هێزەکانی ئێران لە سنە چالاکوانێکی کوردیان دەستگیر کرد

هێزەکانی رژێمی ئێران چالاکوانێکی کرێکارییان لە سنە دەستگیرکرد. چارەنوسی ئەو چالاکوانە نادیارە.

راگەیەنرا، کە دوێنێ هێزەکانی رژێمی ئێران لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکوانێکی کرێکارییان بە ناوی خەبات دێهدار کە هاوکات ئەندامی گروپی شاخەوانی چلچەمەیە دەستگیر کردوە.

سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی راگرتنی هیچ زانیارییەک بەدەست نەخراوە.

هـ . ب