رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە بەغدای پایتەختی عێراق بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە هەریەک لە وەفدی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان و ئەنجومەنی عەرەبی لە کەرکوک بەسەرکرادیەتی راکان سەعید جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کرد و پێکەوە کۆبوونەوە.
بەپی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، لە دانیشتنەکەدا تاوتوێی دۆخی کەرکوک و ڕەوشی شارەکە و پرسی پێکەوەژیان کراوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی تایبەت بە پێکەوەژیان بە بەشداری تەواوی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک.
ئێوارەی ئەمرۆش لەبارەگای حزبی شوعی حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک لەسەر ئاستی لێپرسراوی یەکەمەکان کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامدرا.
پاش کۆبوونەوەکە حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد بۆ ڕاگەیاندنی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە.
شێخ سدیق بەرپرسی کۆمیتەی کەرکوکی حزبی شێوعی کوردستان بەناوی حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی، ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامدرا، ئەوانیش کۆمەڵێک ڕاو و پێشنیازیان لە کۆۆبوونەوەکەدا باس .
هەروەها شێخ سدیق وتیشی: "لەم کۆبوونەوەدا باسی زۆر خاڵمان کرد کە بریتیین لەم خاڵانە:
یەکەم/ جەختمان کردەوە لەسەر پێكەوەژیان لەنێوان تەواوی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک.
دووەم/ کۆنفرانسێک ئەنجام دەدەین بە بەشداری حزبە کوردستانیەکان و مامۆستایانی زانکۆ و رۆشنبیران ئەو کۆنفرانسەش بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانە لە کەرکوک.
لەکۆتایدا شێخ سدیق وتی: "لەم کۆبوونەوەکەدا پێداگیرمان کرد لەسەر ئەوەی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکانی تەواوی نەتەوەکانی کەرکوک بێ یەکتر ناتوانن ئەم شارە بەرێوەببەن و دەبێت بە هاوبەشی تەواوی پرسەکانی ئەم شارە چارەسەر بکەین و تەنها لایەنەك یان پێکهاتەیەک ناتوانێت بە تەنها ئەم شارە بەرێوە ببات."
ف.ق