هێڵی بەرخودانی زەریان راستی شەڕی خستەڕوو

کۆردیناسیۆنی یەپەسە ژن لە ٨ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یەک لە فەرماندەکانی خۆبەڕێوەبەریدا یادی زەریان دەنیزی بەرزڕاگرت.

ناوەندی هەواڵ کۆردیناسیۆنی یەپەسەژن یادی زەریان دەنیزی بەرزڕاگرت کە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨ لە شڕنەخ لە کاتی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا لەگەڵ ٤ هاوڕێی خۆیدا شەهیدببوو. یەپەسە ژن رایگەیاند، "بە هێڵی بەرخودان لە کەسایەتی گەلەکەیدا راستی شەڕی خستەڕوو".

راگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی یەپەسەژندا هاتووە:

"یەک لە رووداوە مێژوویەکان وەرچەرخانی شەڕی ئازادیمان بەرخودانی خۆبەڕێوەبەری ساڵای ٢٠١٥-٢٠١٦ سەرباری ئەوەی نزیکەی ١٠ ساڵ بەسەریدا تێپەڕبووە، کاریگەرییە رووخێنەرەکەی بۆ دوژمن هێشتاش بەردەوامە. ئەو قۆناغەی کە لە خاکی کوردستاندا کە هەزاران ساڵە لە ژێر داگیرکەریدایە وەک راپەڕینێکی ئازادیی مێژوویی لە هەموو جیهاندا بووەتە نمونە، گەواهیدەری قارەمانێتی ئەفسانەییە و فەلسەفەی ژیان و شەڕی ئەو قارەمانانە بووەتە مانیفیستۆی رزگاری گەل. کوردستان لە لانکەی مرۆڤایەتیە، بەسەر چوار پارچەدا دابەشکراوە و بەسەر هەر پارچەیەکیدا سیاسەتی قڕکردنی جەستەیی-کولتوری جێبەجێکراوە. کوردستان شایەتی ئەو ئازارانەبووە کە هاوشێوەیان نییە، سەرباری هێرشی بەو رادەیە دژواری نامرۆڤانەش گەلی کورد توانی کولتوری سەرهەڵدێری خۆی بپارێزێت و بە زیندوویی رایبگرێت. لەبەر ئەوەی دۆڕاندن و شکست لە کوردستان بە واتای دۆڕاندنی مێژوی مرۆڤایەتیە و جگە لەوەش بەرخودان لەو خاکنەدا بە واتای بەرخودانی ئازادی مرۆڤایەتیە. ئەو راستیە لە ناو چەندین ساڵدا بە شێوەیەکی زۆر بەهێز هاتووەتە ئاراوە و لەبەر ئەوە بووەتە ئامانجی هەمەلایەنەی سیستمی سەرمایەداری. شەڕی ئازادی گەلی کورد تەنیا لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک نییە، هەروەها لە دژی فاشیزمی جیهانیشە کە پەیڕەو کراوە و پەیڕەو دەکرێت. لە رابردوودا دۆخەکە بەم جۆرەبوو، لە کاتی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا دۆخەکە بەم جۆرەبوو، ئێستاش بەهەمان جۆر بەردەوامە.

بەرخودانی خۆبەڕێوەبەری بۆ گەلی ناکووری کوردستان وشیاری خۆپاراستن لە دژی کودەتای فاشیستی بوو. پێویستە ئەو قۆناغە لە دژی هەموو کەس، دۆست و دوژمنەوە بە دروستی درکی پێبکرێت. کاردانەوەی هاوبەشی گەلان بوو کە هەبوون، کولتور و ئیرادەی خۆی بپارێزێت. ئەو کاردانەوەیە لە باری دەرونیدا دوژمندا تێکشکانێکی گەورەی کردەوەکە جارێکی تر بۆی پڕناکرێتەوە. فاشیزمی تورک لە ساڵانی دوای ئەوەدا بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەو رۆح و هەڵوێستە یەک هەنگاویشی نەناوە، بۆ ئەوەی بەرخودانی ئەو سەردەمە جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە، هەموو جۆرە رێکارێکی فاشیستی گرتووەتەبەر.

فەرماندە پێشەنگەکانی ئەم بەرخودانە مێژووییە، خۆڕاگرانی مێژوویی، رۆڵەی ئەم گەلە زەریان، چیاگەر، خەباتکار، روکەنەکان بوون. تێکۆشانی ئازادی خۆیان لەگەڵ گەلەکەیان بەڕێوەبرد، لەسەر بنەمای خواستیان بۆ ژیانی ئازاد، میراتێکی سەرکەوتنیان بۆ ئێمە جێهێشت. ئەوەی ئەمڕۆ خاوەنداری لەو میراتە دەکات و دەستکەوتەکانیش دەپارێزێت و دەیانگەیەنێتە سەرکەوتن ئێمەین.

یەک لە فەرماندەکانی یەپەسە ژن زەریان دەنیز لە ٢٨ی ئایاردا لە شڕنەخ لەگەڵ چوار هاوڕێی شەهیدبوو. هاوڕێ زەریان لە تەمەنی ١٨ ساڵی خۆیدا لەناو گەلی وڵاتپارێزی ئازادیی ئامەد بەشداری تێکۆشانی کرد و لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەری لە شڕنەخ کە یەک لە قەڵاکانی بەرخودانی بۆتانە، بووە ئەستێرەیەک. ژنە فەرماندەی پێشەنگ زەریان دەنیز کە لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا لە هەموو گەڕەکەکانی شڕنەخ شەڕی کرد، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وێنەی ئەو گەنجە کوردانەی دەکوژرێن نەبینرێن تێکۆشا. وەک رۆحی شۆڕشگێڕی سەڕی گەلی شۆڕشگێری و شەڕی شارەکان کولتورێکی بۆ ئایندە بەجێهێشت. ئەمڕۆ وشیاری خۆپاراستنی بێ هاوتای گەلی شڕنەخ لە دژی دوژمن درێژکراوەی ئەو کولتورەیە. هاوڕێ زەریان فەرماندەیەک بوو کە بە کاراکتەری خۆڕاگر و حیسابپرسینەوە لە دوژمن هاتە مەیدان و لە دڵی هەموو وڵاتپارێزێکدا بە هەڵوێستی تێکۆشەرانە، ئافرێنەرانە، گەرم، ئەویندارانە و لێهاتوو جێگەی کردەوە. بە دەربڕینی 'نەک تا مردن، بەڵکو لە سەرووی مردنەوە' بە هێڵی بەرخودان لە کەسایەتی گەلەکەیدا راستی شەڕی خستەڕوو.

تا ئەو کاتەی ئەو شۆڕشگێڕانەی کە خاوەنداری لە گەلەکەیان دەکەن هەبن و ئەو گەلەی کە لە سەر رێچکەی شۆڕشگێڕانی خۆی هەنگاو دەنێت بوونی هەبێت، ئەرکی مێژوویی هەموومانە کە فاشیزمی کۆماری تورکیا تێکبشکێنین کە ئیتر لە پێگەی شاردنەوەی شکستەکەشیدا نەماوە. بۆ خاوێنکردنەوەی ئەو گەڕەک و شەقامانە لە دوژمن کە تیایاندا زەریان، چیاگەر، روکەن، نوجان، خەباتکار، سێجێ، ئاسیا، مەمەد تونج و بە سەدان قارەمان بوونە ئەستێرە، چ پیر، چ گەنج، چ ژن، چ پیاو ئەرکی هەمووانە. لەو چوارچێوەدا داوا لە هەموو ژنان، گەنجان و گەلەکەمان دەکەین کە بۆ خاوەنداری لە میراتی زەریان و مسۆگەرکردنی ئازادی خۆیان، هێڵی خۆپاراستنی رێکخستنکراو و وشیاری پێکەوە بگرنەبەر".

هـ . ب