هێزەکانی گەریلا لە زاپ و مەتینا گورزییان لە داگیرکەران وەشاند
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکانی زاپ و مەتیا گورزییان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند. داگیرکەر بە چەکی کیمیاوی و تەقەمەنی قەدەغەکراو تاوانی جەنگ دەکات.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکانی زاپ و مەتیا گورزییان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند. داگیرکەر بە چەکی کیمیاوی و تەقەمەنی قەدەغەکراو تاوانی جەنگ دەکات.
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
لە هەرێمی زاپ؛
٢٠ی گوڵان لە کاتژمێر ١١:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورۆژاهرۆ بە چەکی قورس لە دگیرکەران درا. لە ئەنجامدا کابینەیەکی داگیرکەران لەناوبرا. ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی لە ناو کابینەکە سزادران و ئەوانەی برینداربوون هێشتا ڕوون نیە.
لە هەرێمی مەتینا؛
٢٢ی گوڵان کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆلکای بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران درا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٢٢ی گوڵان کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە بە ئامێری دۆزەرەوە لە گۆڕەپانەکدا خەریکی کەشفکردن بوون بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیک چالاکی لە ئەنجام درا و داگیرکەران لە جموجوڵ وەستێنران.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٢٢ی گوڵان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم دوو جار بە گازی ژەهراوی کیمیاوی و جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. ئەوە دووپاتکراوەتەوە ئەو گازە کیمیاویە فرمێسک ڕێژەی بەکارهێنراوە ڕەنگی پرتەقاڵی بووە.
٢٢ی گوڵان تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ جارێک بۆردوومانکراوە.
٢٢ی گوڵان تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دووجار بە درۆنی بۆردوومانکەر بۆردوومانکراوە.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛
٢٢ی گوڵان لە هەرێمی خواکوڕک، گۆڕەپانەکانی سنین، لۆلان، شاخی شەهید شەریف ٤ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلە جارێک، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی شاخی ئامێدی ٢ جار، بە گشتی ٧ جار بە فڕۆکەی شەڕکەر بۆردوومانکراون."