هەپەگە یادی شەهیدانی سێرتی کردەوە

هەپەگە یادی دوو شەهیدی بەناوەکانی ئاگیت پرسووس و زنار راپەرین کردەوە کە لە ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٠دا لە دەڤەری گەلی بۆمباتی سەر بە ناوچەی شێروانی سێرت شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "لە راگەیەنراوی ٢٢ی تەموزی ٢٠٢٠دا رامانگەیاندبوو، لە دەڤەری گەلی بۆمباتی ناوچەی شیروانی سێرت، لەنێوان سوپای داگیرکەری تورک و هێزەکانماندا شەڕ روویدابوو و ٥ رۆژ بەردەوام بوو و ژمارەیەکی زۆر داگیرکەری سزادرابوون، هاورێکانمان ئاگیت و زنار بە شێوەیەکی قاڕەمانانە شەڕیان کرد و تا دوایی گولەی خۆیان بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئاگیت پرسووس

ناو و پاشناو: ڤەدات ئۆک

شوێنی لەدایکبوون: روحا

ناوی دایک و باوک: سالیحە و حەسەن

شوێن و مێژووی شەهادەت: سێرت / ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٠

نازناو: زنار راپەرین

ناو و پاشناو: داوود توول

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: ئایگول و ئیبراهیم

شوێن و مێژووی شەهادەت: سێرت / ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٠

هەپەگە لە بەردەومی راگەیەنراوەکەیدا وتی، "بەرخۆدانی داستانی هاوڕێکانمان ئاگیت و زنار لەدژی هەموو جۆرە هێرشێکی بێپێوانە و دڕندەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بووە وڵامێکی گەورە. بەم بەرخۆدانی خۆزگەی داگیرکەر و نۆکەرەکانیان لە قوڕگیاندا مایەوە.

بەرخۆدانی پەکەکە بۆ گەلی کورد بووەتە شێوەی ژیان، بڕوا، هەبوون و ئازادی. هاوڕێکانمان ئاگیت و زنار لە بەرەی بەرخۆداندا بە ئیرادەی بەهێزی خۆیان کە لەدژی دوژمن شەڕیان کرد، تاکە داواکاریان ئەوە بوون کە ئامانجی شەهیدە قاڕەمانەکان و ئازادی گەلی کورد مسۆگەر بکەن. تاکە رێگا کە مرۆڤ بە ئامانجەکانە پیرۆزەکانی بگات، ئەوەیە کە لەسەر ڕێچکەی شەهیدان بەرخۆدان و خەبات بکەیت. هاوڕێکانمان ئاگیت و زناریش هەمان پەرسپەکتیفیان گرتە بەر و خەباتێکی گەورەیان کرد."

هەپەگە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەشەرەفی شەهیدە قاڕەمانەکان، گەلی کوردستانی وڵاتپارێز کرد و سوێندی دووبارە کردەوە کە لە سەر میراسی شەهیدە قاڕەمانەکان، بەردەوام بە تێکۆشان بدات و سەربکەوێت.

 

ف.ق