هەپەگە: سوپای تورک لە هەرێمی سەرحەد شکستی هێنا

هەپەگە رایگەیاند، سوپای داگیرکەر تورک لە ٢ی تشرینی یەکەمەوە تا ٢٧ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی گلیداخی هەرێمی سەرحەت ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی ئەنجامدا و بۆمبی فسفۆری بەکار هێنا و جەختی کردەوە، هێزی گەریلا ئۆپڕاسیۆنەکەیان پوچەڵ کردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە بەرواری ٢ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی گلیداخی سەر بە هەرێمی سەرحەد، کەسێک خیانەتی کرد و تەسلیم بە دوژمن بوو. بە پێی ئەو زانیاریانەی ئەو خایینە دابووی بە دوژمن، سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد.

شەڕی یەکەم لە ٣ی تشرینی یەکەمدا روویدا

بەرەبەیانی ٣ی تشرینی یەکەم، لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەردا شەڕ و پێکدادان دەستی پێکرد. دوای ئەو شەڕە لە کاتژمێر ١٩:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەکەیان بە قوڕسی بوردومان کرد، بوردومانەکە تا کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەک بەردوام بوو. بوردومانەکە هیچ زیانێکی هێزەکانی ئێمەی بەدواوە نەبوو.

هێزی داگیرکەران لە یەکرتیاندا، هەلیکۆپتەرەکان ٧ جار نیشتنەوە و جەنازەکانیان گواستەوە

لە بەرواری ٤ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک سوپای داگیرکەری تورک بە ٣ هەلیکۆپتەری جۆری کۆبرا و ٥ هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکی ئەو ناوچەیەی هێزەکانی ئێمەی لێبوو، گەمارۆدا و سەبازەکانیان تێدا جێگیر کرد. بەڵام ئەو سەربازانەی بە هەلیکۆپتەر لە ناوچەکە جێگیر کران و یەکینە شاراوەکانی داگیرکەران کە لە ناوچەکە جێگیر ببوون شپرزە بوون و لەیەکیاندا. شەڕی نێوان داگیرکەران ٣٥ خولەکی خایاند. دواتر هەلیکۆپتەرەکان ٧ جار لە ناوچەکە نیشتنەوە و کوژرا و بریندارەکانیان گواستەوە. سوپای داگیرکەری تورک رایگەیاند کە لەو شەڕەدا تەنها داگیرکەرێک بە ناوی حوسێن چڵدر کوژراوە. بەڵام ئەمە هەواڵێکی ناڕاستە و ژمارەی کوژرا و بریندارەکانیان زیاترە.

لە بەرواری ٥ی تشرینی یەکەمیش شەڕ روویدا: چەندین داگیرکەر سزا دران

لە بەرواری ٥ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٩:٠٠ کاتێک هێزەکانمان هەوڵیاندا لە گۆمارۆی ئۆپڕاسیۆنەکە خۆیان رزگار بکەن، شەڕ و پێکدادان روویدا. ئەو شەڕە تا کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەردەوام بوو، چەندین داگیرکەر سزا دران و بریندار بوون. سوپای داگیرکەری تورک تا کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە هەلیکۆپتەر ناوچەکەی بوردومان کرد و دواتر کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە گواستەوە.

داگیرکەران کشانەوە و فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەکەیان بوردومان کرد

بەرواری ٦ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەک سوپای داگیرکەری تورک هەنگاوێک کشانەوە. دوای کشانەوەش فڕۆکە جەنگیەکان ئەو ناوچەیەی هێزەکانی ئێمەی لێبوو، بوردومان کرد. تا ئێوارەی هەمان رۆژ ٤ جار ناوچەکە بوردومان کرا. هاوکات هەلیکۆپتەرەکانیش ناوچەکەیان بوردومان کرد و هەوڵیاندا هێزەکانمان زیاتر گەمارۆ بدەن.

٧ی تشرینی یەکەم لەسەر ئەو زانیاریانەی ئەو کەسەی خیانەتی کرد، گەمارۆکە زیاتر توند کرایەوە و هاتنە ناو سەنگەرە کۆنەکانی هێزەکانی ئێمەوە و هێزەکانمان شوێنەکەیان بەجێهێشت.

٣ پلەداری سەربازی سزا دران

٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزی داگیرکەران ویستیان دەرباسی ناو سەنگەرەکانی گەریلا ببن. بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە کۆنترۆڵکران و گورزێکی قوڕسیان بەرکەوت و لە ئەنجامدا ٣ پلەداری سەربازی سزا دران. هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی ئەو ٣ داگیرکەرە و دەستیان بەسەر دەمانچەیەک لەگەڵ مەخزەنەکانی، هێلەکێک و ٥ مەخزەنی  M16دا گرت. تەرمی داگیرکەران بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر لە ژێر کۆنتڕۆلی هێزەکانمادا مانەوە. سوپای داگیرکەری تورک هەوڵیدا تەرم و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دووربخاتەوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی سەرکەوتوو نەبوون، بۆمبی دەستی و گازیان بەکار هێنا. لەگەڵ ئەمەش نەیانتوانی گەریلاکان کۆنتڕۆل بکەن.

داگیرکەران چەکی کیمیاویان بەکارهێنا

بەرواری ١٠ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١٠:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی فسفۆر ئەو ناوچەیەی هێزەکانی ئێمەی لێبوو، بوردومان کرد و لە ئەنجامدا تەرمی سەربازەکانی خۆیان سووتاند. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا لە ناوچەکە ئاگر کەوتەوە.

١١ی تشرینی یەکەم بە هەلیکۆپتەری جۆری کۆبرا ئۆپڕاسیۆنێکی تر دەستی پێکرد. بەڵام نەتوانرا بەو ئۆپڕاسیۆنە پێشڕەوی بکەن و لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا تا ئاستێک کشانەوە. ئەم ئۆپڕاسیۆنە لە بەرواری ١٢ تا ٢٧ی تشرینی یەکەم بەردەوام بوو.

رێبازی سەردەمی نوێی گەریلا جێبەجێ کرا

هێزەکانمان لەو ئۆپڕاسیۆنە داگیرکەریەدا، بە ئارامی جوڵانەوە و بە رێبازی سەردەمی نوێی گەریلا، هێرشە تەکنیکیەکانی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە. بە تاکتیکەکەیان، گەمارۆکەیان پوچەڵ کردەوە و ئەو هەوڵدانەی دژی خۆیان گۆڕی بۆ ئۆپڕاسیۆنێکی شۆڕشگێری لە دژی داگیرکەران. سوپای داگیرکەری تورک لە بەرامبەر شارەزایی و فرۆفیشناڵی هێزەکانی ئێمە، بە ناچاری ٣ جار ئالۆگۆڕی بە هێزەکانی خۆی کرد. جگە لە سوپای داگیرکەران، هێزی کۆنترا و جاشەکانیش بەشداریان لەو ئۆپڕاسیۆنەدا کرد. سوپای داگیرکەری تورک لەو ئۆپڕاسیۆنەدا بە ئۆبوس و هاوەن هێزەکانی خۆیان تۆپباران کرد و بە بۆمبی فسفۆریش تەرمی سەربازەکانی خۆی سووتاند.

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزا دران و تەرمەکانیان کەوتە دەستی گەریلا، ٣ کەس بوون. بەڵام بە گشتی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک زیاتر بوو. ٣ ئەفسەری سەربازی سزا دران. هاوکات ئەو فەرماندەیەی ئۆپڕاسیۆنەکەی بەڕێوە دەبرد، بریندار بوو."

ز.ش