ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، " سوپای داگیرکەری تورک لە رۆژئاوای رووباری زێ گیریخواردووە و ئەنجامی بەدەست نەهێناوە. لە هەمانکاتدا بەهۆی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شۆڕشگێری کە هیزەکانمان لە ٢٤ی ئایاردا دەستیان پێکردووە، سوپای تورک گورزی گەورەی بەر دەکەوێت. سوپای تورک هێرشی خۆی بە چەکی کیمیایی و تەکنەلۆژیا بەردەوامی پێدەدات، لە ٢٥ی ئایاردا بە شەو جموجووڵی داگیرکەری فراوان کردووە. سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر، سەربازی لەسەر گردی جوودی، گردی ئێف ئێم لە رۆژئاوای رووباری زێ و گردی هەکاری مەتینا داناوە و هێرشی داگیرکەری فراوان کردووە. سوپای داگیرکەری تورک لە قۆناغی یەکەمی هێرشەکانی خۆیدا هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە و دەست بە پلانی نوێی هێرشی داگیرکەری کردووە. لە سێ رۆژی دواییدا بە هەزاران ئۆبۆس، ١١٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٥٢ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی و بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردووتە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدان. لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ١٣ داگیرکەر سزادراون و درۆنێک و سەنگەرێک لەناوبراون، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی جەنگی، ٣ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی وەشێنراوە و سەنگەرێکیش تێکشکێنراوە.
وردەکاری چالاکیەکان بەم شێوەیەیە؛
لە هەرێمی ئاڤاشین
لە ٢٣ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٩ هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گردی وەرخەلێی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا سەنگەرێک لەناوبرا.
لە ٢٤ی ئایاردا کاتژمێر ١٤:٢٠ کاتێک داگیرکەران ویستیان بە چەکی کیمایی و تەقەمەنی سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ بۆردومان بکەن، هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا. بەهۆی دەستوەردانی هێزەکانمان داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە. لە هەمان رۆژدا کاتژمێر ١٧:٣٠ هێزەکانمان جارێکی دیکە لە داگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ و داگیرکەرێک سزادرا. دوای چالاکی هێزەکانمان، سوپای داگیرکەری تورک ٤ جار سەنگەرەکانی شەڕی بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کرد.
لە ٢٥ی ئایاردا سوپای داگیرکەری تورک ١١ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی وەرخەلێی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ.
لە هەرێمی زاپ'لە ٢٤ی ئایاردا کاتژمێر ١١، داگیرکەران کاتێک ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید تۆڵهەڵدانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆ پێشڕەوی بکەن، هیزەکانمان بە تاکتیکی سابۆتاژ و دواتر بە چەکی سووک لە داگیرکەرانیاندا. بەهۆی دەستوەردانی هێزەکانمان، لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی گەورە روویدا. داگیرکەران نیوەڕۆ بە ناچاری کشانەوە.
لە ٢٤ی ئایار کاتژمێر ٠٧:٠٠ هێزەکانمان لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە ئەشکەوتی برینداران. هەمان رۆژ کاتژمێر ٠٧:٣٠ هێزەکانمان لە سەنگەرەکانی داگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی ئەشکەوتی برینداران. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.
لە ٢٤ی ئایار بە شەو هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران لە هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیاندا. بەهۆی گورز بەهێزی گەریلا، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی جەنگی و هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێنرا. دوای ئەو دەستوەردانە، هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری لە گۆڕەپانەکە کشانەوە.
لە ٢٤ی ئایار کاتژمێر ٢٣:٠٠ کاتێک هەلیکۆپتەرەکان ویستیان گۆڕەپانی گردی رووبار بۆردومان بکەن، هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا. بەهۆی دەستوەردانی هێزەکانمان، هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری کشانەوە.
لە ٢٤ی ئایاردا سەنگەرەکانی شەڕی ئەشکەوتی برینداران و شەهید بەرخۆدان ٥ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکران.
٢٤ی ئایار کاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٦:٠٠ و لە ٢٥ی ئایاردا کاتژمێر ١٠:٠٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید تۆڵهەڵدانی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆ.
٢٥ی ئایار کاتژمێر ١٧:٣٠ هێزەکانمان بە سویقاست لە داگیرکەرانیاندا لە سەنگەرەکانی شەڕی گردی شەهید شاهین. داگیرکەرێک لەسەر چەکی ئەی ٤ سزادرا.
٢٥ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک سەنگەرەکانی شەڕی شەهید تۆڵهەڵدانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆی ٦ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کرد و دواتر ویستی کاتژمێر ١١:٣٠ پێشڕەوی بکات. هێزەکانمان بە تاکتیکی سابۆتاژ و دواتر بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک لە داگیرکەرانیاندا. لە شەڕدا ٣ داگیرکەر سزادران و سەربازە داگیرکەرەکان بە ناچاری کشانەوە.
٢٥ی ئایار کاتژمێر ١٦:٣٠ داگیرکەریان لە گردی جەهەنەمی سەر بە هەرێمی بەرخۆدانی چیای ڕەش لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.
رۆژی ٢٥ی ئایار ککاتژمێر ٠٦:٣٠ درۆنێک بە چەکەوە لەسەر هەرێمی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران دەگەڕا و لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە.
٢٥ی ئایار کاتژمێر ١٤:٠٠ داگیرکەران ویستیان گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شاهین بە تەقەمەنی بۆردومان بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا، داگیرکەرن بە ناچاری کشانەوە.
٢٥ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک ٢٦ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی گردی شەهید بەرخۆدان و ئەشکەوتی بریندارانی بۆردومان کرد.
٢٥ی ئایار کاتژمێر ٢٠:٠٠ تاوەکو ٠٠:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی گردی جوودی هەرێمی زاپی ١٤ جار بە فڕۆکە بۆردومان کرد. کاتژمێر ٢٢:٠٠ گۆڕەپانی شەهید لەشکەری سەر بە هەرێمی بەرخۆدانی گردی جوودی و گۆڕەپانی شەهید سیپانی سەر بە گردی ئێف ئێم بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومان کرا. هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ کاتژمێر ٢٣:٠٠ هەرێمی بەرخۆدانی گردی دووجی بۆردومان کرد، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ٢٣:١٠ کاتێک داگیرکەران بە ١٣ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی ویستیان لە گردی جوودی بنیشنەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. داگیرکەران کە ١١ جار ویستیان هەلیکۆپتەر لە گردی جوودی دانێن، ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانمانەوە گورزیان بەرکەوت و بە ناچاری کشانەوە. ٢٦ی ئایار کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی لە هەرێمی شەهید لەشکەر بە تاکتیکی سویقاست لە داگیرکەراندرا.
٢٥ی ئایار کاتژمێر ٢٠:٠٠ و ٢٠:٣٠ هەرێمەکانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم ٥ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەانەوە کرایە ئامانج. هەروەها کاتژمێر ٢١:٠٠ و ٢١:٣٠ گردی بەهار ٥ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.
لە ٢٦ی ئایار کاتژمێر ٠٣:٣٠ هێزەکانمان لە شەهید سیپانی هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم دوو گروپی داگیرکەرانیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان. هەردوو گروپی داگیرکەران کە بە کوردی قسەیان لەگەڵ یەکدی دەکرد، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی سووک کرانە ئامانج. لەوێ لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ روویدا. زانیاری فراوان لەبارەی کوژراو و بریندارەکانی داگیرکەران دواتر ئاشکرا دەکرێن.
گردی ئامێدی ٢٥ی ئایار کاتژمێر ١٠:٠٠ و ٢٢:٠٠ ١٠ جار، ٢٦ی ئایار کاتژمێر ٠٢:٠٠ و ٠٣:٠٠ ٤ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا. لە گردی ئامێدی تاوەکو کاتژمێرەکانی بەرەبەیان جموجووڵی درۆنەکان دەبیسترا.
لە هەرێمی مەتینا
٢٥ی ئایار کاتژمێر ١٧:٠٠ و ٢٠:٠٠ گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری هەرێمی مەتینا لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپباران کرا. لە کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ٢٣:٣٠، ١٦ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا. هەروەها داگیرکەران کاتژمێر ٢٢:٠٠ تاوەکو ٠٣:٠٠ هەرێمەکانی بەرخۆدانی گردی هەکاریان بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومان کرد. کاتژمێر ٠١:٥٠ لە گۆڕەپانی شەهید هەژاری هەرێمی بەرخۆدانی گردی هەکاری داگیرکەران ١٠ جار بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازیان دابەزاند. داگیرکەران ویستیان لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید هەژار جێگیر ببن، بە تاکتیکی سابۆتاژ ٢ جار لە هەلیکۆپتەرەکان درا. لە چالاکیەکاندا ٣ داگیرکر سزادران.
٢٦ی ئایار کاتژمێر ٠٤:٥٥ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی هەکاری بە چەکی قورس بە ئامانجگیران و دیار بوو کە داگیرکەرێک سزادراوە. کاتژمێر ٠٥:٠٠ گروپێک داگیرکەر کرانە ئامانج، بە چەکی سووک لە داگیرکەراندرا. پێکدادانی نێوان هێزەکانمان و داگیرکەران بەردەوامە.
٢٥ی ئایار کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ١٨:٣٠ گوندەکانی عەدنێ و سەرەرۆی هەرێمی مەتینا بە ئۆبۆس تۆپبارانکران. لەنێوان کاتژمێرەکانی ٢١:٠٠ و ٢٣:٠٠دا بەرزاییەکانی گوندی شێلازێ و شەهید پڵنگ، ٦ جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومانکران. کاتژمێر ٢٢:٠٠ و ٢٢:٤٠ لە هەرێممی قەشوریا هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جمووجوڵ کرد و هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی جارێکی دیکە لە بەرزاییەکانی کۆردینە جێگیرکران.
لە زەمینی و هەوایی هێرشەکن بەردەوامن
٢٤ی ئایار گۆڕەپانەکانی چیارەش، شەهید شەمدین، کورەژارۆ، شەهید دیدار، ساجا، گردی جوودی، گردی ئامێدی و گردی ئێف ئێم بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکرن، لە بارەگاکانی سەر سنوریشەوە تۆپبارانکران و ٢٣ جاریش لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
٢٤ی ئایار هەرێمەکانی گردی ئۆرتێ، گردی شەهید ئاگر، شەهید ئازاد و گردی هەکاری هەرێمی مەتینا لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و ٩ جاریش بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان و تۆپباران کران.
٢٤ی ئایار گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵیی هەرێمی ئاڤاشین ٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا.
لە ٢٥ی ئایاردا گۆڕەپانەکانی چەمچۆ، قەڵای چەمچۆ، سیدا، چیارەش، کارکەر، ئەشکەوتی برینداران، گردی رووبار، شەهید تۆڵهەڵدن، شەهید شاهین، شەهید بەرخۆدانی هەرێمی زاپ بە هەلیکۆپتەری جەنگی، لە بارەگاکانی سەر سنورەوە و بە فڕۆکە ١٩ جار بۆردومان و تۆپبارانکران.
٢٥ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک نزارەکانی گردی شەکیفی خواکورک، گەلی ڵۆلانی لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس بۆردومان کرد."
ف.ق