جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ چالاکییان ئەنجام دا

جەنگاوەرانی فەرهاد کوورتای هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە دژی ئۆپراسیۆنە سەربازی و سیاسیەکانی دەسەڵاتداری، ئاگرییان لە دوو کارگەی دروستکردنی قوماش و پێڵاو لە سووڵتانغازی ئەستەنبوڵ بەرداوە.

ڕاگەیاندراوی هەبەدەهە

لە ڕاگەیاندراوەکەی جەنگاوەرانی فەرهاد کوورتای تەڤگەری شۆڕشی یەکبووی گەلان (هەبەدەهە) دا هاتوو: "١٨ی گوڵان لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گەڕەکی ئوگوور موومجووی ناوچەی سوڵتانغازی لە ئەستەنبوڵ کارگەیەکەی دروستکردنی پێڵاو و کارگەیەکەی دروستکردنی قوماش لە لایەن جەنگاوەرانی فەرهاد کوورتای هەبەدەهەوە سوتێنران. لە ئەنجامدا زیانێکی زۆر بەر کارگەکان کەووتن و بەتەواوی سووتان."

ڕاگەیاندرا چالاکیەکە وەک وەڵامدانەوەیەک بەرامبەر گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستاندا ئەنجامدرا.