جاش و سەربازانی تورک دارستانەکانی شڕنەخ دەسووتێنن و دارەکان دەبڕنەوە

لە هەرێمی بەستای شڕنەخ سەربازانی تورک دارستانەکانی دەسووتێنن و جاشەکانیش دارەکان دەبڕنەوە.

لە هەرێمی بەستای نێوان شڕنەخ و سێرت، لە ١٢ی تەمموزدا دارستانەکان سووتێنران و ئاگرەکە بەردەوامە. لەو ناوچەیە کە سەربازانی تورک ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردووە، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نادرێت. ئاگرەکە چەند رۆژ لەمەوبەر بەرەو کوژانەوە دەچوو، بەڵام هەلیکۆپتەرەکان ناوچەکەیان بۆردومان و گولەباران کرد و جارێکی دیکە ئاگر کەوتەوە.

ئاگرەکە لە شڕنەخەوە تاوەکو سێرت بەرەو چیای هەرەکۆڵ بەردەوامە. لەو ناوچانە داڕستانی چڕ هەن.

بەهۆی ئاگرەکەوە کە سوپای تورک کردوویەتیەوە بە دەیان هەزار دۆنم دارستان بوونەتە خۆڵەمێش.

لە هەرێمەکە جاشەکانیش داری سەدساڵە دەبڕنەوە و دەیانفرۆشن.

بۆ پررۆژەی رێگەی شڕنەخ – وان کە لە بەستاوە تێدەپەڕێت، تاوەکو ئێستا بە دەیان هەزار داڕ بڕاونەتەوە.

ف.ق