هێرشکرایە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە ئامەد

بە مۆڵۆتۆف هێرشکرایە سەر باڵەخانەی ڕێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی پەیاسی ئامەد.

دوێنێ بە مۆڵۆتۆف کرایە سەر باڵەخانەی ڕێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی پەیاس. بەپێی سەرجاوەکان کەسانی نەناسراو لە گەڕەکی هوزورئەڤلەری ئامەدەوە ٤ مۆڵۆتۆفیان گرتووەتە ڕێکخستنی پارتەکە.

فاشیستەکانیش ویستیان پەرژینی حەوشەی باڵەخانەکە بسووتێنن.

نزیکە لە بارەگای پۆلیس

لەگەڵ ئەوەی باڵەخانەی هەدەپە نزیکە لە بارەگای پۆلیسی ناوچەکە و بە تەنها ٤٠٠ مەتر لە بارەگاکە دوورە، بەڵام پۆلیس رایگەیاند، هیچ کەسێکیان دەستگیر نەکردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیس رایگەیاندووە، کامێرای چاودیری خوێندنگای هوزورئەڤلەری لەکارکەوتوون.

ف.ق