هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مێدیا خەبەر هەڵسەنگاندنی کرد بۆ گۆشەگیری لە ئیمراڵی، ئۆپراسیۆنی سەربازی، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان لە کوردستان و بەرخودانی گەلان لە دژی ئەوە، شەهیدانی فیدایی مانگی حوزەیران. هەڵسەنگاندنەکەی بەسێ هۆزات بەم جۆرەیە:
هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی کە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی بەڕێوەدەبرێت گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ. رۆژ لە دوای رۆژ باشتر نێونەتەوەیی دەبێت. هەربۆیە لە ئاستێکی گرنگدا خاوەنداری هەیە. ژمارەیەکی زۆر نوسەر، رۆشنبیر، ئەکادیمیسیان، سیاسەتمەدار، فەیلەسوفی بەناوبانگی جیهانی نامەیان بۆ سی پی تی ناردووە. بە دەیان کەسایەتی کە خەڵاتی ئاشتی نۆبڵیان وەرگرتووە بە هەمان شێوە نامەیان بۆ سی پی تی ناردووە. لە هەموو شوێنێک پارێزنامەی رێبەرایەتی دەخوێندرێتەوە و دەخرێتەبەرباس. لە باکوری کوردستان و تورکیاش هەنگاوێکی بەو جۆرە دەستپێکرا. ئەمە زۆر گرنگە. تێگەیشتن و قەبوڵکردنی روانین و پاڕادایمی رێبەرایەتی گۆڕانکاری گەورەی بەدوادا دەبێت. گۆڕانکاری لە مێشکدا ساز دەکات، مرۆڤەکان و کۆمەڵگا ئازاد دەکات. هەرکە تێگەیشتن و قەبوڵکردنی ئەندێشەکانی رێبەرایەتی بێتەئاراوە تێکۆشانی ئازادیش پەرەدەستێنێت.
ئازادیی رێبەرایەتی بە واتای چارەسەری لەسەر بنەمای دیموکراتیکە
بۆ ئازادی رێبەرایەتی خاوەنداری و تێکۆشانی بەهێز ئەنجام دەدرێت. هەربۆیە گەیاندن و شۆڕکردنەوەی پاڕادایمی رێبەرایەتی بۆ ناو کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی زۆر گرنگە، کارێکی پیرۆزە، کارێکی مرۆڤانەیە. تێکۆشانە بۆ ئازادی کۆمەڵگاکان و گەلان. دەبێت وەک تێکۆشانی ئازادی بنچینەیی هەڵبسەنگێندرێت. لە بنەڕەتدا ئازادی رێبەرایەتی و ئازادی گەلی کورد ئاوێتەی یەکتربوون و پەیوەست بە یەکترەوە. ئەوە هەمووی لە پێناو ئازادی گەلی کورددایە. کاری ئازادی گەلان و ژنانە. دەبێت بەم جۆرە هەڵبسەنگێندرێت. ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی بە واتای چارەسەری پرسی کوردە لەسەر بنەمای دیموکراتیک. بە واتای ئازادی کوردستانە. بە واتای دیموکراتیکبوونی تورکیایە. بە واتای دیموکراتیکبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، هەموو ئەمانە گرێدراوی یەکترن.
رێبەرایەتی تەنیا یەک کەس نییە! رێبەرایەتی ئیرادەی ملیۆنان مرۆڤ وێنا دەکات. رێبەری گەلێکە. هەربۆیە بەرەوپێشچوونێکی بچوکی پەیوەست بە رێبەرایەتی بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بە واتای بەرەوپێشچوونە. بە واتای بەرەوپێشچوون لە رووی ئازادی کوردان، ئازادی گەلانە. هەربۆیە هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی بە بەرەوپێشچوونی گەورە بەڕێوەدەچێت.
دەبێت ئەوە بە بەهێزی بەردەوام بێت. هەندێک هەوڵدان بۆ لەمپەرسازکردن لەبەردەم ئەوەدابوونیان هەیە. لەسەر ئاستی دەوڵەتانی ئەوروپایی ئەنجام دەدرێن. هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی لە ناو کۆمەڵگەی ئەوروپا، بە گشتیش لە ناو گەلان کاریگەرییەکی بەرچاو دادەنێت. گۆڕانکاری، وەرچەرخان، دینامیزم بوونی هەیە. سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی دیارە کە نیگەرانە لەوە. هەربۆیە بۆ بەرگرتن لە هەڵمەتی ئازادی و لاوازکردنی چەند هەنگاوێک دەنێت. بێگومان ئەوانەی پیلانگێڕییان ئەنجامدا ئەو هێزانە بوون. نایانەوێت پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، مانیفیستۆی شارستانیەتی دیموکراتیک ببێتە موڵکی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی.
تێکۆشان لە دژی ئەوەش دەبێت زیاتر بە بەهێزی بەڕێوەبچێت. لە بەرامبەر هەوڵەکانی ئاستەنگکردن و لاوازکردن دەبێت ئێمە هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی بە دوو سێ هێندە گەورەتر بکەین، بەرەوپێشی ببەین. واتادارترین وەڵام بەرامبەر بە مامەڵەی لەم چەشنە گەورەکردن و پەرەپێدانە بە تێکۆشان. ئەنجام وەرگرتنە لە تێکۆشانە. ئەوە زۆر گرنگە.
دەبێت ئێمە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بکەین و بەم جۆرە بەڕێوەی ببەین
خۆی لە خۆیدا لە زیندانەکاندا بەرخودان بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوامە، کە پایە و کۆڵەکەیەکی سەرەکی هەڵمەتەکەیە. بە راستیش لە زیندانەکاندا بەرخودانێکی مایەی شانازی ئەنجام دەدرێت. هەروەها بنەماڵەی زیندانیان، گەلەکەمان لە ناو تێکۆشانێکی بەهێزدایە. بێگومان ئەو تێکۆشانە دەبێت زیاتر بە کۆمەڵایەتی بکرێت و بەهێز ببێت، ئێمە قۆناغی دووەممان وەک قۆناغی بەکۆمەڵایەتیبوونی هەڵمەتەکە دەستنیشان کرد. ئەو دۆست و لایەنە دیموکراتیکانەی دەستیان بەم هەڵمەتە کرد، لەسەر ئەو بنەمایە پێرسپێکتیڤیان دەستیشان کرد. هەربۆیە دەبێت ئێمە زیاتر بە کۆمەڵایەتی بکەین و بە بەهێزی بەڕێوەی ببەین. واتە لە بەکۆمەڵایەتیکردندا ماوە ماوە کەموکوڕی بەو جۆرە دێنە ئاراوە. دەبێت ئێمە زوو چارەسەری بکەین. ئەوە زۆر گرنگە. گەریلا لەلای خۆیەوە هەڵمەتەکە بە چالاکی زۆر بەهێز، بە بەرخودانی بەهێز بەڕێوەدەبات. لەم بابەتەدا شتێک نییە بوترێت، بەڵام دەبێت ئێمە قاچ و پایەی کۆمەڵایەتی هەڵمەتەکە، واتە بەرخودانی کۆمەڵایەتی زیاتر پەرەپێبدەین. دەبێت ئێمە پاڕادیگما دوو سێ هێندەی ئێستا زیاتر بڵاوبکەیەنەوە و بەرەوپێشی ببەین.
بۆ تێکشکاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە هەنگاوێکی بەرچاو نەنراوە. بەتایبەتی تێکۆشان بەرامبەر بە سی پی تی، ئەنجومەنی ئەوروپا، نەتەوەیەکگرتووەکان، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و هەموو دامەزراوە نێونەتەوەییەکان، بە تایبەتی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەرامبەر دەوڵەتی تورک ئەو هێزانە و بەتایبەتی دەوڵەتی تورکی تەنگەتاو کردووە. لە رووە گشتیەکەیەوە هەم هەڵمەتەکەی رێبەرایەتی و هەمیش ئەو تێکۆشانەی دەکرێت دەوڵەتیش و رژێمی فاشیستیشی هێناوەتە ئاستی رووخان. لەبەر ئەوەشە زۆر تەنگەتاو بووە و دەبێت ئەوە گوشارە زیاتر چڕ بکرێتەوە. پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ رێبەرایەتی بەردەوام بە رێکوپێکی داواکاری پێشکەش دەکەن، گرنگە درێژە بەوە بدرێت. دەبێت پارێزەران بتوانن رێبەرایەتی ببینن.
دەبێت هەلومەرجی ئازادی، سەلامەتی و تەندروستی رێبەرایەتی مسۆگەر بکرێت
رێبەر ئاپۆ رێبەری گەلێکە، دیداری بنەماڵەکان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ زۆر واتای نییە، بەڵام دیداری پارێزەران واتادارە. دەبێت پارێزەران بتوانن رێبەر ئاپۆ ببینن. ئەمە مافێکی سروشتییە. لە یاساکانی تورکیاشدا بەم جۆرەیە. لە یاسا نێونەتەوەییەکانیشدا بە هەمان جۆرە. دەوڵەتی تورک بە رێگری لە دیداری پارێزەران تاوانێکی گەورە دەکات. تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. یاسا پێشێل دەکات. بێ یاسایی گەورە لە ئاردایە. سروشتیترین و رەواترین مافە. دیداری رێبەرایەتی لەگەڵ پارێزەران، دیدار لەگەڵ زۆر لایەن، مافی راگەیاندن، پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە، سروشتیترین مافی ئەوە، بەڵام بە شێوەی نایاسایی و لەدەرەوەی ئەخلاق ئەو مافە زەوت دەکرێت.
دەبێت پارێزەران بتوانن رێبەرایەتی ببینن. لە ئیمراڵی هەندێک هەڤاڵی دیکەش لەگەڵ رێبەرایەتیدان. بنەماڵەی ئەو هەڤاڵانەش بۆ بینینیان بەردەوام داواکاری پێشکەش دەکەن. خۆی لە خۆیدا بە گشتی گۆشەگیریەک هەیە و بەتایبەتیش بە سەر رێبەرایەتی و هەموو هەڤاڵاندا جێبەجێ دەکرێت. دەبێت ئەو هەڤاڵانەش بتوانن بنەماڵە، پارێزەران و بریکارەکانیان ببینن. بەڵام رێبەرایەتی زیاتر لە بنەماڵەکەی دەبێت پارێزەرانی ببینێت. رێبەرایەتی زیندانییەکی ئاسایی نییە. ناکرێت کە ئێمە دۆخی رێبەرایەتی و دۆخی هەڤاڵانی دیکەی زیندانی لە ئیمراڵی بە هەمان شێوە هەڵبسەنگێنین. رێبەرایەتی رێبەری گەلێکە. ئیرادەی ملیۆنان مرۆڤە. هەربۆیە دەبێت رێبەر ئاپۆ لە بنەڕەتدا بتوانێت پارێزەرانی ببینێت. دەبێت گوشارەکان بەو ئاراستەدا زیاتر بکرێن و سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە تێکبشکێندرێت. دەبێت هەلومەرجی ئازادی، سەلامەتی و تەندروستی رێبەرایەتی دەستەبەر بکرێن.
ئیتر ڕوونە سی پی تی چیتر ناتوانێت ئەم دۆخە ڕوون بکاتەوە. هەر بۆیە ناوبەناو لێدوان دەدات، هەوڵی ڕوونکردنەوە دەدات. لە کۆبوونەوەکانی شاندەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا هەمان ئاستەنگی دەبینرێت. دیارە دەوڵەتی تورکیش ڕووبەڕووی زۆر ئاستەنگی هاتووە. دەبێت بە هێزەوە درێژە بە تێکۆشان بدەین. لە ڕاستیدا پێویستە گەل پرسیار لە پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ دەوڵەتی تورک بکەن.
پێویستە گەل لەبارەی پەیوەندییەکانی سی پی تی لەگەڵ دەوڵەتی تورک لێپرسینەوە بکەن. ئەمە چ پەیوەندییەکە کە یاساکانی نێودەوڵەتی کە خۆیان دروستیان کردووە پێشێلی دەکەن، تەنانەت یاسای خۆیان و یاسا نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە نابەن. ئەمە چ پەیوەندییەکی گڵاوە؟ دەبێت لە بنەما و ناوەڕۆکی ئەم پەیوەندییە بە باشی تێبگەین، تێکۆشانێکی زۆر بەهێز لە دژی ئەمە سیاسەتانە دەبێ بکرێت. سی پی تی خۆی بە ڕوونی دەڵێت؛ ئەوەی لە ئیمرالی دەکرێت سیستەمێکی گۆشەگیری ئەشکەنجەی ڕەهایە. دەڵێت ئەمە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. خۆی دانی پێدا دەنێت. لە کۆبوونەوەکانی شاندەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا هەمان قسەیان دووبارە کردووتەوە. دەوڵەتی تورکیا ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە. سی پی تی خۆی دامەزراوەیەکە سەر بە یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوێکی سیاسییە. پێگەیەکی نێودەوڵەتی هەیە، پێگەیەکی تایبەتی خۆی هەیە. وەها پیشان دەدرێت. ئەگەر وابێت بۆچی ڕێگەی پێدەدرێت؟ بۆ لەبەرچاو ناگیردرێت؟ بۆچی ئێوەش دەبنە هاوبەش لەم تاوانە؟ ئەو کردەوانەی لە ئیمرالی دەکرێت، هەمووی سیاسەتی کۆمەڵکوژی دژی کوردن. بەردەوام ئێمە باسی دەکەین؛ ئەمە ڕاستییەکە. ناوەندی سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی دژی کورد، ئەو سیاسەتانەیە لە ئیمرالی بەڕێوە دەبرێت. ئەو سیاسەتانەن دژی ڕێبەر ئاپۆ بەکار دەهێنرێن. ئەو سیاسەتانەی لەوێ جێبەجێ دەکرێن لە پەرەسەندن دایە. یەکێتی ئەوروپا، سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەشدارن لەم کارەدا. یەکەم ئەمریکا و بەریتانیا ئەوانەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییان پێکهێنا، بەشدارن لەم کارەدا. لەبەر چی هاوکاری ئەم سیاسەتە کۆمەڵکوژییانە دژ بە گەلی کورد دەکەن؟
لەم بابەتەدا پێشکەوتنی گرنگ هەیە. هەڵمەتی ئازادیی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی بەهێز و ئەنجامگیر بەڕێوە بچێت.
گەریلا لە ناو تێکۆشانێکی بێ وێنەدایە
لە دژی شەڕی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک، گەریلاکانی ئازادیی تێکۆشانێکی بێوچان بەڕێوەدەبەن. سەرەتا گەلی کورد بە پەرۆشەوە لە پێشکەوتنی ئەم شەڕە دەڕوانن. لە بڵاوکراوەکانی میدیای ئاکەپە-مەهەپەدا، دۆخەکە بە پێچەوانەوە نیشان دەدرێت. بۆیە ناتوانرێت لە ئاستی ئێستای شەڕەکە بەباشی تێبگەن. ئاستی شەڕەکە، ئاستی گەریلاکانی ئازادیی چییە؟ بەڵێ شەڕەکە لە ئاستێکی بەرفراواندا بەردەوامە. هێرشەکانی سەر مەتینا و ڕۆژئاوای زاپ بە قورسی ئەنجام دەدرێت. زیاتر چەکی کیمیایی بەکاردێت. لە ڕاستیدا هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو دژی هەڤاڵانمان بەکاردەهێنرێت. هەموو ئەم چەکانە قەدەغەیە و تاوانی جەنگە کە بەکار دەهێنرێت. دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک، لە هەموو کات و دەرفەتێکدا، تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. بە هەمان شێوە ڕۆژانە بۆردومانی قورس و بەرفراوان ئەنجام دەدرێت. هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپ بۆردومان دەکرێت.
لە ئێستادا شەڕەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا بەڕێوەدەچێت. لە مەتینا پەدەکە شوێنەکانی خۆی بۆ دەوڵەتی تورک بە جێهێشتووە. مەتینا و زاپی بە تەواوی پێشکەشی دەوڵەتی تورک کردووە. ئەو هەرێمانەی بە تەواوی پێشکەشی داگیرکاریی کردووە. بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی هەواڵگری و لۆجستیکی بۆ سوپای تورک دابین دەکات. هەل و دەرفەتی پێشڕەویان بۆ دەڕەخسێنێت، ڕێگا خۆش دەکات و شوێنەکانی خۆی دەدات بە داگیرکەران.
سوپای تورک لە مەتینا زیانی گیانی زۆریداوە
ئێستا دەوڵەتی تورک لە مەتینا هەنگاو بە هەنگاو پێشڕەوی دەکات. هەڤاڵان لە ئاستێکی بەرزدا بە جددی لە دژی شەڕ دەکەن. لەم ماوەیەدا چالاکیی زیاد ئەنجامدراون. لە مەتینا زۆر کەسیان لێکوژرا. هەڤاڵان لە دژی پێشڕەوییەکانی دوژمن دەستیان بە پرۆسەی بەهێزی چالاکی کرد. بەمشێوە تێکۆشان بەردەوامە.
لە زاپ دۆخەکە بەهەمان شێوە. چەکی قەدەغەکراو لە دژی ئەشکەوتەکان بەکاردەهێنن. لە قەندیل، خاکورک، بەهدینان هەموو ڕۆژێک فڕۆکە جەنگییەکان بە بەرفراوانی بۆردومان دەکەن.
وەکوو ئاماژەمان پێکردبوو لە کۆتایی مانگی ئایاردا، سەرەتای مانگی حوزەیران، شەڕەکە توندتر دەبێتەوە. ئێستا دۆخەکە وەها ڕوودەدات. هێرشێکی قورس، بۆردومان و هەوڵی بەربڵاو کردنەوەی هێرشەکان دەدەن. لە سەر ئەم بنەمایە شەڕەکە بەردەوامە. لە بەرامبەردا وەک وتم هەڤاڵانمان چالاکی زۆر بەهێز بەڕێوە دەبەن. سڵاویان ڵێدەکەم.
بە تایبەتی لە مانگی حوزەیران، لە هەرێمی مەتینا، لە گۆڕەپانی ڕۆژئاوای زاپ، چالاکیی زۆر بەهێز بەڕێوەچوو. دوژمن گورزی زۆر قورسی بەرکەوت. لێرەدا پێداگری دەکات. بێگومان لە مانگی حوزەیراندا ئامانجیان وەها دانابوو کە شەڕێکی قورس دەست پێبکەن. لە برادۆستەوە تا گارێ و ڕۆژئاوای زاپ پلانی هێرشیان دانابوو. ئەمە ئامانجی سەرەکی دوژمن بوو. ئەم پلانە هێشتا لە ڕۆژەڤیان دایە. بەڵام بۆ ئەوەی پلانەکەیان لە سەرەتای مانگی حوزەیران جێبەجێ بکرێت، پێویستی بە پشتیوانییەکی بەهێز هەبوو. بۆ نمونە هەندێک کۆبوونەوەیان لەگەڵ عێراق ئەنجامدا. داوای پشتیوانی ڕاستوخۆیان لە عێراق کرد. چونکە ئێستا تووشی ئاستەنگی هاتوون. چەکی قەدەغەکراو بەکار دێنن لە هێرشەکانیان هەموو جۆرە تەکنیکێکی پێشکەوتووی جیهانی بەکار دێنن. بەڵام لە شەڕەکەدا چەقیون، واتە شکاون. لە زاپ، لە مەتینا، تووشی شکست هاتوون، ناتوانن بەرەو پێشەوە بچن. هەر بۆیە پێویستیان بە پاڵپشتی عێراقە. ئەوان دەیانەوێت پێشمەرگە و سوپای عێراق لەم شەڕەدا بەشدار بن. بۆیە لەگەڵ عێراق گفتوگۆیان کرد. دەوڵەتی تورک دەیویست ژووری ئۆپەراسیونی هاوبەش دروست بکەن. دەیانویست خۆیان شەڕەکەدا سەرپەرەشتی بکەن. ئاشکرایە ئێستاش هەر دەیانەوێت کارێکی وەها بکەن. بەڵام دیارە تا ئێستا لەگەڵ عێراق لەسەر ئەم بابەتە ڕێکنەکەوتوون. گوشار دەخەنە سەر عێراق. بەڵام پێدەچێت عێراق گوشار و داواکارییەکانی تورکیای بە تەواوی قبوڵ نەکردووە. بۆیە قۆناغی دووەم بەم شێوەیە ناڕواتە پێش. سوپای تورکیش بەتەنیا هێزی ئەو کارەی نییە.
ئێستا دەوڵەت، ئەم ڕژیمە خەریکە دەڕوخێت. ئابووری داڕماوە، سیاسەتی داڕماوە. ئەو هێزەی نییە کە لە گارێ، قەندیل، برادۆست بڵاوی بکاتەوە. هێزی سەربازی و ئابووری لاواز بووە. هەرچەندە تەکنیکی هەبێت، چەکی دژ بە مرۆڤایەتی و دەرەوەی یاساکانی شەڕ بەکاری بهێنێت، هێشتا ناتوانێت ئەو کارە بکات. ماوەی ٣-٤ ساڵە بە چەکی قەدەغەکراو شەڕ دەکات. بە فڕۆکەی جەنگی شەڕ دەکات. تەکنەلۆژیای سەردەم لە دژی گەریلا بەکار دەهێنێت. سەرەڕای ئەوەی بە تەکنیک شەڕ دەکات بەڵام ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. واتە شکستی هێناوە. ئەگەر عێراق پشتیوانی نەکات، پێشمەرگە بەتەواوی لە گەلی بەشدار نەبێت، هیچ هیزێکی وەهای نییە و ناتوانێت لەم شەڕەدا بەردەوام بێت. هەر بۆیە هەوڵ دەدات عێراقیش بەشدار بێت. زیاتر سەرنجی لەسەر یەنەکە و پەدەکەیە. هەوڵ دەدات یەنەکە بهێنێتە سەر هێڵی پەدەکە. تا ئێستا لە هەوڵی ئەوەدایە. بەڵام ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. چونکە ناتوانێت سەربکەوێت، هەتا پلانی دووەمی خۆی جێبەجێ بکات.
بە پشتگیری هەواڵگری، لۆجیستی، سەرکێشی، دروستکردنی ڕێگەوبانەوە پەدەکە هەوڵدەدات سوپا بگەیەنێت بەو دەڤەرانە و بەش بەش هێرشبکات. بگات بە هەر دەڤەرێک هەوڵدەدات سەروەری هەبێت و جێگیربێت. لە ئێستادا ئەو شەڕەی لە باشووری کوردستاندا بەڕێوەدەچێت، بەم شێوەیە.
لە باکووری کوردستان بەرخۆدانی گەریلا ئیرادەیەکی بێهاوتایە
لە باکوور شەڕ بەردەوامە. بە جدیەتەوە دۆخی شەڕی باشوور هەڵدەسەنگێنین. بێگومان لە ئێستادا شەڕێکی سەخت هەیە. بەڵام بێگومان لە باکووریش شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەچێت. لە هەموو هەرێمەکانی باکووردا ئۆپراسیۆنەکان بەردەوامە. هەموو ڕۆژ و مانگێکە وەستانی نیە، چوار وەزەی ساڵ بەردەوامە، چەندین ساڵە هێرش و ئۆپراسیۆن هەیە. بەدەیان فرۆکەی شەڕکەر و چاودێری لە ئاسماندان. هێزی پرۆفیشناڵ و چەتە لە ئۆپراسیۆنەکاندان. لە هەموو ئیلایەتێکی باکوور ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدرێت. بەڕاستی هەڤاڵانمان لەوێ بەرخۆدانێکی بێهاوتا ئەنجام دەدن. بە ئیرادەوە بەڕێوەی دەبەن. لە دڵمەوە گەریلاکانی باکوور پیرۆز دەکەم. ئیرادەیەکی بێهاوتایە. بەڕاستی دڵسۆزیەکی گەورە و فیداکارییەکی بێهاوتایە. بەبێ وەستان لە دژی هێرشەکان دەوستنەوە. لە ئێستادا لە هەموو ئیلایەتێک هێزی گەریلا هەیە و لە دژی هێرشەکان شەڕێکی بێهاوتا ئەنجام دەدەن، سەنگەرەکانیان دەپارێزن. ئەمە زۆر بەنرخ و سەنگینە.
بە هەمان شێوە هێرشەکان لەسەر ڕۆژئاوایش بەردەوامە. پیرۆزبایی لە گەلەکەمان و هێزی سەربازی ئەوێ و ئیرادەیان دەکەم. بەتەواوی هێرشیان لەسەرە. هێرش لەسەر ئەو گۆڕەپانانەی کە خزمەتی گەل دەکەن. لەم مانگانەی کۆتایدا دیسانەوە هێرشەکان زۆرتربوون. هێرش دەکرێتە سەر گۆڕەپانی ژیان، خزمەتگوزاری و ژێرخانی ڕۆژئاوا. هەموو ئەمانە تاوانی شەڕ و تاوانی قڕکردنە. لە هەرێمەکانی ڕۆژئاوادا داگیرکاری گۆڕینی دیمۆگرافیا ئەنجام دەدرێت. پەروەردە بە زمانی تورکیە. لە هەموو جێگەیەک لە عەفرین، سەریکانی، گرێ سپی کاربەدەستیان داناوە، داگیرکاری و دەستبەسەرداگرتن بەڕێوەدەچێت. هەر رۆژەو لە ناوچەیەک بڵاودەکرێتەوە، لە عەفرین پەروەردەی شەڕی تایبەت دەکەن. قوتابخانەی شەڕی تایبەتییان دامەزراندوە و چەتەکانی ئەوێ پەرەوەردەی پرۆفیشناڵ وەردەگرن. شەڕی قڕکاری لەوێ بەرێوەدەبرێت.
لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا بەرخۆدان هەیە و بەردەوامە. هەتا هێرشکردنە سەر گەلی کورد و نکۆڵیکردن هەبێت، هەتاوەکوو هێرشکردن لە سەر هەرچوار پارچەی کوردستان هەبێت، بەرخۆدان و تێکۆشانی گەلی کورد بەردەوام دەبێت. دەیبینین کە بەرخۆدان ئەنجامی خۆی بەدەست دەخات. ئەم بەرخۆدانە دەوڵەتی تورکی خستۆتە قۆناغی هەڵوەشاندنەوە. دەسەڵاتداری قڕکەری فاشیست لە ئێستادا لە هەڵوەشاندنەوەدایە. بەرخۆدان ئەنجام بە دەستدەهێنێت.
سیاسەتی قەیوم بەشێکە لە سیاسەتی قڕکردن
زۆر بەتایبەت هەڵوێستی گەلەکەمان پیرۆز دەکەم کە لە ١٣-١٤ کە لە جۆلەمێرگ و ئاکدەنزی مێرسین لە گردبوونەوەکاندا پیشانیاندا. لەو کاتەوەی قەیوم لە جۆلەمێرگ دانراوە، گەلەکەمان لە هەموو جێگەیەک لە بەرخۆدانی گەورەدایە. بە تایبەت لە جۆلەمێرگ بەرخۆدانی گەورە بەردەوامە. بە دڵنیاییەوە پێویستە تا بەدەسهێنانی ئەنجام ئەم بەرخۆدانانە بەردەوام بێت. بێگومان نەک بە تەنها لە جۆلەمێرگ بەڵکو لە هەموو جێگایەک بەرخۆدان هەیە، نا حەقیە گەر بڵێین لە جێگەکانی دیکە نیە، هەیە بەڵام کەمە. ڕیبازی قەیوم تەنها پەیوەست نیە بە جۆلەمێرگەوە، بەڵکو پەیوەستدارە بە گەلی کوردەوە. پێویستە بەم شێوەیە قەیوم هەڵسەنگێنین.
سیاسەتی قەیوم بەشێکە لە سیاسەتی قڕکردن، سیاسەتەکانی لەناوبردن و نکۆڵیکرنی کوردانە. دەوڵەتی تورک لە هیچ جێگەیەک نایەوێت کورد ببێتە خاوەن ئیرادە. نایەوێت کورد خۆی بەڕێوەبەرێت. بەڕێوەبردن خۆی چ مانایەکەی هەیە؟ بە مانای هێزی خۆت، مانادارکردنی هەبوونی خۆت دێت. بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی و هەبوون، ئاستی ئافراندێکی گرنگی پێشکەوتن هەیە. گەلێک کە نەتوانێت خۆی بەڕێوەبەرێت ئەوا مەحکوم بە کۆیلایەتییە. ئەمە ڕاستیە. گەلی کورد کە سەدان ساڵە هێشتا نەیتوانیوە خۆی بەرێوەبەرێت و بەڕێوەبەری خۆی دامەزرێنێت لە ئاستی کۆیلایەتیدا ماوەتەوە. نمونەیەک، ئێمە دەڵێین کوردستان داگیرکراوە. چەندین هەڵسەنگاندی هەیە؛ دەڵێین سیاسەتی قەیوم حەقیقەتی چەوساندنەوە و حەقیقەتی دوژمنە. بەڵی، بەڵام کوردستان بە تەنها داگیرکاری و چەوساندنەوەیەکی کلاسیکی نیە. ڕێبەرێتی دەیگوت کوردستان ناوەندی داگیرکاری و چەوساندەنەوەیە. ئەوەی لە کوردستاندا بەڕێوەدەبرێت سیاسەت و حەقیقەتی داگیرکاری کلاسیک نیە. لە کوردستاندا سیاسەتی داگیرکاری قڕکردن بەڕێوەدەبرێت. داگیرکارییەک کە پەیوەستە بە قڕکردنەوە. کوردستان داگیرکراوە، چەوسێنراوەتەوە، بۆیە وڵاتێک کە داگیرکراوە زۆر بە پلانەوە سەدان ساڵە قڕدەکرێت. لە کورستاندا قڕکردنی فرەلایەن هەیە. قڕکردنی چاندی، جەستەی، ئابووری، ئیکۆلۆژی ئەنجام دەدرێت. بۆیە کوردستانیان کردووە بە ناوەندی داگیرکاری و چەوساندنەوە. ئەو کۆیلایەتییەی بەسەر کورداندا سەپێنراوە زۆر قورسە. بۆیە خۆبەڕێوەبردن بۆ گەلی کورد زۆر مانادار و سەنگینە. گەلێک خۆی بەڕێوەبەرێت ئەوا خاوەنی هەبوونی خۆیەتی. مانا دەدات بە بووونی خۆی. گەلێک خۆی بەڕێوەبەرێت خاوەنی خۆی و بوێرییە. بۆیە ئازاد دەبێت، دەبێتە خاوەنی هێزی خۆپاراستن. ئەمە ئازادییە، ئەمە زۆر گرنگە.
داگیرکاری قڕکەر، دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەری چەوسێنەر نایەوێت ئەوە بێتە ئاراوە. لە ساڵانی ٢٠١٦، ٢٠١٩دا ئەو سیاسەتی تێرنەکرد، بۆیە ساڵی ٢٠٢٤یش دەیەوێت بۆ جاری سێهەم قەیوم لە کوردستان دابنێتەوە. پێشتریش هەر کردبووی. بۆ نمونە شارەوانی ئیلح بە دەستهێنرابوو، ئەدیب سۆلماز کوژرا. دواتر چەند شارەوانیەکی دیکە کە بەدەستهێنرابوون، دەستوەردانیان تێدا کرا، فەرمانبەرەکانی دورخرانەوە، دەستگیرکران و ئەشکەنجەیان درا. خۆی لە خۆیدا شارەوانیەکان لە تورکیادا ڕۆڵێکی زۆریان نیە. هەمووی لە ئەنقەرەوە بەڕێوەدەبرێت. سیستەمێکی بەهێزی ناوەندگەرای هەیە. بەڕاستی سیستەمی نەتەوە دەوڵەتی تورکیا سیستەمێکی فاشیستە.
زەوتکردنی شارەوانی بەشێکە لە سیاسەتی قڕکردن
بەڵام دیسانیش شارەوانی لە هەندێک بابەتی دیاریکراودا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات. مالی گەلە. گەل کێشەکانی خۆیان دەباتە ئەوێ. یارمەتیدەر دەبێت و هەندێک دامەزراوە دەکاتەوە. هەرگیز ناکرێت هەرچەندە کەم و زۆریش بێت رێگە بە سەرکوت و تواندنەوەی کولتوری نادات. دامەزراوەی کولتوری و زمانی دەکەنەوە. هەندێکیش هەوڵ دەدەن رێگە لەوە بگرن. کەم تا زۆر رێگە لە کوشتنی ژنان دەگرن. رێکخراوەکانی تایبەت بە ژنان دەکاتەوە. بە تایبەتیش لە کوردستان سیستمی نوێنەرایەتی یەکسان هەیە. کەمیش بێت هەوڵ دەدات رێگە لە بەردەم قڕکردنی ژنان بگرێت و هەوڵ دەدات رێکخستن دابمەزرێنێت. وەک ئیکۆلۆژیکیش وشیاری دروست دەکات. لە پرسی کۆچبەریدا هەندێک هەنگاو بە ئاراستەی چارەسەری هەڵدەگرێت. لە بابەتی ئابوریشدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات، ناوەندی خزمەتگوزاری و کار دەکاتەوە. بۆ نمونە نایانەوێت ئەوە بێتەدی. دەیانەوێت گەلی کورد بەردەوام هەژار بێت، بێچارە و دەستەوەستان بێت و دەرۆزەکەر بێت و بەردەوام چاوی لە دەستی دەوڵەت بێت، کۆیلەی دەوڵەت بن و تەنیا کار بۆ دەوڵەت بکەن. نایانەوێت گەل ببنە خاوەن وشیاری، ئیرادە و رێکخستن و هەروەها نایانەوێت ئەم گەلە خۆی بەڕێوەببات و پارێزگاری لە خۆی بکات. لەوە دەترسن. ئەوە بە مان و نەمانی دەوڵەت و گەورەترین کێشە دادەنێن. کێشەکە چییە؟ ئەوە کێشەی باڵادەستە تورکەکانە. ئێستا پێویستە بە دڵنیاییەوە زەوتکردنی شارەداریەکان لەو چوارچێوەدا ببینرێت. بەشێکە لە سیاسەتی قڕکردن.
لەئێستادا دەیانەوێت ئەقڵیەتێکی بەو جۆرە ساز بکەن. دەڵێن کە دەم پارتی دەتوانێت کەسێک کە کێشەی یاسایی نییە، وەک کاندید دەستنیشان بکات و بۆچی ئەوە لەبەر چاوناگرێت؟ تاڕادەیەک هەندێک کەس هەوڵ دەدەن رەوایەتی بەو هێرشە بدەن، وەک شتێکی ئاسایی نیشانی بدەن. ئەو لۆژیکە رەخنەی لێدەگیرێت؛ پێویستە زیاتر بدرێتەبەر رەخنە. ئایا لە کوردستان کەس هەیە لەبارەیەوە لێپێچینەوە نەکرابێت، نەکەوتبێتە زیندان، ئەشکەنجە نەدرابێت، رووبەڕووی گوشار نەبووبێتەوە و تیرۆریزە نەکرابێت؟ رژێمی ئاکەپە و مەهەپە هەموو کوردان وەک تیرۆریست و دوژمن دەبینێت. بێکێشەترین مرۆڤیش بهێنیت تاوانێکی بۆ دادەتاشن. چونکە رژێمێکە دوژمنی کوردانە. دەوڵەتێکە دوژمنی کوردانە. پێویستە گەلی کورد بە گەمانەی شەڕی تایبەت نەخەڵەتێت. هەروەها ئەمە لەئێستادا تەنیا بۆ جۆلەمێرگ مشتومڕی لەبارەوە ناکرێت. گەل ئەوە قەبوڵ ناکات کە لە جۆلەمێرگ روویدا. دەبێت بە دڵنیاییشەوە قەبوڵی نەکات. بە دڵنیاییەوە دەبێت تا شارەوانی خۆیان بە دەست دەهێننەوە تێکۆشانیان لە هەموو شارەوان بە شێوەیەکی بەرفراوان درێژە پێبدەن. لە هەموو شارەکانی باکور، ناوچە و گوند و لە هەموو گەورە شارەکان و لە هەموو شوێنێک پێویستە گەلی کورد، هێزەکانی دیموکراسی، هەموو کەسانی لایەنگری دیموکراسی و یاسا ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر زەوتکردنی شارەوانی نیشان بدەن. پێویستە هەڵسنە سەرپێ و ئەوە قەبوڵ نەکەن. بەڵام دیارە کە ئەوە بە جۆلەمێرگەوە سنووردار نابێت.
تێکۆشان رژێمی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیستی شکستدا
لەئێستادا شارەوانیەکانی ئامەد، وان و سێرتیان کردووەتە ئامانج. هەموو شوێنێک هەموو شارەوانیەکان ئێستا بوونە ئامانجی ئەوان. ئەگەر هەندێک بناخەی کۆمەڵایەتی بۆ دروست بکات و هەندێک رەوایەتی وەربگرێت ئامانجیەتی هەموو شارەوانیەکان یەک بە یەک زەوت بکات. پلانێکی بەم جۆرە هەیە. بۆ بەرگرتن بەوە دەبێت جی بکرێت؟ واتە پێویستە تێکۆشانی هەنوکەیی جۆلەمێرگ بەرفراوان بکرێت. دەبێت هەموو شوێنێک وەک جۆلەمێرگی لێبێت. پێویستە ئامەد هەڵسێتە سەرپێ و تێکۆشانی بێ پسانەوە بەڕێوەببرێت. وانیش، ئێلیحیش، مێردینیس بەو جۆرە بکات. هەموو شارەکانی کوردستان و گەورەشارەکانی تورکیا... بە ملیۆنان کورد بوونیان هەیە، هێزەکانی دیموکراسی هەن؛ پێویستە تێکۆشانێکی بێ پسانەوە بکرێت. بە راستیش وەڵامێکی بەهێز بە سیاسەتەکانی قڕکردن بدرێتەوە و هەنگاو بۆ دواوە نەنرێت.
تێکۆشانێک لە ئارادایە. پیرۆزبایی لێدەکەین و سڵاوی ئاراستە دەکەین. بەڵام بە هەندێک ناوچەوە سنووردارە. پێویستە ئەوە بەرفراوان بکرێت. ئەمە گرنگە. تێکۆشان لە بەرامبەر رژێمی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست، تێکۆشانی گەریلا، تێکۆشانی گەلەکەمان، هەڵمەتی ئازادی بە راستیش خۆی گەیاندووەتە ئاستێکی بەو جۆرە کە رژێمی ئاکەپە و مەهەپەی شکستداوە. لە بەرامبەر ئەم تێکۆشانەدا شکستی هێنا. ئێستا لەناو خۆیدا گیرۆدەی کێشەی زۆر گەورەیە. رژێمی ئاکەپە و مەهەپە ئێستا لە ناو قەیرانێکی زۆر جددیدایە. دەیانەوێت ئەوە بشارنەوە. واتە ئێستا چارەنوسی ئاکەپە لە دەست مەهەپەدایە و هەروەها چارەنوسی مەهەپەش لەدەست ئاکەپەدایە. لەبەر ئەوە ناتوانن لە یەکتر داببرێن. چونکە ناچارن. بەڵام لەناوخۆیاندا بەشەڕدێن. ئێستا تێکۆشانێک کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین تێکۆشانێکە کە هێزە دیموکراسیەکانی تورکیا بەڕێوەی دەبەن و هەڵوێست و تێکۆشانێکی بێهاوتای رێبەرایەتی لە ئیمراڵی بەرێوەی دەبات و ئەو تێکۆشانەی بەدەوری ئەوەوە بەڕێوەدەچێت ئاکەپە و مەهەپە شکستداوە. شکستیان خواردووە. لە بەرامبەر ئەو تێکۆشانەدا تێکچوون. ئێستا لەناو خۆیاندا لە شەڕێکی گەورەدان. خۆی لە خۆیدا هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە کۆتایی بە ئاکەپە هێنا. ئێستا ئاکەپە لە بەردەم کۆمەڵگادا هیچ متمانە و رەوایەتیەکی نەماوە. لە راستیدا کۆتایی بە حکومەتیان هاتووە. کەوتوونە ئەو دۆخەوە. ئەو هاوپەیمانیە ئاکەپەی بەم رۆژە گەیاند. ئێستا بەشێک لە ئاکەپەییەکانیش لەو دۆخە نیگەرانن. دەڵێن "بەسە" دەڵێن : 'ئەگەر ئێمە زیاتر لەگەڵ مەهەپە کاربکەین دەبینە پارتێک کە تەنیا ناوی هەیە و هیچ کاریگەرییەکمان نامێنێت". بەڵام ناشتوانن خۆیان لەوە رزگار بکەن. گەر خۆشیان لەوە رزگار بکەن هەر دەبنە پارتێک کە تەنیا ناوێکە و هیچی تر.
مەبەستیان لە نەرمبوون نەرمکردنی جەهەپەیە
لەئێستادا ئاکەپە تاکتیکێکی بەم جۆرە بەڕێوەدەبات. بەردەم خۆی فراوان دەکات؛ هەوڵ دەدات هێزی هاوپەیمان دروست بکات. هەوڵ دەدات لە ناو کۆمەڵگا و ئۆپۆزسیۆندا بناغەیەکی رەوا ساز بکات. هەوڵ دەدات هەنگاوی بەو جۆرە بنێت. لەم رێگەوە دەیەوێت سەرلەنوێ پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ مەهەپە بکاتەوە. بەڵام لە دۆخی ئێستادا هەوڵ دەدات بە بێ ئەوەی مەهەپە توڕە بکات و بە بێ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ مەهەپە بپچڕێنێت ئەمە بکات، چونکە رەنگە کارەساتی گەورەی بەسەردا بێت. لەوەش دەترسێت. لە راستیدا هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات. ناتوانێت کۆتایی بەو سیاسەتانەی خۆی بهێنێت. لە وەها دۆخێکدایە، هەربۆیە چی دەکات؟ بەتایبەتیش ئۆپراسیۆنێک بەرامبەر بە جەهەپە ئەنجام دەدات. دەیەوێت جەهەپە دیزاین بکات. هەوڵ دەدات کارێک بکات کە جەهەپە نەتوانێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن. مەبەستیان لە نەرمبوون، نەرمکردنی جەهەپەیە. خۆی لە خۆیدا جەهەپەش بەرهەڵستیەکی رادیکاڵی نییە. بەڵام لەوەی ئێستاش دەترسێنێت. هەروەها لە هەڵبژاردنی خۆجێییدا جەهەپە بووە حزبی یەکەم. دەڵێت ئەگەر جەهەپە بەرهەڵستیەکی رادیکاڵ بکات کۆتایی بە من دەهێنێت. دەڵێت "خۆی لە خۆیدا بزوتنەوەی ئازادیی کوردان و هێزەکانی دیموکراسی تێکۆشانی گەورە دەکەن، ئەگەر جەهەپەش بەشدار بێت لەگەڵیان ناتوان بەسەرپێوە خۆم رابگرم". لەبەر ئەوەی دەترسێت چی دەکات؟ هەوڵ دەدات جەهەپە نەرم بکات، لەناو بنکەی جەماوەری جەهەپە و کۆمەڵگەی تورکیادا بناغەیەکی رەوا بۆ خۆی سازبکات و گرێدراو بەوەشەوە سیاسەتێکی نوێ دابڕێژێت، خۆی کۆبکاتەوە و سەرلەنوێ هێز و وزە بەدەستبهێنێتەوە. لەبەر ئەوە سەبارەت بە جەهەپە ئۆپراسیۆنێکی بەو جۆرە لە ئارادایە. لە راستیدا سیستمێک داو لە ناو داو تەنراوە. ئێمە نازانین کە ئۆپۆزسیۆنی ناو سیستم ئەو بابەتە تا چەند بە باشی هەڵدەسەنگێنن، دەیبینن و لەوە رازین. ئەوە وەک سیاسەتێکی دەوڵەت خۆی دەردەخات. رەنگە رەهەندی نێونەتەوەییشی هەبێترەنگە ئەو سیاسەتە لە دەرەوە و لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی پشتیوانی لێبکرێت. رەنگە هانی جەهەپە بدەن و هەروەها هەندێک لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی لەو بارەوە هانی ئاکەپەش بدەن. لە ناوخۆش بێگومان لایەنی نێودەوڵەتی هەن، بەڵام بەراستی ئەو سیاسەتە هیچ شتێک بە کۆمەڵگەی تورکیا نابەخشێت.
شەڕی قڕکردن سەرچاوەی هەموو جۆرە یاساشکێنی نادادیەکانە
ئەمە ڕاستیەکە لە تورکیادا؛ هەتا وەکو پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراسی چارەسەرنەکرێت، تورکیا دیموکراتیکبوون بەخۆیەوە نابینێ، یاسا، دیموکراسی و دادپەروەری لە تورکیاد بوونی نابێ. ناتوانرێت ئەم قەیران و برسیبوونە تێپەڕبکرێت. لە ئێستادا باس لە هەڵئاوسانی ئابووری دەکرێت، داڕوخانێکی جدی ئابووری هەیە. قەیرانی تێپەڕاند، دۆخی هەڵوەشاندنەوە هاتوتە ئاراوە. هۆکاری ئەمە چیە؟ هەمووی هۆکاری شەڕی قڕکردنی کوردانە. شەڕی قڕکردنی کوردان هۆکاری ئەم هەڵئاوسانەیە. ئەمە ڕاستیەکەیە. ناتوانین کێشەکانی دادگا و یاسا لە تورکیادا جیاواز لە سیاسەتی شەڕی قڕکردنی کوردان ببینین! شەڕی قڕکردنی کوردان هۆکار و سەرچاوەی هەموو جۆرە نا یاساییەکانە. هۆکاری نادادپەرەوەرییە. لە ئێستادا لە ئیمراڵی یاسا جێبەجێناکرێت. هۆکاری ئەوە چیە؟ پرسی کوردە. لەبەرئەوەی ڕێبەرێتی وەک ئەنجامی پرسی کورد لە ئیمراڵییە. وەک هۆکار و ئەنجامی پرسی کورد لە ئیمراڵیە. سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەش ئەنجامی ئەمەیە. تاوەکوو ئەمە تێپەڕنەکرێت، تورکیا چۆن ئاسایی دەبێت؟
بۆ نمونە هەتا ئێستاش چەوساندنەوەی جۆربەجۆری جەهەپە دروستبوون؛ لە ڕیزەی مۆنۆپۆلی چاو و گەنم دەکات. ئەوەی لە ڕیزەیە بووە هۆکاری قەیرانی چایی شەڕی قڕکردنی کوردە. ئەوەی بووە هۆکاری قەیرانی گەنمی جوتیاران هەر سیاسەتی قڕکردنی کوردانە. هەموو سەرچاوەکانی شەڕ لە تورکیادا، بۆ سیاسەتی شەڕی قرکردنی کوردان بەکاردەهێنرێت. ۆچی جەهەپە لەسەر هۆکار و سەرچاوەی ئەم کێشەیە گردبوونەوە ناکات؟ ئەمانە هەمووی ئەنجامن. دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەبوو جەهەپە پڕۆژەیەکی بۆ چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد هەبوایە، دەبوو بەرنامەی خۆی هەبوایە، دەبوو بە ڕوونی بیخاتە ڕوو. دەبوو لە هەموو شوێنێک چەندین گردبوونەوە هەبوایە. دەبوو بەرنامەی خۆی بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنێت. ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت ئەم دەسەڵاتە بگۆڕیت، یاسا و دادپەروەری بۆ تورکیا بگەیەنیت، ئەمە بەهێزترین میتۆد و شێواز و چەمکی تێکۆشانە. ئەوەی کە گوشار لەسەر ئەم ڕژێمە دەکات و هەڵدەوشێنێتەوە هەر ئەم رێبازەیە. هیچ بابەتێک نیە لەبابەتی پەیوەندیدار بەمەوە. لەم ڕوەشەوە کۆمەڵگا بە لیبراڵیزەکردن دەکرێت.
لە لایەکی دەیکەوە توڕەی کۆمەڵگە بەرامبەر ئەم ڕژێمە فاشیستە بەرزتربووەتەوە. لەبەر ئەوە کۆمەڵگە لە ڕەوشێکی پەرێشاندایە و دادروخێت.کلچدارئۆغلوو کۆڵان وگۆرپانی لە کۆمەڵگە قەدەغەکردووە. کاتێک شتێک دروستەبوو سندوقی پیشان دا و وتی "دەنگتان دەرنەخەن." ئەم دەسەڵاتەی بەهێزکرد و خستیە سەرپێی خۆی. لە ئێستاشدا گەر ئۆزگور ئۆزەل هەندێک شت دەکات، جیاواز نیە لە درێژەدان بەو دەسەڵاتە و ڕەوایەتیدان بە ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپی فاشیست. پێویستە لە دژی ئەم دەسەڵاتە خۆ سەپێنە هەڵوێستی زۆر بەهێز پیشان بدرێت. بە تایبەت پێویستە هێزە دیموکراسییەکان زۆر بە باشی خۆیان ڕێکخەن و لە دژی ڕژێمی فاشیست، ڕابەرێتی تەڤگەری بەرخۆدەری بەهێز بکەن.
زەمینەیەکی باشی بەرخۆدان هەیە
ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت. ئەوەی بەتەواوی ڕژێمی فاشیست هەڵدەوەشێنێتەوە و دەیخاتە ناو زبڵدانی مێژووەوە، تێکۆشانی هابەش و یەکگرتووی گەلانە. لەم ڕووەوە لە هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا ژینگەیەکی زۆر گرنگ دەرکەوت، زەمینەیەکی بەهێز هاتەئاراوە. لە سەرانسەری تورکیادا زەمینەیەکی بەهێز هەیە بۆ ڕێکخستنی تەڤگەرێکی دیموکراسی و تەڤگەرێکی دژە-فاشیست. لە ئێستادا ئەوانەی کە ئەم زەمینە و ماتەوزەیە ڕێکدەخەن، هێزە دیموکراسیەکانی کوردستان و تورکیان. تێکۆشانی هاوبەشی یەکگرتووی ئەمانەیە. لە ئێستادا تێکۆشانێکی بەرچاو هەیە. بەڵام بەتەواوی ڕێکنەخراوە، تا ڕادەیەک پەرش و بڵاوە. لە ئێستادا تورەییەکی زۆر بەرامبەر ڕژێمی فاشیست هەیە. پێویستە ئەم ماتە وزەیە و توڕەییە کۆبکرێتەوە. لە تێکۆشانی هاوبەشی یەکگرتوودا یەکبخرێت.
ئەم ئەرکەش دەکەوێتە ئەستۆی هێزە دیموکراسیەکان، لە سەروی هەموویانەوە دەم پارت و هەدەکە. بۆ بەڕێوەبردنی تێکۆشانی هاوبەش هێشتاش هەندێک لاوازی هەیە. گەر یەکگرتووبن ئەوا ملیۆنان کەس بە دوایاندا دێت. سەرهەڵدان دێننە ئاراوە. بە ملیۆنان کەس ئامادەی ئەمەی تێدایە. ئەمەمان بینی، لە پێش چاوانە. لەوکاتەدا چ کێشەیەک هەیە؟ کێشەی پێشەنگایەتی کردن هەیە. کێشەی هێنانەئارای هاوپەیمانێتی بەهێزی دیموکراسی هەیە. پەیوەست بەمانەوە هەندێک لە کێشەکان تێنەپەرێنراون. پێویستە بەزووی ئەمانە ئەنجام بدرێت. گەر بتوانرێت ئەمە سەربخرێت، ئەوا فشارێکی جدی لەسەر جەهەپە دروستەبێت، ناهێڵێت جەهەپە بکەوێتە ناو داوی دەسەڵاتداری فاسیستی ئاکەپە-مەهەپەوە. پێویستە جەهەپە نەکەوێتە ناو سیاسەتە پیسەکانی دەسەڵاتداری فاسیستەوە. پێویستە لە بەرەی شوێنکەوتووانی خۆیدابێت. لەبەر ئەوەی شوێنکەوتوانی لە ئێستادا لەو سیاسەتەی ئێستا هەیە تێبگەن و خاوەنی هەڵوێستن. ئەمە بەشێکی گەورەیە. پێویستە ئەو بەشە گەورەیە ڕاكێشنە لای خۆی. پێویستە پەرە بەمە بدرێت. بابەتی تەڤگەری ئیکۆلۆژی تابێت لە تورکیادا پەرەبەخۆی دەدات. لە کوردستانیشدا وەک بەشێک لە قڕکردنی ئیکۆلۆژی، قڕکردنی ئیکۆلۆژی بەڕێوەدەبرێت. لە هەموو جێگەیەک کانی دەرهێنانی مادە لێدراوە. بەنداو دروستەکرێت. یانی سروشتی کوردستان وێرانکراوە. ئیکۆلۆژی لەباردەبات، زیندەواران لەناودەبات و ژینگە دەگۆڕێت. لە ئێستاشدا هەمان سیاسەتی کرێخۆری و تاڵانکردنی ژینگە لە تورکیاشدا بەڕێوەدەبرێت.
لە زۆربەی جێگەکان تەڤگەری ئیکۆلۆژی هەیە، لە جۆلەمێرگ، لە دێرسیم، بەڵام پارچە پارچەن. لە ئیکیزدەر، ئاکبەلەن... گەر بتوانین ئەم تەڤگەر ئیکۆلۆژیانە بگۆڕین بۆ تەڤگەرێکی هاوبەشی ئیکۆلۆژی ئەوکاتە بە دڵنیاییەوە ڕێگری لە قڕکردنی ئیکۆلۆژی دەگیرێت و گورزێکی گەورە بەر فاشیزم دەکەوێت.
بەرخۆدانێکی پرش و بڵاوە و کێشەی پێشەنگایەتیکردن هەیە
ئەم بەرخۆدانە پارچە پاچە و بڵاوبووانە، پێویستە بەزوترین کات تێپەڕبکرێت. ئەمەش تێکۆشانی دیموکراسیە. خەباتێکی بەرفراوان پێویستی بە ڕێکخستنی هاوپەیمانێتی و تەڤگەرێکی دیموکراتیکی و هاوبەش و یەکگرتوو هەیە. لە ڕاستیدا پێکەوەن، خۆی لە خۆیدا یەکگرتووشن. تێکۆشانی ژن بەم شێوەیە. تەڤگەرێکی بەهێزی ژن لە کوردستان و تورکیا هەیە. گەر بتوانین بە شێوەیەکی بەهێز بزوتنەوەیەکی دیموکراتیکی دژ بە فاشیزم بەڕێوەبەرین، ئەوا فاشیزم خۆی ڕاناگرێت. بەڵام کێشەی پێشەنگایەتی هەیە. لەبەر ئەمەشە ناتوانرێت ئاستەنگەکان تێپەڕبکرێن. پێویستە بە خێرای ئەمە تێپەڕێنرێت.
مانگی حوزەیران مانگی شەهیدانی فیداییە
مانگی حوزەیران مانگی شەهیدانی فیداییە. هەموو شەهیدانی مانگی حوزەیران و شۆڕش، بەتایبەتی لە کەسێتی هاوڕێ زیلان ،سەما و گولاندا بە ڕێزداری پێزانیەنەوە یاد دەکەمەوە.
جگە لەو هاڕێیانەمان، چەندین شەهیدی زۆر بەڕێزی دیکەمان لە مانگی حوزەیراندا هەیە. بە تایبەت هانم یاڤەرکایە کە یەکێکە لە شەهیدانی دەستپێکی مانگی حوزەیرانمان، هاوڕێیەکە کە لە مانگی حوزەیراندا شەهیدبوو. جگە لەو هاوڕێ ڕاپەڕین ئەحمەد، بێریڤان زیلان، هاوڕێیانی پیاومان عەلی پڵنگ و فازڵ بۆتانیش لە هەمان مانگدا شەهید بوون.
هەرەوەها شەهیدبوونی ١٠ هاوڕێمان کە لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین لە پێناو پاراستنی گەلی فەلەستین شەڕیان کرد و شەهید بوون هەر لەم مانگی حوزەیراندایە. لە هەمانکاتدا شەهادەتی ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی منبج ئەبو لەیلایش هەر لەم مانگەدایە. شەهادەتی حوسەین جەواهیر لە تەڤگەری شۆڕشگێڕی تورکیادا لە مانگی حوزەیراندایە.
لە تەڤگەری ئازادی کوردستان، تەڤگەری شۆڕشگێڕی تورکیا، تەڤگەری شۆڕشگێڕی عەرەب، یانی شۆڕشگێڕانی گەورەی بەنرخمان لەم مانگی حوزەیراندا شەهیدبوونیان پێبەخشین، هەموویان بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە.
بێگومان چالاکی هاوڕێ زیلانیش زیاتر لە چالاکیەکی سەربازی، دەرنجامی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئیکۆلۆژی زۆر گرنگی هێنایە ئاراوە.
هەڤاڵ زیلان لە دژی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئاپۆ چالاکیی ئەنجامدا. لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦ لە دیمەشق پیلانێک دژی ڕێبەرایەتی دەستی پێکرد. ئەمە لە مێژووی ئێمەدا یەکەم پیلان بوو. ئامانج لە ناوبردنی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان بوو. هەڤاڵ زیلان بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییەی هەڵوێستی گرتەبەر و وەڵامی دایەوە. قەد ناتوانرێت ئەم چالاکییە تەنها بە چالاکیەکی سەربازی هەژمار بکرێت. چالاکی فیدایی ئەنجامدا و هەژمارێکی زۆر سەربازی کوشت. ئەویش لە شوێنێکی وەک دێرسیم بە دڵنیاییەوە زەبرێکی سەربازی گەورەی لە دوژمن وەشاند. سوپای تورکی هەڵوەشاندەوە، ئەمە بابەتێکی زۆر جیاوازە.
هەڤاڵ زیلان هەڤاڵێکی ژنە کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا نوێنەرایەتی ژیانی ئازاد دەکات. بەم مانایە، ئەو پەیامەی بە دۆست و دوژمن گەیاند، ئەو هەڵوێستەی کە نیشانی دا، بەڕاستی مانادارە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد، گەلان، ژن، مرۆڤایەتی چیە؟ هەڤاڵ زیلان بەم چالاکیەی نیشانی دەدات. بۆ نموونە دوای ئەم چالاکییە دەوڵەتی تورک قەد نەیوێرا بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەوڵی پیلانێکی لەم شێوەیە بێت. ترسێکی گەورەی خستە دڵ و مێشکی دەوڵەتی تورکەوە. دیسانەوە لە ڕوانگەی گەل، گەلان و کۆمەڵگای کوردستاندا، بە تێگەیشتن لە ڕاستی رێبەرایەتی، هێزێکی زۆری بە تێگەیشتنی مانا بەخشی. هێزی ئایدیۆلۆژی خستەڕوو و بەرەوپێشی برد. هەروەها لەم ڕوانگەیەوەش گرنگی خۆی هەیە.
بێگومان پێویستە لەلایەن ژنانەوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە هەڤاڵ زیلانی وەک مانیفێستی ئازادی سەیر دەکرد. وە هەمیشە دەیگوت: "زیلان لە شەڕدا هێڵی سەرکەوتنە و لە ژیاندا هێڵی ژنێکی ئازادە" بەڕاستی هەڤاڵ زیلان کەسێکی وەهایە. ڕێگەی لە تێکنەچوونی تاکتیکی گەریلادا کردەوە. بەرخۆدانی گەریلا لە هێڵی فیدایەتی دا پەرەی سەند. پرۆسەی چالاکیی گەریلا پێشکەوت. هەروەها نوێکردنەوەی تاکتیکەکان دەستی پێکرد.
ئێستا بە هەزاران زیلان هەیە
ئەم چالاکییە ئەنجامی فرەلایەنە و زۆر گرنگی لێکەوتووەتەوە، بێگومان کاریگەریی لەسەر ژنان زۆر بوو. هەڤاڵ زیلان پێوانە کۆنەپرەستیەکانی ژنان، کۆمەڵگا و بنەماڵەی ڕەتکردەوە. لە ڕاستی ژنی کۆیلەدا هەڵوێستێکی گەورەی بەرامبەر بە حەقیقەتی پیاوسالاری نیشان دا وگورزێکی گەورەی لێدا. ئەمەش ڕێگەی لەبەردەم گۆڕان، گۆڕانکاری و پرسیارکردن لە ژنان و کۆمەڵگا کردەوە.
ئێمە دەزانین کە ڕاستی بنەماڵە هەیە، بنەماڵە لەبن سەردەستی پیاودایە. لەسەر بنەمای باڵادەستی پیاو و کۆیلایەتی ژن بنەماڵە دامەزراوە. بۆیە لە پەیوەندییەکی لەو شێوە هەم هێزی ژن و پیاو قووت دەدرێت، هەم وشک دەبێت و شکۆی ژن و پیاو لەناو دەچێت و هەم بێ بەها و بێ نرخ دەکرێت. بۆیە ئازادی لە پەیوەندییەکی وا لە نێوان ژن و پیاودا و پێکهاتەی خێزانی لەو شێوەدا نییە. ئازادی بوونی نییە. بنەماڵەیەک کە بە بیرکردنەوەی پیاوسالار بنیات نراوە، لەڕاستیدا ڕەگەزییە. لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای بە موڵک و ماڵ بینینی ژن و منداڵ دامەزراوە. سیستەمی دەوڵەت نەتەوە و هەموو سیستەمە دەسەڵاتدارەکان لەسەر ڕاستینەی بنەماڵە دامەزراون.
لە ڕاستیدا بنەماڵە نموونەی سەرەتایی و جەستەی سەرەکی دەوڵەتە. دەسەڵاتداری سیستەمی دەوڵەت بەخێو دەکات. وەک چۆن ژن و منداڵ لە بنەماڵەدا موڵکی پیاون، کۆمەڵگاش موڵکی سیستەمی دەسەڵاتداری دەوڵەتە. وەک چۆن ژن لە بنەماڵەدا کۆیلەی پیاوە، کۆمەڵگاش بووەتە کۆیلەی دەوڵەت. واتە خێزان بەردەوام کۆیلایەتی بەرهەم دەهێنێت. پەیوەندی گرێدراو بوون دروست دەکات، ژێردەستی، کۆیلایەتی پەروەردە دەکات. ئەوەس ١٠٠٪ بە گرێدرابوونی پیاوەو دەبێت. ئایا ژنێک کە بە پیاوێکەوە بەستراوەتەوە، کۆیلە بێت، دەتوانێت ئازاد بێت؟ ئایا ژنێکی کۆیلە دەتوانێت لە ژیانی هاوبەشی لەگەڵ پیاوێکدا بە ئازادی بژیت؟ ئایا ئەم بنەماڵەیە دەتوانێت بنەماڵەیەکی ئازاد، یەکسان و دیموکرات بێت؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر. ڕاستی بنەماڵە ئێستا واتە بێ ڕێزی و نەبوونی خۆشەویستی و بێ نرخی بەرامبەر بە ژنان.
هەڤاڵ زیلانیش هەڤاڵێکی خێزاندار بوو. ئەو پەیوەندییەکەی ڕەتکردەوە. بینی کە وابەستەیی و پەیوەندییەکەی گەرێدراوە بە موڵک بوونیەوە. بینی کە ئەمە پەیوەندی کۆیلە و دەسەڵاتدارە، بۆیە ڕەتی کردەوە. ئێستا بە دڵنیاییەوە هەزاران زیلان هەن کە لەم هێڵەدا درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
بەڵام هەڤاڵ زیلان پێوەرەکانی ژیانی ئازاد، کۆمەڵگەی ئازاد، بنەماڵەی ئازاد و دیمۆکراتیک، پیاوی ئازاد و ژنی ئازاد بەرزکردەوە. بوو بە هێڵێکی تێکۆشان. بوو بە سیاسەتی ئازادی، مانیفێستی ئازادی. ئەمە زۆر مانادارە. تێکۆشان بۆ ئازادی ژن لەم ئاڕاستەیەدا هێزی زۆری پێ بەخشرا. دوای چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان، شیکاریەکانی ڕێبەرایەتی بۆ ئازادی ژن قووڵتر بووەوە. سەیری شیکارییەکانی ڕێبەرایەتی بکەن لە ساڵی ١٩٩٨ بەملاوە. سەیری شیکارییەکانی بۆ پیاوسالاری، بنەماڵە و کۆمەڵگا بکەن، شیکارییەکانی بۆ دەسەڵات. قووڵ بوونەوەیەکی زۆری بەدەستهێنا. هەروەها لە ڕووی فیکری، ئایدۆلۆژی و فەلسەفیەوە وزەی بە ڕێبەرایەتی داوە. لە ئەنجامدا تێکۆشانی ڕزگاریخوازی ژنانی خوڵقاند. ئێستا بۆ نموونە بزووتنەوەی ژنانی کورد بەڕاستی بەهێزترین بزووتنەوەیە لە تورکیا، سەرانسەری کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت لە جیهاندا. ئەمڕۆ بزووتنەوەی ژنانی کورد لە جیهاندا لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و تیۆریەوە، تەنانەت لە ڕووی ڕێکخراوەیی و پراکتیکەوە پێشەنگی ئایدۆلۆژیکی بزووتنەوەی ژنانی جیهان دەکەن.
ڕاستی ئەو ڕێبەرایەتیەی کە ئەم مانایەی خوڵقاند، بە هەمان شێوە مانا و ئایدیۆلۆژی قووڵتر کردەوە، هەروەها ئایدۆلۆژی ئازادی لە ڕیزەکانی هەڤاڵانی فیدایی دا قووڵتر کردەوە. لەگەڵ ئەم قوڵبوونەوەیەدا، ڕاستی ژن و تێکۆشان، سەریهەڵدا.
ئێستا دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هێرش دەکاتە سەر بزووتنەوەی ژنان. هێرشەکان بە شێوەیەک سەرەنجڕاکێشە. چونکە لە ئێستادا بزووتنەوەی ژنان بەهێزترین بزووتنەوەیە لە کوردستان و تورکیادا. ئەمە بەهێزترین بزووتنەوەی بەرخۆدانە. ئەمە بزووتنەوەیەکی تێکۆشەرانەیە. هەروەها هێز بە کۆمەڵگا دەبەخشێت و گۆڕانکاری بەسەردا دێنێت. کۆمەڵگا یەکگرتووانە کۆدەکاتەوە. ئەمە هێزی پێشەنگ و بنەڕەتییە. هێزی داینامیکیە. ئەمە ئەو هێزەیە کە زۆرترین گوشار دەخاتە سەر ڕژێمی فاشیست. کەواتە چی دەکات؟ بە شێوەیەکی فرەلایەنە بزووتنەوەی ژنان بە ئامانج دەگرێت. لێرەدا هێرشکردنە سەر بزووتنەوەی ژنانی کورد لە کوردستان بەشێکە لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک.
توندوتیژی دژی ژنان بە گشتی ئایدیۆلۆژیکە
بۆ نموونە ئامانجێکی سەرەکی سەپاندنی قەیومەکان دژی سیستەمی هاوسەرۆکایەتییە. نایەوێت سیستەمی نوێنەرایەتی یەکسان بە دامەزراوەیی یان کەلتووری بکرێت. چونکە ئەمە کۆمەڵگایەکی نوێ دەخوڵقێنێ. کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ئازاد لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی ژن و پیاو دروست دەکات. سیستەم و سیاسەتێکی نوێ سەرهەڵدەدات. بۆیە پێ قبووڵ ناکرێت و هێرش دەکات. هاوسەرۆکەکان دەخاتە زیندانەوە. بەو شێوەیە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لەناو دەبات. بۆ نموونە ئێستا زیندانەکانی تورکیا پڕن لە ژنانی شۆڕشگێڕ، سیاسەتمەدار و چالاکوان. لە هەموو شوێنێک هێرشەکانی بەردەوام دەکات. مادەی هۆشبەر، دەستدرێژی و لەشفرۆشی و شەڕی تایبەت لە دژی سیاسەتی ڕزگاریخوازی ژنان بە مەبەستی پاشەکشەکردنیان بەڕێوە دەبات. هەموو ئەمانە توندوتیژییە دژی ژنان؛ ئەمانە سیاسەتگەلێکن کە بە زانا بوونی سیستماتیک داڕێژراون بۆ شکاندنی ئیرادەی ژنان و تەسلیم بوونیانە لە ئەنجامدا دروستکردنی کۆمەڵگایەکی کۆیلە و بێ هێزکردنی ژنان بەرهەم دەهێنێ. بۆیە دروشمی لەم جۆرە دەوترێتەوە. "توندوتیژی دژی ژنان سیاسییە". مانای زۆر سنووردارە. توندوتیژی دژی ژنان تەنیا سیاسی نییە. توندوتیژی دژی ژنان لە بنەڕەتدا ئایدیۆلۆژییە. سیاسییە چونکە ئایدیۆلۆژییە. لەسەر بنەمای بیرۆکەیەک دامەزراوە. لەسەر بنەمای بیرکردنەوەی پیاوانە و کولتوری پیاوسالارییە. توندوتیژی دژی ژنان لەسەر بنەمای کولتوورێکی پێنج هەزار ساڵەی دەستدرێژیکردنە کە پشت بە پیاوسالاری دەبەستێت. لەم بوارەدا سیاسەتێکی پراکتیکی جێبەجێ دەکات. بەڵام ئەم سیاسەتە لەسەر ئایدۆلۆژییەک، بیرۆکەیەک، کەلتوورێکی پێنج هەزار ساڵەی پیاوسالاری، کولتوور و ئایدۆلۆژی دەستدرێژی دامەزراوە. ڕۆژێک سەیری تەلەفزیۆنم دەکرد. لە هەندێک قوتابخانەدا بەشێک لە مامۆستا و ئیمامەکان دەستدرێژییان کردووەتە سەر منداڵان. هەندێک چالاکیی ناڕەزایەتی پەرەی سەند. پانکارتێک بەدەستی ناڕازییەکانەو بوو لەسەری نووسرابوو، "دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان سیاسییە". چ ستەمکارییەک؟ بۆ نەرم دەربڕی دەکەن؟ بۆ لیبرالیزەی دەکەن؟ بۆچی بەم ڕستەیە شەرعیەتی پێ دەدەن؟ ئەمە دەستدرێژییە. ئەمە منداڵ کوشتنە. ئەوە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانە. ئەم دەسەڵاتە بەڕاستی دەیەوێت کۆمەڵگایەکی کۆیلە و بێدەنگ دروست بکات.
پێویستە ئێمە بە هێزەوە بەردەوام بین لە تێکۆشانی ئازادی ژنان
هەر لەسەرەتاوە ئامانجیان ئەوە بووە. دەیەوێانەوێت کۆمەڵگایەکی کۆیلە دروست بکەن. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە چی دەکەن؟ ژن بە ئامانج دەگرن. دەیانەوێت بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان لاواز بکەن. دەزانێت کە دەسەڵاتی ئەوەی نییە بە تەواوی لەناوی ببات. دەیەوێت ئیرادەی بشکێنێت، تووشی مەترسی بکات. هەر بۆیە هێرشێکی فرەلایەنە دەکات. یەکێک لە لایەنەکانی دەستدرێژی، توندوتیژی، لەشفرۆشی و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکانە.
لایەنەێکی تریش وێرانکاری ئابوورییە. زۆربەی ژنان بێکارن، بە ڕاستی مەحکوومن بە کاری ناوماڵ لە ماڵەوە، کۆیلە دەکرێن، کارەکانیان نابینرێت و لە ڕووی ئابوورییەوە توانای بەڕێوەبردنی خۆیان نییە. دەست و باڵیان شکاوە و لاواز بوونە. بۆ نموونە لە بواری پەروەردەشدا هەمان شت دەکەن. ئێستا بەرنامەی پەروەردەیان ئامادە کردووە. ئەمە بنەمایەکی تەواو ژنکوژانەیە و بەڕاستی دژی کۆمەڵایەتی بوونە. مەنهەجی دوژمنایەتیە لەگەڵ بیروباوەڕەکان. مۆنیستی، ئایینی و ڕەگەزپەرستانەیە. دەیانەوێت نەوەکانی داهاتوو بە گۆڕینی بیرکردنەوەیان بە سیستەمێکی پەروەردەیی کە لەگەڵ خۆیدا بگونجێت، ئامادە بکەن. دەیانەوێت کۆمەڵگایەکی کۆیلە دروست بکەن. هەروەها کاری لەسەر کراوە و بڵاو کراوەتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە هەواڵەکاندا بینیم. کۆمەڵێک خوێندکاری گەنجی کچ. ئاهەنگی دەرچوونیان هەیە بۆ مەراسیمەکە دەچن. بەهۆی جل و بەرگەکانیانەوە ڕێگەنادەن بچنە مەراسیمەکە. ئەم جۆرە هێرشە لە زیادبووندایە. واتە سیاسەتی کوشتنی ژنان. لە هەموو شوێنێک شەڕی دەروونی دەکرێت. بەردەوام وا دەکات ئیتر لەلات ئاسایی بێتەوە. ئەم حاڵەتە ٢٤ کاتژمێرە کاری بۆ دەکرێت. نووسەر، ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەداری ناسراو؛ توندوتیژی لە بنەماڵەکانیاندا دەبینیت. یان هونەرمەندێکی بەناوبانگ؛ توندوتیژی لە خێزانەکەیدا دەبینێت. ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی بەناوبانگ؛ توندوتیژی لە خێزانەکەیدا دەبینێت. توندوتیژی لە نێو هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەبینیت.
ئەم دەسەڵاتە فاشیستە، دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، سیاسەتێکی وەها جێبەجێ دەکات کە کولتووری ڕەگەزپەرەستی زیاد کردووە و توندوتیژی دژی ژنان دە هێندە پەرە پێداوە. مەحاڵە لەمجۆرە سیاسەتانەوە ئەنجام بەدەست بهێنرێت. بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان لە هەموو شوێنێک گەشە دەکات. ئەمەش پێویستە بەهێزتر بکرێت. پێویستە یەک بە یەک حسابی ئەمە لەم دەوڵەتە دەسەڵاتدارە پیاوسالارە بپرسین. ژنان هێزی ئەوەیان هەیە ئەم لێپرسینەوەیە بکەن.