هەرێمی کوردستان ناوەندی کۆنترۆڵی درۆنەکانی تورکیایە

راستیەکی زانستی زانراو هەیە لە بارەی پێشکەوتوترین درۆنی تورکیا TB2 کە لە خودی سایتی کۆمپانیای بایراقتار ئاماژەی پێکراوە، ئەویش ئەوەیە درۆنەکانی تورکیا بە (درۆنی مەودا کورت) پۆڵێن دەکرێن.

 

راستیەکی زانستی زانراو هەیە لە بارەی پێشکەوتوترین درۆنی تورکیا TB2 کە لە خودی سایتی کۆمپانیای بایراقتار ئاماژەی پێکراوە، ئەویش ئەوەیە درۆنەکانی تورکیا بە (درۆنی مەودا کورت) پۆڵێن دەکرێن.  دورترین مەودای ناردن و ناسینەوەی سیگناڵە ڕادیۆکانی ١٥٠ کیلۆمەتر زیاتر نیە، بۆ وەها ئۆپەراسیۆنێک کە ئەو رۆژانە ئەنجامیاندا لە نزیک کەلار کە ٣٨٠ کیلۆمەتر لە تورکیاوە دوورە و چەند شەهیدێکی لێکەوتەوە نیشانی دەدا کە ئەم درۆنانە بنکەی کۆنترۆڵ و ستیرینگ( ئاراستە کردنیان) لە ناو کوردستانەوەیە.

دوو ڕێگا بەکاردێ بۆ پێکانی ئامانج لەم جۆرە درۆنانە، یان ئەوەتا پشت بە کامێراو جیهازەکانی درۆنەکە دەبەسترێ بۆ دیاریکردن و هاویشتنی موشەک یاخود پشت بە کەسی تایبەت لە نزیک شوێنی ڕوداو بە کامێرای تایبەت و GPS دەبەسترێ:-

حالەتی یەکەم // پێشتر باسمان کردوە ئەم درۆنانەی بایراکتاری تورکیا چونکە بچوکن لەڕێی سەتەلایتەوە کۆنترۆڵ ناکرێن وە تورکیا تا ئێستا ئەو توانایەی نیە کە سەتەلایتیان بۆ هەڵبدات و بیانبەستێتەوە بە ئاسمانەوە بەڵکو لە ڕێی دوو بنکەی ئانتێنی تایبەتەوە کە دەکرێ یەکیان گەرۆک بێ کۆنترۆڵ دەکرێن ( وێنەی ئانتێنەکان لە خوارەوەیە) بۆ ئەمەش پێویستیان بە پێنج کەس هەیە لە یەک کاتدا تا بتوانرێ بە وردی ئامانجەکەی بپێکێ (یەکیان بۆ لێخورێن یەکیان بۆ بۆ ناردن وەرگرتنی سیگناڵەکان و یەکیشیان چاودێری وردەکاری بەرزی و ئاستی بەنزین و گەرمی ئالتیتوت و ئاتیتود درۆنەکە دەکات، چوارەم چاودێری ئامانجەکان دەکات ئەوەی ئاخیر سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکەیە).

- کۆنترۆڵی سیگناڵە ڕادیۆیەکانی لەو دووریەی کە لێیەتی وادانێین ١٥٠ کیلۆمەترە دەنێردرێن بۆ ئەو بنکەیەی کە دوو ئانتێنی گەورەی لەسەرە بە signal grabber و video signal receiver ناسراون. ئەمەش یەکیان بۆ ئاراستەی لێخوڕین و مانوڤەر پێکردن ، ئەویتر بۆ وەرگرتنی ڤیدیۆکانە.ئینجا

-  بۆ شیکردنەوەی وێنەی ڤیدیۆیی و کامێراکان و کە ئانتێنی ڤیدیۆ رسیڤەر وەریان دەگرێ و دەینێرێ بۆ کۆمپیوتەری گەورەو بەهێز کە تایبەتە بە شیکردنەوەی داتاکانی هاتوو، هاوشێوەی سەنتەرێکی شیکردنەوەی داتای ڤیدیۆی وێنەیە دەکرێ لە مینی ڤانێکدا دانرابێ و ئانتێنای تایبەتی لەسەرە تا نزیکتر بێ لە درۆنەکە خێرایی وێنەکان و سیگنالەکان باشتر دەبێ بۆیە بەزۆری ئەمەیان لە دوری ٥٠ بۆ ٨٠ کیلۆمەتر جێگیر دەکرێ ( لە حاڵەتی ئەم هێرشەی کەلاردا دەکرێ ئەم سەنتەرە لەناو قونسوڵیەی تورکی لە هەولێر یان ناوەندێکی تایبەت لە سلێمانی دانرابێ) هەرشوێنێکی تورکی ئەو ئانتێنانەی لە سەر بێ کە لە وێنەکان دیارە بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێ. ئینجا ئامانجەکە کە دیاریکرا ئەمرێ لێدانی دەدرێ.

حالەتی دووەم// کە ئۆکراینیەکان لە کاتی بەکارهێنانی درۆنی تورکی زۆر پشتی پێ دەبەستن ئەوەیە کە کاتێک ئامانجەکەی پێشتر بۆ دیاریدەکرێ جا یان کەسێک بە لاتۆپ و کامێرای تایبەت یان GPS ی چێندراو ئەمە دەکرێ ئەو کات لە دووری ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە ئامانجەکە دیاریدەکا و دەکرێ بپێکرێ بێ ئەوەی درۆنەکە بگاتە نزیک ناوچەکە. ئەمەش چونکە ماکینەی ئەم درۆنە rotax 9 ی پراپە نەک جێت وە توانای ١٠٠ hp یە و خێرایەکەی سنوردارە کە ٢٢٠ کیلۆمەترە وە دەنگی بەرزە دەتوانرێ هەستی پێبکرێ بۆیە ئۆکرانیەکان پشت بەم رێگایە دەبەستن.

لەم وردەکاریەی سەرەوە کە باسکرا دەردەکەوێ کە لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئەم هێرشەی تورکیا کە لە کەلار کردی لە دەرەوەی توانای تەکنیکی ئەم درۆنانەدایە ئەگەر بنکەو راداری دانراویان لە ناو هەرێمی کورستان نەبێ یاخود جی پی ئێس ی چێندراو بەکار نەهێنابێ ئەم کارەیان پێ نەدەکرا.

وێنەکان مەبەستی نوسینەکە رونتر دەکەنەوە.

لە ئەکاونتی چێنەر عەوڵاوە وەرگیراوە

ژ.ت