جۆشی نەورۆز لە سویسرا: کۆمەڵگەی ئازاد، ڕێبەرێتی ئازاد
ئاهەنگەکانی نەورۆز لە لە شارە جیاوازەکانی سویسرا بەردەوام بوو. نەورۆزی ئەم هەفتەیە لە لۆگانۆ و سیۆن پیرۆزکرا.
ئاهەنگەکانی نەورۆز لە لە شارە جیاوازەکانی سویسرا بەردەوام بوو. نەورۆزی ئەم هەفتەیە لە لۆگانۆ و سیۆن پیرۆزکرا.
لە هەردوو ئاهەنگی شارەکەدا سڵاوکرا لە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ و ئاماژەکرا بە تێکۆشانی دادپەروەری و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادیی گەلی کورد.
لە شاری لۆگانۆ گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای پەکەکە ڕازێنرایەوە. بانگەوازکرا بۆ خاوەنداریکردن لە ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ.
بەشداربووان بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی پەکەکە" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
لە شاری سیۆنی کانتۆنی ڤالایس نەورۆز بە جۆشێکی مەزن پیرۆزکرا.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد.
لە هەردوو ئاهەنگەکەدا ئیرادەی کۆمەڵگەی ئازاد و خۆبەڕێوەبەری دەرکەوتەپێش، جەماوەر تا ئێوارە هەڵپەڕکێیان کرد.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و پەیام کۆتایی هات.