جاشەکان بە ئۆتۆبۆس بۆ گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆن رەوانەکران

بۆ ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکەی ناوچەی لیجەی ئامەد بەشداریان پێبکەن، سوپای داگیرکەری تورک، بە ٧ ئۆتۆبۆس جاشەکانی، لە ناوچەی ساسۆنی ئێلح بۆ گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆنەکە نارد.

ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک، لە بەرزاییەکانی گوندەکانی زەنگەسۆر و میزاکی ناوچەی لیجەی ئامەد بەردەوامە. راگەیەنرا کە لە ناوچەی ساسۆنی ئێلحەوە ژمارەیەکی زۆر جەردەوام بە ئۆتۆبۆسی گواستنەوەی خوێندکاران، بۆ ناوچەکە گواستراونەتەوە.

بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان، ٧ ئۆتۆبۆسی پڕ لە جاش، بۆ ناوچەکە رەوانەکراون.

لە ناوچەکە جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکانیش بەردەوامە. دەنگی تەقە و شەڕ لە هەندێک ناوچە دەبیسترێت.

ف.ق