راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"قارەمان و شەڕڤانی گەلی کوردستان هاوڕێمان ئازاد چەکدار ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە مەلەتیە لە شەڕ دژی دوژمندا شەهیدبوو. لە ساڵیادی شەهیدبوونی جەنگاوەری فیدایی گەلەکەمان هاوڕێ ئازاد چەکدار ماهیردا بە رێز و شکۆوە یادی دەکەینەوە.
هاورێمان ئازاد وەک جەنگاوەرێکی گیانباز بۆ سەرخستنی تێکۆشانی ئازادی هەموو ساتێکی ژیانی وەک دەروێشێکی هاوچەرخ واتادار کرد، بە ئەخلاقی پارتەکەمان و وشیاری قووڵی وڵاتپارێزی بووە جەنگاوەرێکی گیانباز. بە بەشداربوونی بێ دوودڵی خۆی و بە جۆش و خرۆشەوە بووە جەنگاوەری ئاپۆیی نمونەیی و لە دژی سیاسەتی پاکتاو لەسەر رێبەرمان و گەلەکەمان، هەوڵیدا ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی خۆی لە دژی دەوڵەتی تورکی قڕکەر بە شێوەیەکی هێژا و شایستە جێبەجێ بکات. بۆ ئەوەی وەڵام بە کۆمەڵکوژی لە سور، جزیر، نسێبین، گەڤەر، کەربۆران، هەزەخ و سلپۆی کە سوپای تورکی داگیرکەر لە چوارچێوەی پلانی تێکشکاندندا لە باکوری کوردستان ئەنجامیدان، بۆ سەندنەوەی تۆڵەی شەهیدان پێشنیازی کرد، بە گوێرەی رۆحی سەردەم جوڵایەوە و لەسەر هێڵی گیانبازی بەشداربوونی ئەنجامدا.
هاوڕێمان ئازاد بە ژیانی سادە و ساکار، بە راستگۆیی، هاوڕێیەتی، گیانبازی و فیداکاری خۆیەوە لەلایەن هاوڕێکانیەوە بەردەوام وەک نمونە دەبینرێت. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان بگەیەنینە سەرکەوتن، لەسەر ئەو بنەمایە بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان ئازاد، سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان ئازاد چەکدار بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئازاد چەکدار ماهیر
ناو و پاشناو: حسێن گوموش
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: مەقبولە- عیزەت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧/ مەلەتیە
هـ . ب