هێزەکانی گەریلا لە زاپ و مەتینا گورزیان لە دوژمن وەشاند

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"یەکینەکانی شەهید ئاخین موش؛

٣٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی شاخی بەهار ٢ جار بە کەرستەی هەوایی لە داگیرکەران درا و گورز لە دوو مۆڵگە وەشێندرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٢٦ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار بە بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٣٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

لە هەرێمی مەتینا؛

٢٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێ درۆنێکی بۆمبرێژکراو لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستی بەسەرداگیرا.

٣٠ تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا کامێرایەکی حەراری بە نیشانەشکێنی لەناوبرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٢٨، ٢٩، ٣٠ی تشرینی دووەم و ١ی کانونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٢٨، ٢٩، ٣٠ی تشرینی دووەم و ١ی کانونی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سنین، شاخی قەلە، شەهید شەریف، شاخی شەهید زنان، لۆلان، بەربزن، خنێرەی سەروو، کەندەکۆڵا ٢٤ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی مام نێچیر، گرێ، دەشتی کافیا، سپیندار، مژێ، دەریێ حرج، مێرانێ ١٢ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی دەرگەلێ، سەرێ مەتینا، بێشیلی ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی یەک جار؛ بەگشتی ٤٢ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٨، ٢٩ی تشرینی دووەم و ١ و ٢ی کانونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی ١٩ جار، لە هەڕێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کەندەکۆڵا ٢ جار؛ بە گشتی ٢١ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".