هێزەکانی رژێمی ئێران چالاکوانێکی ژنیان بانگی لێپرسینەوە کرد و هەڕەشەیان لێکرد

هێزەکانی ئیتلاعاتی رژێمی ئێران لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکوانێکی بواری ژنانیان بە ناوی هاجەر سەعیدی بانگی لێپرسینەوە کرد لە ناوەندی ئیتلاعاتی شاری سنە و دوای لێپرسینەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە هیچ چالاکیەکەدا نەکات، هەڕەشەیان لێکردووە.

هەروەها باسی ئەوە دەکرێت کە پێویستە سەعیدی ٤ مانگ جارێک سەردانی ناوەندی ئیتلاعات بکات و واژۆ بکات.

هاجەر سەعیدی چالاکوانی بواری ژنان حوزەیرانی ٢٠٢١ لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو و دادگای ئێران ٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپاندبوو، بەڵام سزاکەی بۆ ٤ ساڵی داهاتوو دواخرا.

ف.ق