هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین لە ٢ قۆڵەوە لە داگیرکەرانیاندا

هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار لە حەفتانین لە ٢ قۆڵەوە لە سوپای داگیرکەری تورکیاندا. لە چالاکیەکەدا سەنگەرێک و کامێرایەکی داگیرکەران تێکشکێنران.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی حەفتانین:

٢٣ی ئاب کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی پیربلا، هێزەکانمان لە ٢ قۆڵەوە لە داگیرکەرانیاندا لەسەر گردی شەگید سلاڤ. قۆڵی یەکەم لە کامێرا و سەنگەرێکیدا. لە ئەنجامدا کامێرا و سەنگەرەکە تێکشکێنران. قۆڵی دووەمی چالاکیەکەدا لە یەکەیەکی داگیرکەرانیدا. نازانرێت چەند داگیرکەر سزادراون.

لە هەرێمی ئاڤاشین لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان لە گردی سور و وەرخەل:

٢٥ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١١:٠٠ دا سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قۆرس گردی سوری تۆپباران کرد.

٢٥ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٨:٠٠ و ٢٢:٤٥ دوای ئەوەی وەرخەل بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی بۆرومانکرا، داگیرکەران ویستیان پێشڕەوی بکەن، بەڵام لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا کشانەوە.

٢٦ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٠٧:٥٠ و ٠٨:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەل درۆنەکان دەستیان بە جوڵە کرد. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا بە ناچاری کشانەوە. هەمان رۆژ کاتژمێر ٠٨:٣٠ گۆڕەپانی بەرخودانەکە بە گازی ژەهراوی بۆردومانکرا.

٢٥ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٤:٣٠ و ١٥:٠٠ گۆڕەپانی کونشکای هەرێمی زاپ بە فڕۆکە بۆردومانکرا.

٢٥ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٥٠ و ٠٠:٤٠ هەرێمی خنێرێ و دەورەبەری گۆڕسانی شەهید شەریف لە کەندەکۆلێ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکران.

ف.ق