هێزەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکیان کوشت
له ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لەسەر سنووری نەوسوودی پاوە کۆڵبەرێک کوژرا.
له ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لەسەر سنووری نەوسوودی پاوە کۆڵبەرێک کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵی کۆڵبەرنیوز، کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژراوە و ڕاگەیەندراوە کە ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندارە و باوكی منداڵێکە.
کۆڵبەرنیوز لەبارەی كوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی محەمەد ڕەحیمی خەڵکی بانەوڕەی سەر بە شارۆچکەی پاوە لە سنووری پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندارە و باوكی منداڵێکە.
جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٢ کۆڵبەری کورد کوژراون و ١٣١ کۆڵبەریش بریندار بوون.