هێزی گەریلا لە حەفتانین لە دوو قۆڵەوە لە داگیرکەرانیدا، لە چەلێش ٣ داگیرکەر سزا دران

هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانیان لە هەرێمی حەفتانین لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک. هاوکات هەپەگە ئاماژەی بە چالاکیەکی تری گەریلاکان کرد و رایگەیاند، لە ناوچەی چەلێش ٣ داگیرکە سزا دراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیاند، هێزەکانیان لە ناوچەی شەهید کەندالی حەفتانین لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر یەکە سەربازیەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەر کە لە گردی مەلا یەحیای سەر بە کۆخێ جێگیر ببوون.

هەپەگە ئاماژەی بەوە کرد کە، هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی چەڵێی جۆلەمێرگیش هێرشێکیان کردووەتە سەر یەکەیەکی سەربازی کە لە گردی شەهید رێبەر جێگیر ببوون و لە ئەنجامدا ٣ سەربازی سوپای داگیرکەر سزا دراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و کە تێیدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا، هێزەکانمان لە بەرواری ٤ی تشرینی دووهەم کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک لە گۆڕەپانی شەهید کەندالی سەر بە هەرێمی حەفتانین لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە لە گردی مەلا یەحیای کۆخێ جێگیر ببوون، لە دوو قۆڵەوە چالاکیان ئەنجامدا.

لە ئەنجامی چالاکی یەکەمدا کە دوو بنکەی سەربازی دوژمن بە ئامانج گیران، بەو داگیرکەرانەی تێیدا بوون، هەردوو بنکە سەربازیەکە لەناو بران. لە قۆڵی دووەمیشەوە لە دژی داگیرکەران چالاکیەکی کاریگەر ئەنجامدرا. لەو چالاکیەشدا کە گورزێکی کاریگەر لە سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک درا، ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزا دران، پشتڕاست نەکرایەوە.

دوای چالاکیەکە، سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، بە چەکی قوڕس و بە کوێرانە دەوروبەری خۆیان تۆپباران کرد.

لە چالاکیەکەی چەلێدا ٣ داگیرکەر سزا دران

لە بەرواری ٤ی تشرینی دووهەم کاتژمێر ٠٧:٤٠ خولەکدا هێزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگیش لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە لە گردی شەهید رێبەر جێگیر ببوون، چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ٣ داگیرکەر سزا دران و بارەگایەکی داگیرکەرانیش بە تەواوەتی لەناو برا.

هێرشە ئاسمانیەکان

سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

زانیاریەکان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانەوە بەم شێوەیەیە:

-٤ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر ١٦:٤٥ خولەک دەوروبەری گوندی دوڤریەی سەر بە هەرێمی گارێ بوردومان کرا.

-هەمان رۆژ لە کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەک گردی سوور-ی سەر لە هەرێمی ئاڤاشین بوردومان کرا.

ئەو هێرشە ئاسمانیانە هیچ زیانێکی هێزەکانی ئێمەی بەدواوە نەبوو."

ز.ش