جەنگاوەرانی کەبەدەهە لە ١٥ی شوبات لە گەڤەر چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی کەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە دژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات، کە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، لە ناوچەى گەڤەری جۆلەمێرگ چەند چالاکییەکیان ئەنجام داوە.

جەنگاوەرانی بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) ڕایانگەیاند، لە ١٥ی شوباتدا لە سێ شوێن لە گەڕەکی کانی حەیدەر، ئاگریان لە تایە بەرداوە و بۆ ماوەیەک ڕێگایان گرتووە و رێگاکەیان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

جەنگاوەرانی بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) راشیانگەیاند، لە گەڕەکی ئەسەن یۆرت بە بۆمبای بە هێزی دەستکرد هێرشیان کردووەتە سەر دەوریەیی پۆلیسی تورک.

جەنگاوەرانی کەبەدەهە ئەوەشیان ڕایانگەیاندووە، لە ١٤ی شوباتدا و بە شەودا و لە یەک کاتدا لە گەڕەکەکانی ئەسکی قشڵە و گونگۆر و جمهورییەت لافیتەیان هەڵواسیوە و خەڵکی گەڤەر بەهۆی ئەو چالاکییەوە زۆر بە جۆش و خرۆشەوە جوڵاونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو لافیتانە بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵواسراون و دوژمن دواتر هێرشی قورسی کردە سەر ئەو گەڕەکانە، کە ئێمە چالاکیمان تیایاندا ئەنجامدابوو. بە روونی ئەوە دەبینرا، کە دوژمن تووشی پەشێوی و ترسێکی گەورە بووە".

جەنگاوەرانی کەبەدەهە وتیشیان: "دوای ئەو چالاکییە سەرکەوتووانە، یەکینەکانمان بە سەلامەتی گەیشتوونەتە شوێنە پارێزراو و ئارامەکانی خۆیان".

ژ.ت