەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئەردال ئاگر

ناوی تەواو: عەدنان ئاڤشار

شوێنی لەدیاکبوون: ئەردەخان

ناوی دایک و باوک: تەڤرت - عبدولا

بەروار و شوێنی شەهیدبوون:١٥ی گوڵانی ٢٠٢٠/قاغزمان

 

نازناو: مونزور گمگم

ناوی تەواو: محمد یالچن

شوێنی لەدیاکبوون: موش

ناوی دایک و باوک: لەیلا – محمد حەقی

بەروار و شوێنی شەهیدبوون:١٥ی گوڵانی ٢٠٢٠/قاغزمان

 

نازناو: دەروێش خابور

ناوی تەواو: زاکیر ئولماز

شوێنی لەدیاکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: بەیتوون - سدیق

بەروار و شوێنی شەهیدبوون:١٥ی گوڵانی ٢٠٢٠/قاغزمان

 

نازناو: سیپان یولداش

ناوی تەواو: حەمید ئەجەر

شوێنی لەدیاکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: شەمسە - ئەحمەد

بەروار و شوێنی شەهیدبوون:١٥ی گوڵانی ٢٠٢٠/قاغزمان

هەپەگە لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و گەلی کورد کرد و بەڵێنی دووبارە کردەوە کە میراتی شەهیدە قاڕەمانەکان سەردەکەوێت."

ف.ق