هەوڵێکی داگیرکەری نوێ و بەرخۆدانی گەریلا

سوپای داگیرکەری تورک دوای تێکشکاندنی لە گارە، بە پشتگیری ژمارەیەکی زۆر فڕۆکە، هەلیکۆپتەر، سیها و بە هەزاران سەرباز و سەدان جاشەوە دەستی بە هەوڵی داگیرکەری کرد. ئەو هەوڵە داگیرکەریە لەدوای بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار هات.

لە ١٠٦مین ساڵیادی قڕکردنی ئەرمەنەکاندا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشی کردە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و دەستی بە هێرشێکی نوێی داگیرکەری کرد.

دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری تورک ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، وەزیری دەرەوەی تورک مەولود چاوشئۆغلۆ لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وتەبێژی ئەردۆغان ئیبراهیم کالن لەگەڵ جاک سولیڤین راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا قسەیان کرد، هێرشی داگیرکەری دەستیپێکرد.

دوای چاوپێکەوتنەکان، سوپای داگیرکەری تورک لە ئاسمانی و زەمینیەوە، لە هەرێمەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ دەستی بە هێرشی داگیرکەری فراوان کرد.

بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوە هەرێمەیکان وەرگیراوە، سوپای داگیرکەری تورک لە زستانەوە ئامادەکاری هێرشێکی بەم شێوەیەی کردووە.

بەپێی زانیاریەکان، سەربازانی ٨ فەوجی سوپای داگیرکەری تورک بەشداریان لە هێرشی داگیرکەریدا کردووە.

بەپێی زانیاریەکان، سەربازانی تورک لە فەوجی کۆماندۆی قەیسەری، جۆلەمێرگ، ئیسپارتا، سێرت، شڕنەج و ژمارەیەکی زۆر جۆهـ و پۆهـ بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە.

هەروەها جاشەکانی جۆلەمێرگ، وان، شڕنەخ، چەولگ و ئامەد بۆ هەرێمەکە رەوانەکراون. بەپێی زانیاریەکان ئۆپەراسیۆنەکە ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت.

سوپای داگیرکەری تورک چەندین مانگە سەرباز و چەکی قوڕس بۆ گەڤەر، چەلێ و شەمیزانی جۆلەمێرگ دەگوازێتەوە. راگەیەنرا، لە باشوری هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە بارەگاکانی دەوڵەتی تورک لە ئامێدی، دێرەلوک و شێلادزێ جموجووڵێکی سەربازی گەورە هەیە.

دوای ئەوەی بەرپرسانی تورک لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد، هێرشی ئاسمانی داگیرکەری دەستیپێکرد.

فڕۆکەی شەڕکەر، هەلیکۆپتەر، سیها دەستیان بە بۆردومان کرد و قەڕەقۆلەکانی روباروک، ئەلۆمۆن، کۆپکی و هاناس هەرێمەکەیان تۆپباران کرد.

دوای بۆردومانە چڕەکە، سوپای داگیرکەری ویستی بە هەلیکۆپتەر سەرباز لە ناوچەکە بڵاوبکاتەوە، بەڵام گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لێیاندا.

سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی تێکشکاندنی لە گارە، بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەر، سیها و هەزاران سەرباز و سەدان جاش دەستی بە هەنگاوێکی دیکەی داگیرکەری کرد. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەلایەک تێکشکانەکەی لە گارە بشارێتەوە و لەلایەکی دیکەوە دەیەوێت تۆڵەی تێکچوونی ساڵی ٢٠٠٨ لە زاپ بکاتەوە.

سوپای داگیرکەری تورک بە هێزێکی بێشومارەوە لە ساڵی ٢٠٠٨دا هێرشی کردبووە سەر زاپ و ئۆپەراسیۆنەکەی ٩ رۆژ بەردەوام بوو. سوپای تورک لەدوای خۆی بە سەدان کوژراو و برینداری بەجێهێشتبوو و بەناچاری پاشەکشێی کرد.

گەلی کورد بۆ ئەو تێکشکاندنەی سوپای داگیرکەری تورک لە زاپ وتبووی "سوار هاتن بە پێ روویشتن".

ف.ق