هەوڵدان بۆ هێرشی فاشیستی لە کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی دیلۆک

لە ٤٧ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی سەندیکای پارێزەران لە دیلۆک دوای ئەوەی دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی ناڕەزایەتی نیشاندرا. ژمارەیەک نەژادپەرست هەوڵیاندا هێرشی فاشیستی ئەنجام بدەن.

کۆبوونەوەکە رۆژی شەممە بەڕێوەچوو، لەو کاتەیدا نوێنەری لقی دیلۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) وتەی پێشکەش دەکرد و باسی گۆشەگیری رەهای لە ئیمراڵی دەکرد، ژمارەیەک پارێزەر کە خۆیان وەک لیستی سور و وەک نەتەوەپەرست پێناسە دەکرد، هەوڵیاندا هێرش بکەنەسەر نوێنەری ئۆهەدە و باس کردنی لە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان وەک پاساوی هێرشەکەیان نیشاندا.

لەو بارەوە لقی دیلۆکی ئۆهەدە رایگەیاندووە، "ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریمان کاتێک وتاری پێشکەش دەکرد، سەرنجی بۆ سەر گۆشەگیری رەها لە سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان راکێشا کە ٤٤ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە و جەختی لەوەدکردەوە کە ئەوە دژی بریارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و مافەکانی مرۆڤە. لەو کاتەدا هەندێک پارێزەر بەرەو کورسیەکەی ئەو رۆیشتن و ویستیان رێگری لە قسەکانی بکەن و پەلاماری بدەن، هەر چی دەستەی دیوانیشە لە بری ئەوەی زەمینەیەک بۆ ئازادی ڕادەربڕین بخوڵقێنێک و بەربەستەکانی بەردەم ئازادی رادەربڕین هەڵبگرێت، ئەرکەکانی بە باشی جێبەجێنەکرد و بووە بەشێک لەو رێگرییە و بە شێوەی ترسنۆکانە و نایاسایی بڕیاری کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەیدا."

راشیگەیاندووە، " ئەو هێرشە لە دژی ئازادی رادەربرین شەرمەزار دەکەین و بە بیری دەهێنینەوە کە دەنگی پارێزەران دەنگی گەلە. باش دەزانین کە ئەو هێرشە لە ئەنجامی سیاسەتی نەژادپەرستی و تاکڕەوی دەسەڵاتە. ئێمە بەردەوام دەنگمان لە دژی فاشیزم هەڵدەبرین".