هەپەگە یادی شەهیدانی هەرێمی سەرهەدی کردەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) یادی هەژار ئارارات (هالیس ئەرگول) و ڕۆنی ڕۆناهی (هالیس ئەردۆغان)ی کردەوە کە لە ناوچەی شەنکایای ئەرزەرۆم و لە بەرزاییەکانی کرێکۆری ئیدر شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی ٢ گەریلای هەپەگەی کردەوە کە لە ئەرزەرۆم و ئیدر شەهید بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوو، "لە ١٢ی تەموزدا لە ناوچەی شەنکایای ئەرزەرۆم لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەران دا شەڕ ڕوویدا، لە ئەنجامدا هاورێمان هەژار کە بە شێوەیەکی قاڕەمانانە بەرخۆدانی کرد و تەسلیمیەتی قبوڵ نەکرد، شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو."

هەگەپە هەروەها وتی، "لە ١٩ی ئەیلولدا لە ناوچەی کرێکۆلی ئیدر لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ ڕوویداوە و هاورێمان ڕۆنی بە تەنها لەدژی سوپای داگیرکەر بە قاڕەمانی شەڕی کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدە نەمرەکانمان بوو."

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەدا ناسنامەی هەردوو شەهیدەکەی ئاشکرا کرد کە بەم شێوەیەیە:

نازناو: هەژار ئارارات

ناو و پاشناو: هەلیس ئەڕئۆغلۆ

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: گوڵناس و سولەیمان

کات و شوێنی شەهادەت: ١٢ی تەموزی ٢٠٢٠ / ئەرزەڕۆم

 

نازناو: ڕۆنی ڕۆناهی

ناو و پاشناو: هەلیس ئەردۆغان

شوێنی لەدایکبوون: ئیدر

دایک و باوک: حەبیبە و شەریف

شوێن و کاتی شەهادەت: ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / ئیدر

 هەپەگە لەگەڵ ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی لە خەبات و دڵسۆزی هەردوو گەریلاکە کرد هەروەها ئاماژەی بەوەدا، "بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە لە هەرێمی سەرهەد لەسەر هێڵی عەگید و بێریتان بە بەرخۆدانی و قاڕەمانی سەریان دانەنەواند و شەهید بوون. هەروەها بەڵێن دەدەین کە لەسەر ڕێچکەی شەهیدەکانمان، داواکاریەکانیان جێبەجێ بکەین. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی بەشەرەفی شەهیدان و گەلی سەرهەد و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین."

ف.ق