هێرشی پاکتاوکردن لە ماوا: ٢ کەس کوژران

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ لە هەرێمی ماوا هێرشی داگیرکاری دەست پێ کرد. لە هێرشەکەدا ٢ کەس کوژران و ٢ کەس بریندار بوون.

هێرشی داگیرکاری و پاکتاوکردن

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ لە دەشتاییەکانی گوندی خربێکوری هەرێمی ماوای حەسکێف لە ئێلح هێرشی پاکتاوی دەست پێ کرد. ڕاگەیاندرا، لە کاتەکانی شەودا شەڕ ڕوویداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە شەڕەکەدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەر و فڕۆکەی ئێف ١٦ و هەلیکۆپتەر بەکارهاتوون، ٢ کەس کوژراون و ٢ کەس بریندار بوون. بریندار و کوژراوەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەی ئێلح کراون. هاوتوچۆی گوندی خربێکور قەدەغەکراوە.

ڕاگەیاندرا، قەدەغەی هاتوچۆ لە گوندەکە تا ٣ ی تەمموز بەردەوام دەبێت.