هەپەگە: شەهیدانی مێردین هێمای بەرخۆدانن
هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی مێردینی ئاشکراکرد و وتی، " هاوڕێیانی ئێمە بە پێی باوەڕی خۆیان ژیان و هیچکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان پاشەکشێیان نەکرد، بڕیارداری بەرخۆدانن و گەلی کورد هەتاهەتایە سەربەرە پێیان."
هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی مێردینی ئاشکراکرد و وتی، " هاوڕێیانی ئێمە بە پێی باوەڕی خۆیان ژیان و هیچکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان پاشەکشێیان نەکرد، بڕیارداری بەرخۆدانن و گەلی کورد هەتاهەتایە سەربەرە پێیان."
ناوەندی راگەیاندنی وچاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی مێردین شەهید بوون.
ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:
" لە راگەیەنراوی ڕۆژی ٨ی نیسانی ٢٠٢١ رامانگەیاند کە لە ٢٩ی ئاداردا لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوچەی کەلی شەهیدان لە هەرێمی باگۆکێ-ی مێردین ، گروپێک لە هاوڕێیانی ئێمە کەلەسەر ئەرکەکانی خۆیاندا بوون لە دژی سوپای تورکی شەڕیان کرد، ئەو شەرە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو. لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی سوپای تورک هاوڕییان ئێمە هەورام، رێبەر، عەگید و ڕۆستەم شەهید بوون.
ناسنامەی شەهیدان بەم شیوەیە:
ناسناو: هەورام ئاویەر
ناو و پاشناو:حەسەن مەحموودی
شوێنی لەدایک بوون: سنە
ناوی دایک/باوک: گوڵیستان/ سالار
کات و شوینی شەهید بوون: ٢٩ی ئاداری٢٠٢١/ مێردین.
ناسناو: ڕێبەر کوردستان
ناو وپاشناو: ئەیوب چام
شوێنی لەدایک بوون: مێردین
ناوی دایک/ باوک: غەزاڵێ/ چەجان
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٩ی ئادای ٢٠٢١/ مێردین.
ناسناو: عەگید تیمۆک
ناو و پاشناو: قارەمان سونار
شوێنی لەدایک بوون: ئێلح
ناوی دایک/ باوک:فاتیما/ بەردرئەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی ئاداری ٢٠٢١/ مێردین.
ناسناو: ڕۆستەم فێراز
ناو و پاشناو:عیسمەت بیلگیچ
شوێنی لەدایک بوون: مێردین
ناوی دایک. ناوی باوک: ڕابێعا / عیسا
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٩ی ئاداری ٢٠٢١/ مێردین.
هاورێ ئاویەر
هاورێ هەورام ئاویەر لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. بە ئەسلی خۆی خەڵی ناوچەی ژاوەرۆی هەرێمی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. هاوڕی هەورام بە وڵاتپارێزییەکی قووڵی گەلی ڕۆژهەڵات و بە چاندی بەرخۆدانی گەلی هەورامان گەورە بوو و تێکۆشانی ئازادی کوردستانی لە نزیکەوە ناسی. ساڵی ١٩٩٩ دوای گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی ، بە تووڕەیی لە دەسەڵاتە داگیرکەرەکان تەڤگەری ئاپۆیی لە نزیکەوە ناسی. لە تەمەنی مندالی و گەنجیدا هەوڵی دا ببێتە گەنجیکی کوردی تێگەیشتوو و پێشکەوتوو، بەم شێوەیە خۆی پێشخست. هاوکات بەردەوام بوو لە تێکۆشان. هاوڕێ هەورام لە بەشی ئەندازیاری کۆمپتەردا وەرگیرا و چووە زانکۆ و لەسەنگەری زانکۆ بەردەوام بوو لە تێکۆشان. هاوڕێ ئەوەی بینی کە ئازادی گەلی کورد بە شەڕی گەلی شۆرشگێر مسۆگەر دەبێت و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. هەر بە هاتنی بۆ ناو ریزی گەریلا زۆر زوو فێری ژیانی پەکەک و چیا بوو و بەپەلە قۆناغەکانی بڕی و بووە فەرماندەیەکی پیشەنگ. دوای ئەوەی کە لە قەندیل و چەندین قادی تردا مایەوە، ساڵی ٢٠١٣ پەروەردەی ئایدۆلۆژیک و سەربازیی وەرگرت و بەرەو باکووری کوردستان بەڕێکەوت. لە سەرەتا لە ناو دەستەی فەرماندەیی بەستایا جێی گرت، دواتر بەشداری فەرماندەیی جوودی بوو، لە جوودی لەگەل هاورێ گەلهات فەرماندەییان کرد، دوای ئەوەی کە هاوڕێ گەلهات چووە کۆبانی و لە ڕزگاری کۆبانیدا ڕۆڵی پێشەنگی گێرا، هاوڕی هەورام لەجوودی شوێنی ئەوی گرتەوە. ساڵی ٢٠١٥ لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلی کورد ، لە هەرێمی جوودی بووە فەرماندەیەکی پێشەنگی چەندین چالاکی. هاورێانی ئامادە دەکرد، جیگیریانی دەکرد و پلانی دادەنا و خویشی لە ریزی پیشەوە بوو. لە قۆناغی خۆبەرێوەبەری لەدژی گووشار و کۆمەڵکووژی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە جەزیر، بێ هەڵوێست نەما و جوو جەزیر، ساڵی ٢٠١٥ پێش گەمارۆی مەزن، لە دژی سوپای تورک ٩ڕۆژ شەڕی کرد و بووە فەرماندەیەکی ئەو بەرخۆدانە. دەوڵەتی تورک بە ناچاری پاشەکشێی کرد. لە نیسانی ٢٠١٦ لە دژی دەوڵەتی تورک کە هێرشی دەکردە سەر گەلەکەمان لە سڵۆپی ، ٦٠ هاورێی بەرێکخستن کرد و بەرەو دەشتی سڵۆپی چوون، لەوی ٢ رۆژ شارەکەیان کۆنتڕۆڵکرد و بەدەیان سەرباز و پۆلیسی تورکیان سزادا، تۆڵەی گەلیان کردەوە کشانەوە. ساڵی ٢٠١٦ لە قادی بۆتان فەرماندەیی تیمی گەڕۆکی دەکرد و لەجوودی هەتاکوو بەستا ، لە گارسا هەتا زۆزانی دەیان گورزی لەداگیرکەران وەشاند. هاورێ هەورام بە ژیری و لێهاتووبوونی خۆی ، بە تێگەیشتنی خۆی بە هەستیاری خۆی ، بە ورەیەکی مەزن خۆی وەک فەرماندەیەکی شارەزا و ئاپۆیی نیشاندا . هاوڕێ هەورام دواتر بۆ فەرماندەیی هەرێمی کاتۆ ژێرکا ئەرکدارکرا و لەدژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ لە قادی کاتۆی، پلانی بۆ چالاکی دانا و خۆی بەشداری چالاکییەکە بوو و لەو چالاکییەدا بریندار بوو. لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چارەسەر کرا، بۆ ماوەیەک لە فەرماندیی ئاکادمی ئاپۆلۆن خەباتی کرد و هاوکات هاورێیانی خۆی لەسەر خەتی گەریلای مۆدێڕنی دیموکراتیک پەروەردەکرد. لە ساڵی ٢٠١٩ ئەمجار بووە فەرماندەی هەرێمی مێردین و بەرەو باکووری کوردستان چوو. هاوڕی هەورام لەکەسایەتی خۆیدا تایبەتمەندییەکی خۆجێیی دەرباز کرد و بە پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک بووە گەنجێکی کورد، شۆرشگێڕیکی ئاپۆیی و فەرماندەیەکی پێشەنگی نموونەیی و نەتەوەیی، دڵی بۆهەر چوار پارچەی کوردستان لێدەدا. لە هەرێمی هەورامان بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو، لەگەلێک هەرێم تێکۆشانی کرد و هەرە دوایی وەک فەرماندەیەکی باڵا چووە مێردین. ئەمە بۆخۆی پیشکەوتنێکی نەتەوەییە. هاورێ هەورام بە هەڵویست، بەشداری و چالاکییەکانی خۆی جەوهەری وڵاتپاریزی و سەمبوولی نەتەوەیی بوو.
ڕێبەر کوردستان
هاورێ ڕێبەر لە ناوچەی قۆسەری مێردین لە بنەمالەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. وەک هەر گەنجێکی کوردی وڵاتپارێز لەدژی سیاسەتی قڕکەری دەوڵەتی تورک تێکۆشانی کرد و لەناو تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ شوێنی خۆی گرد. سەرەڕای ئەوەی کە لە زانکۆکانی تورکیا وەر گیرابوو، بەڵام قەبووڵی نەکرد و بۆ درێژەدان بە خەبات و تێکۆشان بەرەو چیا سەرکەشەکان هات. ساڵی ٢٠١١ کە لەساڵە هەرە گرینگەکانی شەڕ بوو، هاتە ناو ریزەکانی گەریلا. لە مەتینا هەتاکوو قەندیل ، لە قەندیل هەتا کوو گارێ لەهەر شوێنێک خەباتی کرد. لە هەرێمی مێردین لە گەلێک ناوچە خەباتی کرد. لە هەموو هەرێمەکان بە بریاردارییەوە بەشداری چالاکی و ئەرکەکانی دەبوو. هاوڕێ رێبەر وەک گەریلایەکی سەردەمییانەی ئاپۆیی گەڕایەوە بۆ شوینی لەدایک بوونی. لەناو هەلوومەرجی دژواری باکووری کوردستان ٧سال خەباتی کرد. لەسەر رێبازی ئاپۆیی بووە فەرماندەیەکی لێهاتو و نموونەیی.
عەگید تیمۆک
هاوڕێ عەگید لە گوندی تیمۆک لەدایک بوو کە ئەو گوندە بە مەلا عەبدولای تیمۆک بووەتە سەمبوولی وڵاتپاریزی و گەلیک شەهید هەیە. هاوڕێ عەگید لە مندالییەوە تەڤگەری ئاپۆیی ناسی ، بە حەزکردنێکی مەزن نزیکی گەریلا دەبوویەوە، بە ئامانجی گەیاندنی خۆی بە چیاکانی کوردستان مەزن بوو، لە تەمەنی گەنجی بەشداری کاری گەنجان بوو. ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ناو رێزەکانی گەریلا بوو. دوای وەرگرتنی ئەزموون بۆ پاراستنی گەلی ئێزدیی لە دەستی چەتەکانی داعش چووە شەنگال، دوای بەجێگە گەیاندنی ئەرکەکانی گەڕایەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. دوای پەروەردەی سیاسی ئایدۆلۆژیک و سەربازی چووە باکووری کوردستان. هاورێ عەگید وڵاتپاریزی گەلی تیمۆکی لەناو کەسایەتی خۆیدا بەردەوام کرد و بووە شۆرشگێڕێکی نموونەیی ئاپۆیی.
' ڕۆستەم فێراز'
هارڕێ ڕۆستەم لە ناوچەی میدیاتێ-ی مێردین لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. لەکاتێکدا دەولەتی تورک بەدەستی چەتەکانی داعش و دواتر خۆی راستەوخۆ هێرشی گەلی کوردی دەکرد. بەشداری شۆرشی رۆژئاوای کرد. لە رۆژئاوا لە چەندین بەرەدا لە دژی داعش شەڕی کرد و دوای تێکشکاندنی داعش چووە چیاکانی کوردستان و وەک شۆرشگێڕێکی فیدایی ئاپۆیی شەهید بوو.
هاورییانی قارەمانی ئێمە لە ئیالەتی میردین داستانی قارەمانیەتی میژووییان نووسیەوە، بە پێی باوەری خۆیان ژیان و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان یەک هەنگاو پاشەکشێیان نەکرد، گەلی کوردستان بە بەرخۆدانی ئەوان سەربەرزە. ئێمە بەڵێن دەدەین کە درێژەدەری رێگەی شەهیدان بین.
هەروەها ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هەڤالانی خۆمان و گەلی وڵاتپاریزی کوردستان دەکەین."
ک-ش