هێزەکانی رژێمی ئێران گەنجێکی کوردیان کوشت

هێزەکانی رژێمی ئێران گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵیان لەسەر ڕێگای سنە و مەریوان دا کوشت.

کۆڵبەرنیوز بڵاویکردەوە، دوێنێ لەسەر ڕێگای نێوان سنە و مەریوان، بارهەڵگرێکی مریشکی بەستوو هەڵگەڕاوەتەوە و لە شوێنی ڕووداوەکە لە نزیک گوندی دانیکش-ی سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزان لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە تەقە لە خەڵک کراوە و لەو تەقەکردنەدا گەنجێکی کورد بەناوی ئاراس قادری تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی گوندی پیچون راستەوخۆ کراوەتە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا گولـلەى هێزەکانی رژێمی ئێران بەر سینگی ئاراس قادری کەوتووە  و بەو هۆیەوە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

تەرمی ئاراس براوەتە پزیشکی دادی مەریوان و تا ئێستا تەرمەکەی نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەى.

هەروەها دەوترێت لەو ڕووداوەدا کچێکی گەنجیش بریندار بووە.

ژ.ت