سه‌ما یوجه له ئاداری ١٩٩٨ له زیندانی چاناككالا چالاكیه‌كی ئه‌نجامدا و له ١٧ی حوزه‌یرانی ١٩٩٨ شه‌هیدبوو. هاوڕێی تێكۆشانی ئه‌و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه جه‌مال شه‌ریك قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و باسی له سه‌ما یوجه‌ی كرد.
جه‌مال شه‌ریك له زیندانی چاناككاله سه‌ما یوجه‌ی ناسیبوو و بۆ ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه تێكۆشانیان به‌ڕێوه‌بردبوو. شه‌ریك باسی له‌وه‌كرد كه لایه‌نی هه‌ره سه‌رنجڕاكێشی سه‌ما یوجه ئه‌وه‌بوو كه هه‌رگیز هیچ شتێكی له خۆوه و به شێوه‌ی نه‌ریتی قه‌بوڵ نه‌ده‌كرد.
شه‌ریك به‌م جۆره باسی ناسینی سه‌ما یوجه‌ی كرد، "من هه‌ڤاڵ سه‌ما یوجهم له كۆتایی ساڵی ١٩٩٣ ناسی. ئه‌و كاته ئه‌و له زیندانی چاناككالهدابوو. ئێمه‌ش گروپێك هه‌ڤاڵ بووین له زیندانی بورساوه هێنابوویانینه زیندانی چاناككاله. هه‌ڤاڵ سه‌ما لایه‌نی جیاوازی هه‌بوو، هه‌ڵوێستێی ئه‌و شتێكی نه‌ریتی نه‌بوو. له قسه‌كردن و زیندوببوونی خۆی، مرۆڤ ده‌یتوانی ئه‌و شتانه ببینێت. دواتر بینیمان كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌و چه‌نده راستن".
‘من له‌گه‌ڵ زه‌كیه ئاڵكان له دایكبووم، به سه‌رهه‌ڵدان ناوكی خۆم بڕی‘
جه‌مال شه‌ریك باسی له‌وه‌كرد سه‌ما یوجه سۆراغكردنی خۆی له ناو تێكۆشاندا له هۆنراوه‌كانی خۆشی‌دا ده‌خسته‌ڕوو و وتی، "هۆنراوه‌یه‌كی نوسیبوو، له هۆنراوه‌كه‌یدا به‌م جۆره‌ی نوسیبوو ‘من له‌گه‌ڵ زه‌كیه ئاڵكان له‌دایكبووم، من به سه‌رهه‌ڵدان ناوكی خۆمم بڕی‘ ئه‌م شته كه‌سایه‌تی، ناسنامه و تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڤاڵ سه‌ما یوجه زۆر به وونی نیشان ده‌دات. زه‌كیه ئاڵكان له ساڵی ١٩٩٠ له شوری ئامه‌د چالاكی كردبوو به چالاكی خۆی سه‌رده‌مێكی ده‌ستپێكردبوو. هه‌ڤاڵ سه‌ماش ئه‌و چالاكیه‌ی هه‌ڤاڵ زهكیهی وه‌ك له دایكبوونی خۆی ناودێر كردبوو. دواتر ئه‌و له دایكبوونهی گۆڕی. ئه‌و له‌دایكبوونه به سه‌رهه‌ڵدان جێبه‌جێ ده‌بوو. به وتنی خۆی ‘من ناوكی خۆم بڕی‘ ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌م له‌دایكبوونه چۆن جێبه‌جێ بووه. ئه‌مه بۆ هه‌ڤاڵ سه‌ما سه‌ره‌تایه‌ك بوو. خۆی له خۆیدا ژیانی دواتری خۆیشی به پێی ئه‌مه ده‌ستنیشان كردبوو و به‌م جۆره رێگه‌ی خۆی درێژه پێدا".
كه‌سایه‌تیه‌كی پێشه‌نگ له رێكخستن كردنی ژنان
جه‌مال شه‌ریك باسی له‌وه‌كردبوو كه ئاستی پێشه‌نگایه‌تی سه‌ما یوجه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له زیندان، بۆ هه‌موو خۆڕاگرانی زیندان رێگه‌ی بۆ گه‌شه‌سه‌ندن كردووه‌ته‌وه و سه‌نجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه سه‌ما یوجه پێشنیازی كردووه كه له زیندان ئه‌و ژنانه‌ی گیراون با كۆنفرانسی خۆیان ساز بكه‌ن و وتی، "ئه‌و كاته راپۆرت له زیندانه‌كان دههاتنز له ناو ئه‌و راپۆرتانه‌دا راپۆرتی هه‌ڤاڵ سه‌ماش هه‌بوو و ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ زیندانی چاناككاله ده‌كرد. ئه‌و پێشنیازه‌كانی خۆی ده‌خسته روو. یه‌كێك له پێشنیازه‌كان ئه‌وه بوو كه له زیندانه‌كاندا كۆنفرانسی ژنان ساز بكرێت. ئه‌و كاته كۆنفرانسه‌كانی ناو زیندان گشتیی بوون و ساڵانه ده‌كران. مشتومڕی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ژنانیش به‌شێك له‌و كۆنفرانسانهبوون. هه‌ڤاڵ سه‌ما جگه له‌وه پێشنیازێكی ده‌كرد. نه‌ك هه‌ر له زیندانی چاناككاله ئه‌و پێشنیازی ده‌كرد كه هه‌موو هه‌ڤاڵانی ژن له زیندانه‌كان كۆنفرانس بكه‌ن. ئه‌و پێشنیازه قه‌بوڵ كرا و هه‌ڤاڵانی ژن له زینداندان ده‌ستیان به كۆنفرانس كرد. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ڤاڵ سه‌ما له بواری پێكهاتنی كۆنفرانسی ژناندا رۆڵی كه‌سایه‌تی پێشه‌نگی گێڕا.
له‌نێوان ٨ی ئادار و نه‌ورۆزدا بووه پرد
هه‌ڤاڵ سه‌ما به‌ر له چالاكیهكهی نامه‌یه‌كی نوسیبوو و له نامه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كردبوو كه ده‌یه‌وێت له نێوان ٨ی ئادار و نه‌ورۆزدا ببێته پردێك. ئه‌و پێناسه‌یه ده‌بیچت زۆر له‌سه‌ر راوه‌سته بكرێت. ئێمه ئه‌مڕۆ دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی‘ بهردهكهینهوه هه‌ڤاڵ سه‌ما له‌و كاتانه‌دا واتای راسته‌قینه‌ی ئه‌و دروشمه‌ی دیاری كردبوو. ژن، ژیان، ئازادی یانی ژن و نه‌ورۆز. پێناسه‌یه‌ك كه ژن، ژیان و ئازادی به شێوه‌ی هه‌ره به‌رجسته دیاری ده‌كات. هه‌ڤاڵ سه‌ما به چالاكی خۆی ئه‌وه‌ی هێنایه ئاراوه.
ناكرێت ئاسمان دوو خۆری هه‌بێت
هه‌ڤاڵ سه‌ما ده‌ڵێت ‘ناكرێت كه دوو خۆر هه‌بن‘. لێره‌دا خۆر رێبه‌رایه‌تیه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌وه شرۆڤه بكات، ئه‌مه رێبه‌رایه‌تیه نه‌ك كه‌سی تر. ئه‌و پێناسه‌یه‌ش دیاریده‌كات كه پێویسته له ناو رێكخستندا هه‌ڵوێستی و پێگه‌یه‌كی چۆن هه‌بێت. دوو خۆر نابن واته نابێت ئێمه دوو رێبه‌رایه‌تیمان هه‌بێت. ئێمه ببینه خوێندكارێكی شایسته‌ی رێبه‌رایه‌تی. ئێمه چاوه‌ڕوانییه‌كانی رێبه‌رایه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ین. جگه له‌وه ئه‌و گه‌ڕان و هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه و بزوتنه‌وه‌كه‌مان له‌ناو ببات. ئێمه رێگه به‌وه ناده‌ین".
سه‌ربازان دوای رێچكه‌ی فه‌رمانده‌كه‌یان ده‌كه‌ون
شه‌ریك باسی فیكری بایگهلدیشی كرد و وتی، ‘سه‌رباز شوێن فه‌رمانده‌كه‌ی ده‌كه‌وێت‘ و به چالاكی خۆی رێگه‌ی سه‌ما یوجه‌ی گرته‌به‌ر. شه‌ریك بۆ فكری بایگهلدیش وتی، "هه‌موو قوڵبوونه‌وه له چالاكی ئه‌ودا، هه‌میش راپۆرته‌كانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌و، به‌و واتایه‌یه كه ده‌بێت كه‌سایه‌تی سه‌ما یوجه باش هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. پێویسته مرۆڤ باش ئه‌وه ببینێت و ئه‌نجامی باشی لێ ده‌ربهێنرێت. هه‌ندێك هه‌ڤاڵ ئه‌نجامی باشیان له‌وه ده‌رخست. هه‌ڤاڵ فیكریش له زیندانی چاناككالهدابو. هه‌ڤاڵێكی گه‌نج بوو. ئه‌ویش خاوه‌نی لێگه‌ڕین و هه‌وڵدان بوو. ده‌یوست ئه‌و لێگه‌ڕین و هه‌وڵانه بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام. له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه چالاكییه‌كی به‌م جۆره به‌هێزی ئه‌نجامدا. ئه‌و هه‌ڤاڵ سه‌مای وه‌ك پێشه‌نگ قه‌بوڵ كرد و رێگای پێشه‌نگی خۆی وه‌ك رێگای خۆی بینی و دواتر چالاكییه‌كی به‌م جۆره گه‌وره و مێژوویی ئه‌نجامدا".
‘به چالاكی خۆی بووه یه‌ك له كه‌سه پێشه‌نگه‌كانی مێژوو‘
شه‌ریك باسی له‌وه‌كرد له گه‌شه‌سه‌ندن پێشوودا رۆڵی تاكه‌كه‌س و له باره‌ی گشتییبوون كه تاكه‌كه‌س له‌گه‌ڵ مێژوو و كۆمه‌ڵگادا دروستی ده‌كان هه‌موو كه‌س له سه‌ر كه‌سایه‌تی سه‌ما یوجه راوه‌سته بكات و ئه‌نجام بۆ خۆی ده‌ربخات و وتی، " له مێژوودا كه‌سی به‌م جۆره له پێشه‌وه هه‌ن. هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه وه‌ك پێشه‌نگ ده‌بینرێن، نه ك له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان خۆیان وه‌ك كه‌سانی پێشه‌نگ ده‌بینن. كۆمه‌ڵگا ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوزه‌د كردوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به چالاكی، هه‌ڵوێست و تێكۆشانی خۆی له مرۆڤه‌كانی تر جیایه. كۆمه‌ڵگا ئه‌وان به‌م جۆره ده‌بینێت. له چالاكییهكانیشدا كه‌سی به‌م جۆره هه‌ن. كاتێك باسی شۆڕشه‌كان ده‌كرێت زۆر جار ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌درێت و ئه‌و كه‌سانه وه‌ك نمونه نیشان ده‌درێن. بۆ نمونه له توركیا باسی سه‌رده‌می ١٢ی ئادار ده‌كرێت ناوی ماهیر چایان، ده‌نیز گه‌زمیش، ئیبراهیم كایپاكایا ده‌وترێت. له گه‌شبوونی شۆڕشدا هه‌ندێك كه‌سایه‌تی هه‌ن كه رۆڵی خۆیان جێبه‌جێ كرد. هه‌قی قه‌رار و مه‌زڵوم دۆغان به‌م جۆره‌ن. كه‌مال پیر، خه‌یری دورموش، چوار شۆڕشگێڕه‌كه، ده‌لیل دۆغان و مه‌عسوم كۆركماز به‌م جۆره‌ن. ئێمه ده‌توانین ناوی زیاتریش بڵێین. له كه‌سایه‌تی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌دا، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و سه‌رده‌مانه هاتوونه‌ته ئاراوه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بكهۆته پراتیكه‌وه ئه‌و هه‌ڤاڵانه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ كرد. ئه‌مه ده‌بێته بنه‌مای دیالێكتیكی تێكۆشان و له ناو دیالێكتیكی كۆمه‌ڵگا و تاكهكهسهكاندا هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت. دۆخی هه‌ڤاڵ سه‌ماش به‌م جۆره‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له زیندانهكانیشدا رێكبخرێت و به چالاكی خۆی به پارتهكهمانی نیشاندا كه ده‌بێت ئێمه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بجوڵێینه‌وه.
به به‌رخودانێكی سه‌مایی ئێمه ده‌توانین ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه جه‌مال شه‌ریك باسی له‌وه‌كرد كه بۆ ژیانێكی ئازاد و شكۆمه‌ند پێویسته هێڵی سه‌ما یوجه ئه‌مڕۆ له هه‌لومه‌رجی تێكۆشاندا بكرێته كردار و وتی، " ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه ئێستا ئه‌نجام بدرێت، ئێمه له به‌رامبه‌ر سڕینه‌وه و پاكتاوكاری ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین. جگه له‌وه هیچ شتێكی تر بوونی نییه. هه‌ڤاڵ سه‌ما له دۆخی زینداندا به جه‌سته‌ی خۆی ئه‌وه‌ی كرد. زیندانییه‌ك له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا به جه‌سته‌ی خۆی ده‌توانێت به‌رخودان بكات. به‌ڵام ئێمه زیندانی نین، ئێمه بۆ ئازادی تێده‌كۆشیت. هه‌ڤاڵ سه‌ما له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا به چالاكی خۆی سه‌ركه‌وت و بووه پێشه‌نگی ئێمه، خۆی له خۆیدا ده‌بێت كادرۆ و جه‌نگاوه‌رانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر رێبازی هه‌ڤاڵ سه‌ما خۆیان بكه‌نه جه‌نگاوه‌رانی پێشه‌نگ. تاكه ئه‌رك، ئێمه‌ی جه‌نگاوه‌ر ده‌بێت ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێ بكه‌ین. پێویسته ئێمه به پێی ئه‌وه خاوه‌ن تێكۆشان، هه‌ڵوێست و چالاكی بین. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆمان پێكبهێنین، له هه‌موو گۆڕه‌پانێكدا ئێمه بتوانین وه‌ڵامی پێویست بده‌ینه‌وه به دوژمن. ئه‌نجامی لێ به‌ده‌ست بهێنرێت نه‌ك هه‌ر هه‌مان ئه‌و چالاكیه بێت، ده‌بێت بابه‌ته‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندی چالاكیه‌كه بێت. به‌رفراوانی و چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كان هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه به به‌رخودانێكی سه‌مایی ئێمه ده‌توانین ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین".
هـ . ب