هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد، کە لە زاپ شەهیدبووە و رایگەیاند، "بووە نمونەی هەموو هاوڕێیانی وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی لە مێژووی تێکۆشانماندا جێگەی خۆی کردەوە".

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

هاوڕێمان دەروێش چیا، لە هێرشی دوژمندا لە ٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شەهید بوو.

هاوڕێمان دەروێش، بە ناسینی تێکۆشانی ئازادی، بەرامبەر بە راستی کۆمەڵگەی کورد وشیاربووەوە. بە خواست، پێداگری و داواکارییەکی گەورە بەشداری ناو ریزەکانی تێکۆشان بوو. لە بچووکترین کارەکانەوە تا شەڕی گیانبازانە بووە خاوەن رێپێوانێکی بێ وچان. بە پاکترین هەستەکانیەوە پارتەکەمان پەکەکەی ناسی و لە زیندانەکانی دوژمنەوە لە دژوارترین هەلومەرجدا، بە بەرخودانەوە رووی کردە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە سەر چیا و بووە گەریلا.

هاوڕێمان دەروێش، لە سەرەتای بەشداربوونیەوە تا کاتی شەهیدبوونی، لە هەموو ساتێکی تێکۆشانی وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی و فیدایی جوڵایەوە. بە هەڵوێستەکانی، هاوڕێیەتی لەناخەوە و کەسایەتی خاکەڕا، گیانباز و پێگەیشتوو بۆ هەموو هاوڕێیانی بووە نمونە و وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی ناوی چووە مێژووی تێکۆشانمانەوە. هاوڕێکەمان پەکەکەییبوونی وەک شکۆ و شانازی هەرە گەورە دەبینی و لە هەموو ژیانیدا بە گوێرەی ئەو ئەرکە جوڵایەوە. هاوڕێمان دەروێش بە شەهیدبوونی خۆی، تێکۆشانی خۆی لە بەرزترین ئاستدا گەیاندە ئەنجام. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئەو گەورەتر بکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان دەروێش بەم جۆرەیە:

ناسناو: دەروێش چیا

ناو و پاشناو: عەلی یامان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک-باوک: موحتەرەم- حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٤/ زاپ".