هۆزات: هاوپەیمانی دیموکراسی تاکە رێگەی رزگاریە لە فاشیزم

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، هاوپەیمانی دیموکراسی تاکە رێگەی رزگاریە لە فاشیزم و وتی، "پێویستە رێگریەکانی بەردەم ئەم هاوپەیمانیە بڕەوێنرێتەوە."

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، ئەو هزرەی 'ئێمە و کورد با پێکەوە نەبینرێن، یان کورد با زۆر سوود وەرنەگرن' لەدژی هاوپەیمانی دیموکراسی ژەگرە، ئەگەر تێکۆشانێکی راستەقینەی دیموکراسی بەڕێوەببرێت، پێویستە ئەم ژەهرە لەناوببرێت و وتی، "لە تورکیا لەنێو پارتی چەپ و جەهەپەدا هەندێک کەس بە خۆیان دەڵێن چەپگر، سۆسیالیست، دیموکرات و دڵیان بەم ژەهرە پڕ دەکەن. نەتەوەپەرستی ژەهرێکی گەورەیە. ئەم ژەهرە بناغەی سەرەکی فاشیزمە، هاوپەیمانیە سروشتیەکەیەتی. لەبەرئەمەش ئێمە بە گرنگیەوە تیشک دەخەینە سەر ئەم بابەتە. ئەو هێزانەی کە دەیانەوێت تورکیا دیموکرات ببێت، ئەگەر لەسەر پێوانی یاسایی و دادپەروەری کۆببنەوە و تێبکۆشن ئەم دەسەڵاتە فاشیستە چەند مانگێکیش ناتوانێت لەسەر پێ بمێنێتەوە."

بەشی کۆتایی چاوپێکەوتنەکەی ئاژانسی هەواڵی فورات لەگەڵ بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

'فاشیزمی داگیرکەری قڕكەر هەبوونی هەدەپە وەک کۆتایی خۆی دەبینێت'

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هێرشەکانی لەبەرانبەر هەدەپە زیاد کردووە. بە دروشمەکانی لە دەورەبەری دادگادا دەگەڕێن بۆ ئەوەی هەدەپە دابخەن، لە ئیزمیر چەتەیەک هێرشی کردە سەر باڵەخانەی هەدەپە و دەنیز پۆیراز ئەندامی هەدەپەی کوشت. بۆچۆنی ئێوە لەبارەی ئەم هێرشە قوڕسەی سەر هەدەپە چییە؟

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی لەسەر پێ بمێێتەوە دەستی بە شەڕێکی گشتی کردووە. هێرشەکانی سەر هەدەپە بەشێکن لەو شەڕە. لە ئێستادا دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لاواز بووە و هیچ قوڕساییەکی کۆمەڵایەتی نەماوە. هەموو رۆژێک زیاتر لاواز دەبێت لە سیاسەتی دەرەوەدا گەیشتووەتە کۆتایی و ناتوانێت بجووڵێتەوە. سیاسەتی هاوسەنگی کە چەند ساڵێکە لەنێوان ئەمریکا و رووسیادا بەرێوەی دەبات گەیشتووەتە کۆتایی. رادەستی ئەمریکا و ناتۆ بووە. بۆ ئەوەی دەسەڵاتیان بمێنێت، هەموو جۆرە باجێک دەدات. بەڵام هەرچیەک باج بدات، ئەو پشتگیریەی کە دەیەوێت بەدەست ناهێنێت. یان ئەو پشتگیریەی کە لێی دەکرێت ناتوانێت لەسەرپێی بهێلێتەوە. لەبەرئەوەش فاشیزم بۆ ئەوەی لە سەرپێ بمێنێتەوە، شەڕ، تووندی و فاشار وەک تاکە رێگە دەبینێت. دەیەوێت کۆمەڵگا، هێزە دیموکراتەکان بە توندوتیژی چاوترسێن بکات و دواتر کۆنتڕۆڵیان بکات. لە تورکیا لە واتە راستەقینەکەیدا ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک هەدەپەیە. دەسەڵاتی فاشیست لە بەرئەوەی هەبوونی هەدەپە وەک کۆتایی خۆی دەبینێت هێرشی قوڕس ئەنجام دەدات. لەم ترسەدا هێرشی کردە سەر هەدەپە. کاتێک هزری هەدەپە لەنێو کۆمەڵگای تورکیادا بڵاودەبێتەوە و قبوڵ دەکرێت ئەو زەمینەیەی کە فاشیزم لەسەر بەهێز دەبێت و لێی دەیخوات، نامێنێت. لەبەرئەوەش هێرش دەکرێتە سەر بەهاکانی هەدەپە. هەدەپە بە عەقڵیەتی نەتەوەی دیموکراتیک، یەکێتی دیموکراتیکی گەلان دەپارێزێت. کۆمەڵگایەک بە ئازادی ژن دەپارێزێت. کۆماری دیموکراتیکی خۆبەڕێوەبەری دەپارێزێت. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دوژمنی ئەم هەموو بەها و نرخەیە کە هەدەپە دەیانپارێزێت. بە هەموو رێگە و رێبازێک هێرش دەکات.

'بکوژی دەنیز پۆیراز دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە'

ئەگەر هەدەپە ببێتە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تورکیا، تورکیا بەڕێوەببات، کێشەی کورد، عەلەوی، ژنان، کێشە سروشتی و ژینگەییەکان لەسەر بناغەیەکی دیموکراسی چارەسەر دەکات. عەقڵیەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەزانێت کە لەناو تورکیایەکی دیموکراتدا ناتوانێت هەبێت. لەبەرئەوەش نایەوێت کێشەکانی تورکیا چارەسەر ببن، نایەوێت کە تورکیا دیموکرات ببێت. لەبەرئەوەش کە شەڕ و گێژاو دروست دەکات. دەیەوێت هەدەپە، هێزە دیموکراتەکان چاوترسێن بکات و لە کەڵکیان بخات. هێرشی سەر دەنیز پۆیرازیش لەسەر ئەم بناغەیەیە. تاوەکو ویستویانە کە زۆر بەڕێوەبەری هەدەپە بکوژن. یان بە کۆمەڵکوژیەک ویستویانە کە هەدەپە بێدەنگ بکەن، هێزەکانی دیموکراسی چاوترسێن بکەن. دانانی پلانێکی بەم شێوەیە، لاوازی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە پیشان دەدات. بکوژی پۆیراز دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە. سەرۆکە گەورەکەی چەتەکانی سولەیمان سویلۆیە. بەم جۆرە کۆمەڵکوژیانە دەیانەوێت هەدەپە تێکبشکێنن. بەڵام ناتوانن ئەمە بکەن. نە هێرشەکان و نە داخستنی هەدەپە ناتوانن ئەو ئەنجامەکی دەیانەوێت بەدەستبهێنن. گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان لەبەرانبەر هێرشەکان ئیرادەی خۆیان بەهێزتر دەکەن. هێزە دیموکرارە شۆرشگێرەکان کە لەردەم هێرشەکان سەریان دانەنەواندووە، لەسەرپێن و نزیکی سەرکەوتنن. تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لە ئێستا بەدواوە گەورەتر دەبێت. دەتوانن هەدەپە دابخەن بەڵام ناتوانن هێڵی هەدەپە، کاریگەری هەدەپە  لەسەر کۆمەڵگا و سیاسەت لەناوببەن. هزری هەدەپە لە ناو کۆمەڵگادا دەمێنێتەوە. هەدەپە گەورەترین هێزی دیموکراسیە کە لە تورکیا بەرخۆدان دەکات. رۆژ چۆن سەرلەبەیانی هەڵدێت، هەدەپە وەک رۆژ هەڵدێت، کۆمەڵگا رۆناک دەکاتەوە و بەم شێوەیە بناغەی بەرخۆدانەکەی فراوان دەکات. لە قەدەری هەدەپەدا هەیە کە تورکیا بەڕێوەببات، ببێتە هاوبەشی بەڕێوەبەری تورکیا. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ناتوانێت ئەم قەدەرە بگۆڕێت. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە زۆر لاواز بووە. پێویستە سەیری هێرشەکانیان نەکەین و بەهێزیان نەبینین. خۆی توندی هێرشەکانیان پیشانی دەدات کە چەند لاوازن. لەو کەسانە دەچن کە لە گۆڕستان دەترسین. لەبەرئەوەی لاوازە، لەبەرئەوەی رەوایەتیان لەناو کۆمەڵگادا نەماوە هێرش دەکەن. کوتلەی مافیا و چەتە لە جیاتی دەوڵەت لەسەر کارە. جگە لەوە هیچ رەوایەتیەکی لەناو کۆمەڵگادا نەماوە. ئەگەر گورزێکی بەهێزیان بەرکەوێت، بە دەیان هەزار، بە سەدان هەزار کەس دەڕژێنە نێو شەقامەکان و هەڵیان دەوەشێننەوە. ئەم دەسەڵاتە کە بووەتە مافیا، چەتە، لە سەرەتا تاوەکو دوایی کەوتوەتە ناو گەندەڵی دزی، دەستگیرکردن، دەستدرێژی، کۆمەڵکوژی، تاوان، دوور لە کۆمەڵگا، لەبەردەم بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی ناتوانێت خۆی رابگرێت. دەسەڵاتی فاشیستی تورکیا وایکردووە کە وڵاتێک کە هەموو تاوان، هەر جۆرە خراپی و قێزەونی ئەنجام بدرێت. بە کورتی لەبەردەم ئەم دەسەڵاتە فاشیستە کە بەرەو هەڵوەشاندن دەچێت، ئەوەی بەرخۆدان دەکات، تێکۆشانی دیموکراتیک و بە شێوەیەکی کاریگەری بە تەنها هەدەپەیە. بەرخۆدانی هەدەپە هەموو چەوساوەکان، گەلان و دڵخوازانی دیموکراسی بوێر دەکات. لەبەرئەم هۆکارەش دەیانەوێت کە تەسفیەی بکەن.

'کۆمەڵگای تورکیا لەدژی فاشیزم دەیەوێت هاوپەیمانی فراوانی دیموکراسی دروست بکرێت'

بە کوشتنی دەنیز پۆریاز لەناو کۆمەڵگای کوردئ هەڵوێستێکی گرنگ دروست بوو. هێزەکانی دیموکراسی تورکیا لەسەر کوشتنی دەنیز پۆیراز هەڵوێستێکی زۆریان پیشاندا. لە قۆناغێکی بەم شێوەیە هێرشی گشتی لەسەر گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی، گرنگی فراوانکردنی هاوپەیمانی دیموکراسی لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە چییە؟

لە تورکیا رێچکەی تێکۆشانی دیموکرای زۆر بەهیزە. مێژووی تێکۆشانی دیموکراسی هاوتەمەنی مێژووی کۆمارە. بۆ دیموکراسی و ئازادیەکان کەم باج نەدراوە. هەروەها تورکیا خاوەن بناغەیەکی سۆسیالی زۆر کەلتوریە. ئایدۆلۆژی جیاواز، نەژادپەرستی، میلیگەرایی، سیاسەتی لەسەر گەل کە بۆردومانی شەڕی تایبەت و دەروونی لەسەر کۆمەڵگا بە ئاسانی قبوڵ ناکرێن. عەقڵیەتی ئیتحاد و تەرەقی کە بە سەدان ساڵە تورکیا بە قڕکردن و کۆمەڵکوژی بەڕێوە دەبات بۆ ئەوەی کۆمەڵگا نەتوانێت بۆ ئازادیو دیموکراسی و دادپەروەری و تێکۆشانی دیموکراسی بکات. دەسەڵاتی فاشیستی قڕکەری ئاکەپە و مەهەپە کە بەردەوامی عەقڵیەتی ئیتحاد و تەرەقیە و نوێنەری دڕندانەی ئەون، ناتوانن بە ئاسانی راستی کۆمەڵگا بگۆڕن و لەناوببەن. گەلی کوردیش، گەلانی تورکیاش، هێزە دیموکراتەکانیش لەدژی هەر جۆرە هێرشێک بە دەیان ساڵە بەرخۆدان دەکەن. ئەنجامی گرنگ بەدەستهێنراون، بەڵام ئەنجامی سەرەکی بەدەستنەهێنراوە. کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتی دروست ناکرێت، لەبەرئەوەی هەر هێزێک لەلای خۆیەوە، لەناو ئەو سنورانەی کە کیشاویەتی بەرخۆدان دەکات. دینامیک و ناوەندی بەرخۆدانی ناتوانن کۆببنەوە و هێڵی هاوبەشی تێکۆشان دروست بکەن. کاتێک کە بەم شێوەیە بێت، هێز دروست نابێت، ئاستی تێکۆشان بەرزنابێتەوە  و ناتوانێت فاشیزم تێکببات و هەڵبوەشێنێت. گەلی کوردستان و تورکیا، هێزە دیموکراتەکان و ژنان بە شێوەیەکی بەهێز خاوەنداریان لە پۆریاز کرد. ئەوانەی چوونە دەرەوە و بە ملیۆنان مرۆب کە نەچوونە دەرەوە بە یەک وتیان، 'هەموومان دەنیزین، هەموومان هەدەپەین'. ئەمە لە بنەڕەتدا هاوپەیمانی دیموکراسی هێزە دیموکراتەکانی نێو کۆمەڵگا بوو. دیوارێک کە داگیرکەری قڕکەر لەنێوان گەلی کورد و گەلی تورکیا و هێزە دیموکراتەکاندا دروستی کردووە بە ئاستێکی گەورەدا هەڵوشێنراوە. بۆ دیموکراتبوونی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد ئەمە گەشەدانێکی گرنگە. ئێمە جارێکی دیکە بینیمان کە کۆمەڵگای تورکیا لەگەڵ گەلی کورد لەدژی فاشیزم دەیەوێت هاوپەیمانی دیموکراسی فراوان بکات. ئەوا هێزانەی کە بۆ دیموکراسی کار دەکەن ئەمەیان دەوێت. بە خاوەنداریکردنیان لە دەنیز پۆریاز و هەدەپە ئەم پەیامەیاندا. هەموو هێزەکان کە تێکۆشانی دیموکراسی دەدەن، پێویستە وڵامی ئەرێنی بەم دەنگەی کۆمەڵگا بدەن. بۆئەوەی کە فاشیزم کە لاواز بووە، هەڵبوەشێت، پێویستە فراوانترین هاوپەیمانی دیموکراسی دروست بکرێت و پێشەنگایەتی بەرخۆدانی کۆمەڵگا بکرێت.

دەسەڵاتی فاشیست بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی تورکیا بەرەو هەڵوەشاندن دەبات، بەهاکانی کۆمەڵگای تورکیا، کەلتوری ژیانی هاوبەشی دیموکراتی گەلان و مێژووکەی لەناودەبات. گەلان دەکاتە دوژمنی یەکتری. دەیەوێت هەموو لایەنە دیموکراتەککان لەناو ببات و لەبەرئەوەش، بێ ئەوەی گوێ بە رەگەز، هەرجۆرە دواکەوتوویی بەکاردەهێنێت و هێرش دەکات. بە هێرشەکانی دەیەویت هێزی دیموکراسی لەناوببات. دەسەڵاتی خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە. دەڵێت، ئەگەر بتوانێت هەدەپە تەسفیە بکات، دەتوانێت هەموو ئۆپۆزسیۆن بە ئاسانی لەناو ببات. هەرچەندە هێرشەکە لەدژی هەدەپەیە بەڵام هێرشی قۆڕس دەکاتە سەر ئۆپۆزسیۆنی ناو سیستمیش. فاشیزم لەبەرئەوەی لاواز بووە بچوکترین نارەزایی وەک هەڕەشە دەبینێت. ئاسایشی هیچ کەسێک نییە و تورکیا بەرەوە هەڵوەشاندن دەبات. کۆمەڵگا لەدژی یەکتری هان دەدات. بەم دەسەڵاتە داهاتووی کۆمەڵگا لە مەترسیدایە. بۆیەش پێویستە هێزە دیموکراتەکان لە دەوری یەکتری کۆببنەوە و یەکبگرن، پێکەوە تێبکۆشن بە تەئکیدی سەردەکەون. فاشیزم هەرچەندە دواکەوتووە ناوخۆیی و دەرەکیەکان لە پشت خۆی دەبینێت، بەڵام بەرخۆدانی کۆمەڵگای سەد ساڵەی هێزە دیموکراتەکان، بزوتنەوە کۆمەڵایەتیکان دەتوانن فاشیزم تێکبشکێنن.

'پێویستە لەدژی فاشیزم بەرخۆدان بکەین'

باشە' لەگەڵ ئەوەی پێویستی بەپەلە بە هاوپەیمانی دیموکراسی هەیە، چ ئاستەنگێک لەبەردەمیاندا هەیە؟

تاکە رێگەی رزگاربوون لە فاشیزم ئەوەیە کە هێزە دیموکراتەکان لەدژی فاشیزم لە دەوری یەکتری کۆببنەوە و تێبکۆشن. ئەگەر مرۆڤ بە سادەیی و بە بەرژەوەندی بیر نەکاتەوە، هاوپەیمانی دیموکراسی ئاسانە. ئەگەر باسی ئاستەنگیان بکەین، ئاستەنگیەکان بە تەنها هێزە دیموکراتەکان خۆیانن. عەقڵیەتێکی نافراوان خۆی ئاستەنگە. یەکێک لە ئاستەنگەکان، بەرژەوەندی سادەیە. هۆکارەکەش ئەو هێڵە بێئاسۆییەکانن. میلیگەرایی، بەرژەوەندی تەسکی حزبەکان، دەسەڵات و موڵکپارێزیە. عەقڵیەتی با کەم بێت و موڵکی من بێت، لەدژی فاشیزم تێبکۆشین بەڵام لەگەڵ کورد نەبین، یان با کورد سوود وەرنەگرن، فراوانبوونی هاوپەیمانی دیموکراسی ژەهراوی دەکات. گەشکردنی هاوپەیمانی فراوانی دیموکراسی و رەگەزی تێکبردنی فاشیزم رزگاربوونە لەم ژەهرەی دڵ و لە رەگەوە.  ئەوانەی گوێ بە داواکاری ئازادی و دیموکراسی کورد ناکەن و لە کورد دوور دەکەونەوە، ئەو کەسانەی بەم هەستی و هزرە دڵی خۆیان ژەهراوی کردووە. ئەگەری بیانەوێت بە راستی تێکۆشانی دیموکراسی بدەن، پێویستە رێگە لەم ژەهرە بگرن و خۆیان رزگار بکەن. لە تورکیا پارتە چەپەکان و لایەنەکانی نێو جەهەپە کە بە خۆیان دەڵێن چەپ، دیموکرات بەڵام دڵیان ژەهراویە.

میللەتگەرایی ژەهرێکی قۆڕسە. ئەم ژەهرە بناغەی سەرەکی فاشیزمە. هاوپەیمانی سروشتیەکەیەتی. بە زوترین کات پێویستە خۆیانی لێ رزگار بکەن. هێزێک کە بە خۆی دەڵێت چەپ، سۆسیالیست، ناتوانێت بە میللەتگەرایی بجووڵێتەوە. ئەم عەقڵیەتە لەبەردەم هاوپەیمانی فراوانی دیموکراسی ئاستەنگە. بۆیەش ئێمە گرنگی بەم بابەتە دەدەین.  پێویستی بە زۆر شت نییە. ئەو هێزانەی کە دەیانەوێت تورکیا دەموکرات ببێت لەسەر رەگەزی دیموکراسی، یاسا، دادپەروەری پێویستە کۆببنەوە و ئەو کاتە دەسەڵاتی فاشیست ناتوانێت چەند مانگێکیش لەسەر پێ بمێنێتەوە. جەهەپە کە هیچ تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی نەکردووە و دەڵێت ئەم دەسەڵاتە بە هەڵبژاردن هەڵدەوەشێتەوە، دەیەوێت کۆمەڵگا هەڵخەڵەتێنێت. بێ تێکۆشانی کۆمەڵایەتی سندوقەکان دانانرێن. لە تورکیاش بۆ هەڵبژاردنێکی دیموکراتی پێوستی بە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی هەیە. لەگەڵ ئەوەی کە هەموو شێوەیەک لەبەرچاوە بە سندوقی هەڵبژارند ، هەڵخەڵەتاندنی کۆمەڵگا، بە واتای ئەوە دیت کە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەرەو پێشەوە دەچێت، تێکۆشانی دیموکراتی و چالاکوانی بێواتەدەکرێت  و هاوکاریکردنی فاشیزم و بەردەوامیدانە بە فاشیزم.

جەهەپە و ئەوانەی بە عەقڵیەتی جەهەپە بیر دەکەنەوە، لەدژی کۆمەڵگای تورکیا و داهاتووی ئازاد و دیموکراتی تورکیا، گەورەترین خراپەکاری دەکەن. ئەم عەقڵیەتەی جەهەپە کە تێنەکۆشین دەسەپێنێت، بە رێژەیەک ئۆپۆزسیۆنیشی لەبەرچاو گرتووە. هەندێک لایەن لایەنگری ئەم عەقڵیەتەی جەهەپە دەکەن کە زیانێکی گەورە بە تێکۆشانی دیموکراسی دەگەیەنێت و پێویستە بە زوترین کات ئیدانە بکرێت. ئەم عەقڵیەتەی جەهەپە کە تا رادەیەک کاریگەری لەسەر ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیش دەکات، یەکێک لە ئاستەنگە هەرە گەورەکانە لەبەردەم هاوپەیمانی دیموکراتی. هەوڵدانێکە لەدژی عەقڵیەتی دژی فاشیزم. ئەمە چ جۆرە عەقڵیەتێکە. فاشیزم بە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی هەڵدەوەشێتەوە. ئێدی منداڵانی دە ساڵەی ئەمە دەزانن. کاتێک مرۆڤ بە هەڵوێستی کۆمەڵایەتی هەوڵی تێدەری بڵێت، بە واتای ئەوەی دێت کە پشتگیری لە فاشیزم دەکرێت. هیچ واتایەکی ئەمە نییە. ئەرکێکی بەپەلەیە کە مرۆڤ هاوپەیمانی دیموکراسی فراوان دروست بکات کە هەموو لایەنەکانی دژی فاشیزم تێیدا بەشدار بن. هەر کەسیک کە لەبارەی کۆمەڵگای تورکیا، داهاتووی دیموکراتی ئازاد. داهاتووی دیموکرات و ئازادی تورکیا خۆی بەرپرس دەبینێت، پێویستە لەناو هاوپەیمانی دیموکراسی یەکبگرن، لەدژی فاشیزم یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەڕێوەببەن. ئەگەر ئەمە رووبدات، فاشیزم هەڵدەوەشێت، تورکیاش دیموکرات دەبێت.

'تێکۆشانی هاوبەشی ژنان دەتوانێت هەموو کۆمەڵگا بخاتە سەرپێ'

ئێوە دەتانەوێت بانگەوازیەکی چۆن لە ژنان بکەن کە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێدەکۆشن؟

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دوژمنی ژنانە. ژنان قڕ دەکات، هەموو جۆرە هێرشیک بۆ سەر ژنان دەکات و دەیەوێت دەستکەوتەکانی ژنان کە بە تێکۆشانێکی گەورە بەدەست هاتووە، لەناو ببات. ئەم فاشیزمە لەبەرئەوەی ژنان وەکە هێزێکی گەورەی دیموکراسی دەبینێت، شەڕێکی گەورە و فراوان لەدژی ژنان بەڕێوەدەبات. لە کوردستان و تورکیا گەورەترین و کاریگەرترین تێکۆشان لەدژی ئاکەپە و مەهەپە تێکۆشانی ژنانە. تێکۆشانی ژنان بەردەوامی بە تێکۆشانی کۆمەڵگا دەدات. ژنان بە تێکۆشانی خۆیان لەناو کۆمەڵگادا هیوا، بوێری و تێکۆشان گەش دەکەن. لە ئێستادا تەڤگەری ژنان لە کوردستان و تورکیا پێکهاتەی سەرەکی هێزی دیموکراسین، گەورەترین هێزی چالاکن. تێکۆشانی ژنان کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژنان دەکات، وایان لێدەکات کە تێکۆشان بکەن. تێکۆشانی ژنان دەسەڵاتی فاشیست لەبنەوە هەڵدەوەشێنێت. لە بەر ئەمەش ئەم دەسەڵاتە فاشیستە هێرش دەکاتە سەر بزوتنەوەی ژنانی کوردستان و تورکیا.

بزوتنەوەی ژنان تاوەکو ئێستا لەبەرانبەر هێرشی فاشیست زۆر بە باشی خۆی ڕاگرت. ژنان سەریان دانەنەواند. بەڵام دەبێت ئەم تێکۆشانە زیاتر بەرەو پێشەوە ببەین. بزوتنەوەی ژنانی کوردستان و تورکیا پێویستە هێزەکانیان یەکبخەن. بەرەیەکی هاوبەشی تێکۆشان دروست بکەن. پێویستە بتوانن خۆیان بگەیەننە هەموو ژنان، خۆیان بگەیێننە هەموو ژنانی دەوروبەر، لەدژی عەقڵیەت و سیستمی پیاو و فاشیزمیان هەموو ژنان بکێشنە ناو تێکۆشان. پشتگیری بزوتنەوەی ژنانی کوردستان و تورکیا لەسەر هەڵوەشاندنەی پەیمانی ئەستەنبوڵ و بە گشتی کوشتنی دەنیز پۆریاز ، ئەگەر عەقڵیەتی تێکۆشانی هاوبەش بکەن، عەقڵیەتی تێکۆشانی گشتی و بەردەوام دەتوانێت رێگە لە گەشەدانی گەورە بکاتەوە. ئەم دەتوانێت دەستکەوتەکانی بپارێزێت و هەم لە گۆڕانکاریەکانی تورکیادا دەبێتە هێزی سەرەکی. ژنان بە تێکۆشانی خۆیان ریشەی فاشیزم دەسووتێنن. تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان هەموو ژنان هەڵدەستێنێتە سەرپێ و کۆتایی بە فاشیزم دەهێنێت.

ف.ق