هەپەگە: ئەو بەڵێن و پەیمانی سەرکەوتنەی بە شەهیدەکانمان داوە دەیهێنینە دی
هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە، کە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لە دێرسیم شەهید بوون و وتی:"ئەو بەڵێن و پەیمانی سەرکەوتنە، کە بە شەهیدەکانمان داوە دیهێنینە دی".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی ئەو گەریلایانە، کە لە دێرسیم شەهید بوون، ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:
"لە راگەیاندراوی رۆژی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا ڕامانگەیاندبوو، کە سوپای تورکی داگیرکەر لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠دا لە دۆڵی ئاخڤانۆس لە ناوچەی پولوری دێرسیم ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکاریی دەستپێکردووە و تا ٧ی حوزەیران بەردەوامە بووە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی قورس ڕوویدا، لە شەڕەکەدا چەندین داگیرکەر سزادران. ئێمە بە ڕایگشتیمان رایگەیاندبوو، کە هەڤاڵانمان دەنیز، ئاگر، ژیاندا، گوڵان، مونزور و ڕێناس لەو شەڕەدا فیدایانە شەڕیان کردووە و شەهید بوون.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: دەنیز باگەڕ
ناو و پاشناو: سدیق ئاکماز
شوێنی لەدایکبوون: دێرسیم
ناوی دایک و باوک: مەلەک - خدر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / دێرسیم
*****
نازناو: ئاگر زرێبار
ناو و پاشناو: موسا دلاویز
شوێنی لەدایکبوون: مەریوان
ناوی دایک و باوک: سۆیبە – یونس حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / دێرسیم
*****
نازناو: ژیاندا گەودا
ناو و پاشناو: لەیلا ئاجار
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: بەسرا - نوری
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / دێرسیم
*****
نازناو: گوڵان سیادەم
ناو و پاشناو: نەورۆز ئاڵکاش
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک:
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / دێرسیم
*****
نازناو: مونزور ئامەد
ناو و پاشناو: عەلی جەعفەر ئازتاگاچ
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: فاتمە - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / دێرسیم
*****
نازناو: رێناس
ناو و پاشناو:
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک:
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / دێرسیم
پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژا و ئازیزی هاوڕێیانمان دەنیز، ئاگر، ژیاندا، گوڵان، مونزور و ڕێناس دەکەین، کە لە قۆناغی سەرفیرازیی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا خۆیان لە هیچ فیداکارییەک نەبوارد و لە دژی دوژمنی فاشیست تێدەکۆشان و شەڕیان کرد و شەهید بوون. سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستان و وڵاتپارێزان دەکەین و رایدەگەیەنین، ئەو بەڵێن و پەیمانەى بۆ سەرکەوتن و سەرفیرازی بە شەهیدەکانمان داوە جێبەجێی دەکەین و دەیهێنینە دی".
ژ.ت