ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لەدژی پیلانی رەتکردنەوە و لەناوبردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لەدژی راستی کورد و کوردستان بەڕێوەدەچێت، گەلەکەمان بە بەرخۆدانێکی بەهیزی مێژوویی وڵامدەداتەوە. هێڵی بەرخۆدن کە بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دیاربووە، بە شێوەیەکی بێوەستان گەیشتووەتە هێڵی ئەم سەردەمە. پارتەکەمان پەکەکە کە لەسەر ئەم هێڵەی بەرخۆدان بنیاتنراوە، بۆ رەنجی پیرۆزی شەهیدان بە سەرکەوتوویی بگاتە ئامانج، تێکۆشان هەموو رۆژێک گەورەتر دەکات. ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەوی ٢٣ی نیسان دەستیپێکرد، لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە بە هێڵی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد پێشوازیلێکرا و داواکاری داگیرکەرانی جارێکیتر لەناوبرد. ئەو وڵامەی لە مامرەشۆ بە داگیرکەراندرا بووە ئەفسانە و شوێنی خۆی لە مێژووی بەشەرەفی کوردستاندا گرت. داگیرکەران کە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا رووبەرووی وڵامی گەریلاکانی ئازادی هاتونەتەوە، جارێکی دیکە بە تێکچوون رووبەروو بووەوە. هاوڕێکانمان رۆناهی، نەسرین، بەرفین، ماریا، دەمهات و دەڤران کە لەسەرەتاوە جێگەیان لە ریزی پێشەوەدا گرت و گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا، تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی کوردستان بوون و بۆ سمبوڵی نەمری دوارۆژی ئازادی گەلەکەمان گۆڕان.
زانیاریەکان لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: رۆناهی ئاخین
ناو و پاشناو: ئایشە ئاتاگۆران
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: خالیسە و محەمەد
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ / ئاڤاشین
*

نازناو: نەسرین گەڤەر
ناو و پاشناو: بەدیعە چاکماکچی
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
دایک و باوک: ستی و محەمەد
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ / ئاڤاشین
*

نازناو: بەرفین خەیری بۆتان
ناو و پاشناو: نەرگیز ئەرتاش
شوێنی لەدایکبوون: مەرسین
دایک و باوک: شوکاران و عومەر
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ / ئاڤاشین
*

نازناو: ماریا ئارام
ناو و پاشناو: نێرگز پیتەک
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
دایک و باوک: قیمەت و محەمەد
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ / ئاڤاشین
*

نازناو: دەڤران ئەرکین
ناو و پاشناو: مەزلۆم باران
شوێنی لەدایکبوون: چەولیک
دایک و باوک: مەدینە - عەبدولسەلام
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ / ئاڤاشین
*

نازناو: دەمهات باهۆز
ناو و پاشناو: رێبین عومەر
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
دایک و باوک: حەسیبە و عومەر
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ / ئاڤاشین
رۆناهی ئاخین
بەفرین خەیری بۆتان
ماریا ئارام
لە کۆتاییدا هەپەگە جگە لەوەی باسی تێکۆشانی شەهیدانی لە خەبات و تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کرد، هەروەها وتی، "سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێ قارەمانەکانمان رۆناهی، نەسرین، بەرفین، ماریا، دەڤران و دەمهات و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەدەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە یادەوەری هەڤاڵە قاڕەمانەکانمان لە تێکۆشانماندا دەژی."
ف.ق