هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە ئامەد شەهید بووە

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە ١٨ی ئایاردا لە ئامەد شەهید بووە و وتی، "سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هاوڕێ ئامانج و هەموو وڵاتپارێزانی ئێلح و گەلی کوردستان دەکەین."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

لە راگەیەنراوی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ماندا ئاشکرامان کردبوو کە لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١دا، سوپای داگیرکەری تورک لە دەورەبەری بانێ دێرانی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا کە شەڕێکی قۆرس روویدابوو و بۆردومانێکی سەخت کرابوو، هاوڕێمان ئامانج جوودی شەهید ببوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئامانج جوودی

ناو و پاشناو: عەبدوڵلا بولات

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: فاتیمە و مستەفا

شوێن و مێژووی شەهادەت: ئامەد / ١٨ی ئایاری ٢٠٢١

هاڕێمان ئامانج لە ئێلح لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی لەدایکبوو، لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا باجی زۆریاندا و لە باوەشیاندا قاڕەمانی وەک فەرماندەی نەمر ماحسون کورکمازیان دروست کرد و لەدایک بوو. لەبەرئەوەی لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزیدا بوو، تێکۆشانی ئازادی کوردستانی لەنزیکەوە ناسی. هاوڕێمان کە هەروەها لەنزیکەوە بووە شایەدحاڵی سیاسەتی کۆمەڵژوی دوژمن لەسەر گەلەکەمان، راستی دوژمنی ناسی بەپێچەوانەوە و راستی کۆمەڵگای بە باشی لێکۆلینەوە کرد، هەوڵێکی زۆریدا کە وڵامی پرسیارەکانی بداتەوە. لەم چوارچێوەیەدا لە زۆر بەشی نێو تەڤگەرەکەمان کاری کرد، ئەزمونێکی زۆری بەدەست هێنا. بەڵام هیچ کاتێک لە ئاستی تێکۆشاندا خۆی سینوردار نەکرد، بڕوای بەوەبوو کە زیاتر تێبکۆشێت. بەم ئامانجە کە تێکۆشانێکی زیاتر بکات و ئەنجام بەدەستبهێنێت بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد کە لە منداڵیەوە خەونی پێوە دەبینی.

هاوڕێمان ئامانج ئەو رۆژەی بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد، ئەو رۆژەی بە خۆشترین رۆژی ژیانی لەقەڵەمدەدات و باسی هاوڕێیەتی خۆی لەگەڵ گەریلایەتی کرد. هەروەها کە یەکەم گروپی گەریلای بینی، ژیانی ئەو چەندەی رۆژەی وەک پیرۆزترین ساتەکانی ژیانی لەقەڵەمدا و بە جوانترین شێوە باس لە واتای گەریلا بۆ گەلەکەمان دەکات. هاوڕێمان ئامانج لە ماوەیەکی کورتدا فێری گەریلایەتی پێشکەوتوو بوو و لە چیا سەرکێشەکانی کوردستاندا وەک ئەوەی چەندین ساڵ بێت گەریلایەتی کردبێت، متمانەی بەخۆ بوو. لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر گەلەکەمان، وەک هەموو میلیتانێکی ئاپۆیی متمانەی هێناوە کە پێویستە وڵام بدرێتەوە و لە شەڕدا گرنگیەکی زۆری بە چالاکی سەربازیداوە، تا ئاستی پسپۆڕی پێشکەوت. لەم چوارچێوەیەدا بەشداری زۆر چالاکی لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد. لەگەڵ ئەوەی زۆر جار بریندار بوو، بەڵام هیچ کاتێک لە داواکاری تێکۆشان کەم نەبوو. بۆ ئەوەی لەدژی داگیرکەری تورک لە باکوری کوردستان تێبکۆشێت زۆر هەوڵیدا لەبەرئەوەی متمانەی بەوە هەبوو کە لە باکوری کوردستان و شارەکانی تورکیا گورز لە دوژمن بوەشێنێت، دوژمن تێکدەشکێت و بۆیەش تێکۆشانێکی بێوێنەی بەڕێوەبرد.

هاوڕێمان ئامانج لە ژیانی تێکۆشانی خۆیدا بە بڕیار و بێدوودڵ بوو و هەروەها لە تێکۆشانی هاوڕێیەتیدا سادە و خاکی بوو. لەمروەوە بۆ ئێمە هاوڕێیەکی نمونەیی بوو. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هاوڕێ ئامانج و هەموو وڵاتپارێزانی ئێلح و گەلی کوردستان دەکەین."

ف.ق