هێزەکانی گەریلا لەدژی داگیرکەری 'هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسیان' دەستپێکرد

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک 'هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسیان' دەستپێکرد. هێزەکانی گەریلا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیان سزادا. داگیرکەران لەدژی هێزەکانی گەریکا گازی ژەهراوی بەکاردەهێنن.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا لە هەرێمەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری کرد. لەو کاتەوەی کە هێرشەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستا، هێزەکانی گەریلامان بە رۆحێکی فیدایی لە بەرانبەر داگیرکەران بەرخۆدان دەکەن و لە هەرێمەکانی ئاڤاشین و زاپ، 'هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسیان' دەستپێکرد. لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا گورزی گەورە لە داگیرکەران دراوە و ئەم چالاکیانەی کە لە ژێرەوە باسی کراوە ئەنجامدراون.

بەپێی زنیاریەکان ٩ سەرباز کوژراون

لە ٢٤ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٢:٣٠ دا سوپای داگیرکەری تورک لە گردی مامرەشۆی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا. گورزی گەورە بەر داگیرکەران کەوت و ٤ جار بە ناچاری لە تونێلەکانی شەڕ کشانەوە.

لە هەمان رۆژدا کاتژمێر ١٢:٣٠ سەربازانی داگیرکەری تورک، هێرشیان کردە سەر تونێکەکانی شەڕێ هێزەکانمان. هێزەکانمان دوو جار کەوانیاندا. لە دوو چالاکیەکەدا لانیکەم ٩ سەربازی تورک کوژران. داگیرکەران نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن و کشانەوە. داگیرکەران دواتر سەگێکیان بۆ تونێلەکان نارد کە کامێرای پێوە بەسترابوو. هێزەکانمان دەستیان بەسەر کامێرەکەدا گرت.

کاتژمێر ١٥:٣٠ داگیرکەران بەرەو تونێلەکانی شەڕ بەڕێکەوتن و هێزەکانمان دوای ئەوەی لەوانیاندا، جارێکیتر گەڕانەوە. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەک داگیرکەر سزادران و بریندار بوون.

کاتژمێر ١٨:٠٠ هێزەکانمان دوو جار بە سابۆتاژ داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا. داگیرکەران ناچار بوون بکشێنەوە و هێزەکانمان لە نزیکەوە جارێکیتر لەوانیاندا. لەویش ژمارەیەک داگیرکەر سزادران و بریندار بوون بەڵام ژمارەیان نازانرێت.

داگیرکەران کاتژمێر ٢١:٣٠ بە فڕۆکەی شەڕ گۆڕەپانەکانی شەڕیان بۆردومان کرد و ویستیان بکەوتنە هەرێمەکە. هێزەکانمان لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا. داگیرکەران گورزێکی گەورەیان بەرکەوت و جارێکی دیکە کشانەوە.

سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی گورزی گەورەی بەرکەوت، گازی ژەهراوی بەکارهێنا

داگیرکەران گورزی گەورەیان بەرکەوت و لە گردی مامرەشۆ لەبەرانبەر هێزەکانمان تێکشکاند. داگیرکەران لە بەرانبەر گەریلای سەرفرازی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێنا و دەستیان بە شێوەی شەڕی دەرەوەی مرۆڤایەتی کرد. سوپای داگیرکەری تورک لە گردی مامرەشۆ لەبەرانبەر بەرخۆدانی گەریلاکانمان گورزی گەورەی بەرکەوت و لەبەرانبەر تونێلەکانی شەڕ و سەنگەری گەریلا، گازی ژەهراوی بەکارهێنا. بەم شێوە نامەردانەیەش نەیانتوانی بچنە ناو تونێلەکانی هێزەکانمان.

لە ٢٣ی نیساندا سوپای داگیرکەری تورک سەربازی لەسەر گۆڕەپانی مەرڤانۆسای ئاڤاشین و گردی شەهید سەردار دانا. لە ٢٤ی نیسان لە کاتژمێر ١٤:٠٠دا ٤ جار گازی ژەهراوی بەکارهێنان بۆ ئەوەی پێشبکەون و هێزەکانمان لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا. لەبارەی کوژراو و برینداری دوژمن هیچ زانیاریەک نەزانراوە.

لە هەمانکاتدا کاتژمێر ٠٩:٣٠ هێزەکانی یەژاستارمان، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆس لە گردی سەردار لە داگیرکەرانیاندا. لەم چوارچێوەیەدا ژمارەیەک داگیرکەر کوژران و بریندارکران بەڵام ژمارەیان نەزانرا.

نیوەڕۆی ٢٤ی مانگ سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی شوکێی ئاڤاشین، گردی زێرین، گردی شەهید بێکەس و گردی پیرامیت دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە.

لە ئێوارەی ٢٤ی نیساندا تا سەرلەبەیانی ٢٥ی نیسان گۆڕەپانەکانی مامرەشۆ، ئاریس – فاریس، کارتاڵ، مەرڤانۆ و گردی شەهید سەردار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکان و هەلیکۆپتەرەکانی کۆپراوە بۆردومان کران. دوپای داگیرکەری تورک جارێکی دیکە سەربازی لە گۆڕەپانەکانی مامرەشۆ و شەهید سەرداردانا.

لە ٢٤ی نیسان کاتژمێر ٠٨:٣٠ هێزەکانمان لە گەلی نێروەی زاپ لەداگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەک داگیرکەر سزادران و ژمارەیەکیش برینداربوون بەڵام ژمارەیان نەزانرا.

لە ٢٤ی نیسان کاتژمێر ٨:٣٠ دا داگیرکەران هەوڵیاندا بەرەو گردی شەهید هارونی گۆڕەپانی بەدەوێی زاپ بڕۆن. هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەک داگیرکەر سزادران، بەڵام ژمارەیان نەزانرا.

کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەکی ٢٤ی نیسان لە گۆڕەپانی جیلوی بچووک  هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی لە داگیرکەرانیاندا

هیزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال لە چوارچێوەی کەمپەینی ' کات کاتی ئازادیە'دا لە کاتژمێر ١٤:٤٠ و ١٦:٥٠ی ٢٤ی نیسان بە ئامێری ئاسمانی لە داگیرکەرانیاندا لە گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا. لە چالاکیەکەدا ئامانجەکە بە باشی پێکرا.

بەرەبەیانی ٢٥ی نیسان سوپای داگیرکەری تورک سەربازی لە نێوان گردی زەندورە و ئەلەمون جێگیر کرد و دەستی بە کەشف کرد.

سوپای تورک کە گورزی گەورەی خوارد، هەرێمەکەی بۆردومان کرد

کاتژمێر لەنێوان ١٣:٠٠ و ١٣:٣٠ی ٢٤ی نیسان فڕۆە جەنگیەکانی داگیرکەران گردی هەکاری هەرێمی مەتینایان بۆردومان کرد.

هەمان رۆژ کاتژمێر لەنێوان ١٩:٠٠ و ٢٢:٠٠ بە ئۆبۆس گردی زەندورێی هەرێمی مەتینا بۆردومانکرا.

لە کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٠٠ بە هەلیکۆپتەری کۆبرا، گردی کۆردینە، گردی زەندورا و گۆڕەپانی دەڕار بۆردومان کران.

کاتژمیر ٢٢:٥٥ گردی ئامێدی لە ئامێدی بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکرا.

کاتژمیر ٢٢:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان لە دەوروبەری گوندی بازێی کانیماسێیان بۆردومان کرد.

لە کاتژمێر ٢١:٣٠ی ٢٤ی نیسان فڕۆکە جەنگیەکانی گۆرەپانی گۆشینی خواکورک و سەرلەئێوارەش گۆڕەپانەکانی سیدا و کانیشکای زاپ بۆردومانکران."

ف.ق