هێزەکانی ڕژێمی ئێران ٤ کۆڵبەرییان بریندارکرد
لە ناوچەی هەورامان لە ئەنجامی هێڕشی هێزەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران، ٤ کۆڵبەر برینداربوون.
لە ناوچەی هەورامان لە ئەنجامی هێڕشی هێزەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران، ٤ کۆڵبەر برینداربوون.
بە گوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە ناوچەی هەورامانی ڕۆژەهەڵاتی کوردستان دەستڕێژی گولەیان لە کۆڵبەران کردەوە و لە ئەنجامدا ٤ کۆڵبەریان بریندارکردەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ کۆڵبەرە برینداربووەکان خەڵکی شارەکانی بانە، سنە و مەریوانن و ڕەوشی تەندروستیان ناجێگیرە.