هێزە ئەمنییەکان لە رەبەت هاووڵاتییەکی کوردیان دەستگیرکرد
عادڵ حاجی خەلانی کوڕی رەحمان، دوێنێ شەممە ١ی حوزەیران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە لە شارۆچکەی رەبەتی سەر بە سەردەشت دەستبەسەرکرا.
عادڵ حاجی خەلانی کوڕی رەحمان، دوێنێ شەممە ١ی حوزەیران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە لە شارۆچکەی رەبەتی سەر بە سەردەشت دەستبەسەرکرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە ٢٠ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو هاوڵاتیە و دەستبەسەریان کردووە.
عادڵ حاجی خەلانی تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی سیسەری سەر بە رەبەتە، تائێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتیە نازانرێت.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک ئەو هاووڵاتیە دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت دەستگیرکراوە سەرەتا گواستراوەتەوە بۆ سەردەشت و دواتر بردویانە بۆ ورمێ.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی راگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتیە، سەرەتا ماڵی ئەو دواتر ماڵی چەند کەسێکی نزیکی ئەویان پشکنیوە.
ماوەی دوومانگە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە هەڵمەتێکی رەشبگیری بەربڵاوکردووە و زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی، چالاکوان، هونەرمەند و میدیاکاریان دەستبەسەرکردووە.
هـ . ب