کاڵکان: پیلانگێڕی هێرشی پاکتاوکردنی کوردانە

کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هێرشێکی بە پلان و رێکخستنکراو بوو بە ئامانجی لەناوبردن، لە بنەڕەتدا لە چوارچێوەی پرسی کورددایە و بۆ تەواوکردنی جینۆسایدی گەلی کورد بەرنامەڕێژیی بۆ کراوە.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتی: ئەو سیستمە جیهانی و هاوپەیمانییە ناوچەیی، کە پرسی کوردیان دروستکرد و پاکتاوکردنیان کردبووە کاری خۆیان، دوای ئەوە پەکەکە جیابونەوە و داپچڕانی لە سیستمی کردە بەرنامەى خۆی و دوای ئەوەى ئەو لایەنانەى کەوتنە دژایەتیکردنی پەکەکە زیادیانکرد، لە ١٢ی ئەیلول دا سوپای تورک خرایەکار و دای هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و دوای ساڵێک ئیدی ناتۆ دەستیکرد بە بەڕێوەبردنی شەڕەکە.

 کاڵکان ئەو قۆناغانەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە بەرفراوانی شیکارکرد و وتی، هێرشە جیهانیی ساڵانی ١٩٨٨ – ١٩٨٧ و سەپاندنی شەڕی ١٩٩٢ی باشوور، دوای ئاگربەستی ١٩٩٣ پرۆسەی تێگەیشتن و دۆزینەوەی میتۆدی نوێ، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا بناغەى پیلانگێڕییە داڕێژراوەکەیان خستەکار و لە دوایدا گەیاندنە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩....

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی تیادا ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات ( ANF)ی دایەوە. بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە چوار بەشییەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

ئێمە دەچینە ناو ٢٤هەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، کە کورد بە "ڕۆژی ڕەش" پێناسەی دەکات. کاتێک لە رووی مێژووییەوە سەیر دەکرێت هێرشی هێزە نێونەتەوەییەکان بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٩٠کان. لەبەر چی ئەو هێزانە لە دوای ئەو قۆناغە هێرشەکانیان بۆ سەر عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر کرد، چی لە پشتپەردەی ئەو پلانەوە هەیە؟

جارێکی تر ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات شەرمەزار دەکەم. سڵاو لە بەرخۆدانی ٢٣ ساڵەی مێژوویی ئیمراڵی دەکەم و هەروەها سڵاو لە تێکۆشانی مێژوویی لە دەوری ئەو بەرخۆدانە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەکەم.

هەموو شەهیدەکانی تێکۆشانی ٢٣ ساڵەمان لە دژی ئەو پیلانگێڕییە بە ڕێز و پێزانینەوە یادیان بەرز رادەگرم. بەە هیوا و باوەڕەوە، کە لە ٢٤هەمین ساڵی تێکۆشاندا سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی پارچە بکەین و تێکۆشانمان بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێنین، ئەوەش سەرکەوتن و ئەنجامی گرنگ بەدوای خۆیدا دەهێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە هیوای سەرکەوتن لە ٢٤هەمین ساڵی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی دا لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بۆ هەمووان دەخوازم.

بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکە بدرێتەوە، پێویستە سەرەتا بزانرێت پیلانگێڕییەکە چییە؟  پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات بۆ ڕوویدا، بە کورتی هەڵدەسەنگێنرێت، لەبەر ئەوەی پیلانگێڕییەکە لە ئاستێکی مێژووییدا ڕوویدا، ئەوە شتێک نەبوو، کە لە ناکاو روویدابێت. حاڵەت و دۆخێکە، کە لە پرۆسە و قۆناغێکی مێژووییدا ئامادەکراوە. بێگومان هێرشێکە کە دواکەوتووترین و فاشیستیانەترین و نامرۆڤانەترین هێرش بوو، چونکە ئامانجیان سڕینەوە و لە ناوبردن بوو.

دەبێت مرۆڤ لەوبارەیەوە بڵێت، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هێرشێکە بەئامانجی لەناوبردن و لەبنەڕەتدا هێرشێکە لە چوارچێوەی پرسی کورددا سەریهەڵداوە. ئەوەیان بەسەر کورددا جێبەجێکرد، پێکهێنانی بۆ ئەوە بوو، کە رۆسەی سڕیینەوە و لە ناوبردن تەواو بکەن و ئەوە رون بووەتەوە، کە هێرشێکی بە پلان و بەرنامە بۆ داڕێژراو و ڕێکخستنکراو بوو.

بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی خواستیان پاکتاوکردنی سەر کوردستان تەواو بکەن

بۆ ئەوەش، ئەوە بابەتێک نییە، کە خۆی لە خۆییەوە رووی دابێت. هێرشێکە لەسەر بنەما و پشتبەستوو بە سیاسەت و عەقڵییەتی نکۆڵیکردن و سڕینەوەی گەلی کورد، کە بە پرسی کورد پێناسە دەکرێت. بەکورتییەکەی پەیوەستە بە پرسی کوردەوە و ئەو عەقڵییەت و سیاسەتە، کە ئەو کێشەى دروستکردووە. هێرشێکە ڕێگە بەوە دەدات، کە پرسی کورد بەردەوامی هەبێت، چارەسەر نەکرێت،  دەیەوێت درێژەی پێبدات، هێرشێکە، کە پاکتاوکردنی گەلی کوردی کردووەتە ئامانج.

پێش هەموو شتێک پێویستە ئەو پێناسەیانە بکرێن. لە چ مێژوویەکدا و بۆچی روویدا، کام هێزانە ڕۆڵیان گێڕا، بۆ ئەوەی بە باشی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، دەبێت لێکدانەوە بۆ ئەوانە بکرێت. ئەگەر بڵێین پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هێرشێکە سەر ڕێبەر ئاپۆ، ئەوا لەو کاتەدا ڕێبەر ئاپۆ چارەسەریی پرسی کورد دەویست. لە دژی ئەو هێرشە پاکتاوکارییانە بوو، کە بەسەر کورداندا دەسەپێنرێت. ئەو لە دژی ئەوە تێدەکۆشا. هەبوون و ئازادیی کورد دەپارێزێت و بۆ ئەو تێدەکۆشێت. لەبەر ئەوەی پێشەنگایەتیی بۆ تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی کورد دەکرد و بەڕێوەی دەبرد، پرسی کورد بەرەو چارەسەری دەبرد، لە دژی عەقڵییەت و سیاسەتی پاکتاوکردنی کورد تێدەکۆشا. لەبەر ئەوە ڕێبەر ئاپۆ لە دۆخ و پێگەیەکی وەهادا بوو، پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی لە دژ ئەنجام درا. بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی خواستیان پاکتاوکردن و سڕینەوەی کورد تەواو بکەن.

ئەو کاتە ئەم هێرشە لە دژی هەبوونی کورد، ئازادی، یەکڕیزیی دێموکراتیکی گەلی کورد و ژیانێتی، لە راستیدا ئەو پیلانگێڕییە لە کەسایەتیی کورددا لە دژی ئازادی و دێموکراسی و لە دژی چارەسەری دێموکراسی و مرۆڤایەتییە. پێویستە بەو شێوەیە هەڵبسەنگێنرێت، چونکە دەیانخواست وەک ئەوانی تر بیانسڕنەوە و نەتوانێت هەبوونی خۆی بپارێێت. ئەوە بەپێی ستانداردە مرۆڤایەتییەکان نییە. تۆ ناتوانیت لەسەر کۆیلەکردنی مرۆڤ ئازادی بەدەست بهێنیت. لەسەر لەناوچوون و سڕینەوەی ئەوانی تر ناتوانیت هەبوونی خۆت دروست بکەیت. بەها مرۆییەکان ئەوە قبوڵ ناکەن. دەبێت بوون و ئازادی پێکەوە پێناسەبکرێن. چونکە مرۆڤ بوونێکی کۆمەڵایەتییە، کۆمەڵایەتیەکەی ئەوەی دەوێت. لە  ڕاستیدا زیندووبوونی ئەوی دەوێت. ئەوە تەنها حاڵەتێک نییە، کە بەتەنهایی  پەیوەندیی بە مرۆڤەوە هەبێت، بەڵکو ئەوە پەیوەندیی بە هەموو زیندەوەرەکانەوە هەیە. جیهانی گیانلەبەران و جیهانی ڕووەکەکانیش وەهایە. لە سروشتدا هەبوونی بوونەوەرەکان و گیانلەبەرەکان بەو شێوەیە و لەسەر ئەو بنەمایەیە.

بەڵێ، لە جیهانی گیانلەبەرەکاندا شەڕ لە دژی یەکتر هەیە، بەڵام پێکەوەش کار دەکەن و دەجوڵێنەوە. لەبەر ئەوەی مرۆڤ هوشیارییەکی کۆمەڵایەتییان هەیە، دەبێت ئەو جیاکارییە لە ناو خۆیاندا نەهێڵێن و زیاتر خۆیان لەگەڵ یەکتر پێشبخەن. ئەوە دەبێتە تایبەتمەندییەک، کە زیاتر خۆیان بپارێزن و زیاتر بەردەوام و سەروەر بن. ئەو تایبەتمەندییە دەتوانێت مرۆڤ لە جۆرەکانی تر جیا بکاتەوە. مرۆڤبوونی بەوە جێبەجێ دەکات و تاقیشی دەکاتەوە، بەڵام بەداخەوە هوشیاریی و سیاسەتی دەسەڵات و دەوڵەت دژی ئەو جۆرە مرۆڤایەتی و مرۆڤبوونەیە. تەواو بە پێچەوانەوە، لە جیهانی گیانەوەردانەد، 'ماسیی گەورە ماسی بچووک دەخۆات' و بەپێی 'یاسای دارستان' ئەوەی  هێزی کەم بێت لە ناو دەبرێت، وەک یەک لێکردن و هاوشێوەلێکردن، سیستمێک لەسەر کار دامەزراوە. ئەو سیاسەت و عەقڵییەتەی ئەوە قەبووڵ دەکات، ئەو پێوەرانە، کە ئێمە دەڵێین بەها مرۆییەکان، ئەوانە جێبەجێ ناکات. بەتایبەتی کاتێک سەیری کوردستان دەکەین ئەم دۆخە بە روونی دەبینرێت. ئەو پێناسەیە، کە مرۆڤ هەبوونی کۆمەڵایەتی و کۆمیناڵە لە پراکتیک و لە کردەوەدا نابینێت، رێک بە  پێچەوانەوە، ڕاستییەکی مێژوویی بووەتە قوربانیی جەنگیی دڕندانەی تاک کەسی، بنەماڵە و خانەدان.

ئێستا ئێمە هەمووە ئەوانە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا لە کوردستان زیاتر و باشتر بە ڕوونی دەبینین، بەڵام ئەوە شتێک نییە، کە پەیوەندیی بەم سەدەیەوە هەبێت. پەیوەندیی بە سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت لە ٥ هەزار ساڵدا هەیە، هەبوونی خۆی لە کوردستاندا لەبەر بنەمانی سڕینەوە دروستکردووە. هەر لە سەرەتاوە، کە ڕێبەر ئاپۆ چووە سەر تەختەى مێژوو، مێژووی کوردستان لە ژێر شارستانیەتی دەوڵەت – ناوەندی دا بوو، پێناسەی داگیرکەر – تاڵانکەر و ئەو بەرخۆدانەی لە دژی ئەنجام دەدرێت، پێناسە کرد. دەسەڵات و سیستمی دەوڵەت هەمیشە لە کوردستان دا داگیرگەری و چەوساندەوە و تاڵانییان ئەنجامداوە. هەمیشە لە دەرەوە حوکمی دەکرد. چ بەو شێوەیە و چ بە هەر شێوەیەکی تر بێت سەروەریی دەرەکی و بیانی بووە بە دەسەڵات. ئەوە گەیشتە ئاستێک، کە هەر چۆن هەنگاو بە هەنگاو ئازادی کورد وردە وردە هەڵوەشایەوە و لە ناوبرا. ئەو دۆخەشیان لەبار برد، کە کورد بە هۆیەوە ببێتە دەوڵەت. تەنانەت بوون بە هێزێکی سیادی و سەوەریشی لێ زەوتکرا. نەیانهێشت ئاستی عەشیەرەیی تێپەڕێنێت. دەوڵەتبوون لە کوردستان لە ئاستی کورتخایەنی خانەدانی تێنەپەڕیوە، چونکە سیستم لەوە زیاتر رێگەی پێنادات. فەرمانڕەوا و ئەوەی سەروەر بووە، هەمیشە بێگانە بووە، ئەوانەی لە دەرەوە هاتوون، داگیرکەر و چەوسێنەر بوون. سەروەریی دەرەکی هەمیشە زاڵ بووە.

لە ناوەڕاستی سەدەی ١٧ دا ئەمە بووە هۆی ئەوەی کوردستان لە نێوان دوو ئیمپراتۆردا دابەشی دوو پارچە ببێت. لەساڵی ١٦٣٩دا بە  پەیماننامەی قەسری شیرین کوردستان لەنێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی – ئێرانی دا دابەشکرا. لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا عوسمانییەکان کوردستانیان بەسەر ٣ بەشدا دابەش کرد. لە نێو بار و دۆخی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە لە لایەن ئینگلتەرا و فەرەنساوە ئەنجام درا، ئەو سێ بەشەی بەسەر سێ دەوڵەت - نەتەوە دابەشکران. ئەو سێ دەوڵەتە هەوڵیاندا کۆمەڵکوژیی کوردان بەڕێوەببەن و لەوەدا سەربکەون.

پاکتاوکردنی کورد زیاتر لە تاڵانکردن و سەروەریی بێگانەکان بوو، دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دوای ئەوەی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن بەسەر کورددا سەپێنرا. سەرەتا کۆلۆنیالیزم و داگیرکەران، سەروەریی دەرەکی و بێگانەى بەسەردا سەپێنرا. لەوەش جیاوازتر و زیاتر هەیە. سەروەریی دەرەکی و بێگانە سەروەرییەک بوو، کە بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری و سەربازیی بە بنەمان گرتبوو. داگیرکەریش سوودی لەوە وەردەگرت. ختسیانە ژیر کۆنترۆڵ و سەروەریی خۆیان و دەستیان بە نکۆڵیکردن و سڕینەوەی کرد. خستیانە ژێر سەروەریی خۆیان، دەوڵەمەندی و سامانەکەىان تاڵانکرد و کردیان بە هێزی کار و رەنج و سەرچاوەی سیستمی داگیرکەر. پاکتاوکاریی سەر ئەم شوێنەیە، ئەوانەی بەرامبەر خۆی لە ناو دەبات، بە لە ناوبردن و سڕینەوە هەموو شتێک دەخاتە دەستی خۆی.

پاکتاوکردن و جینۆسایدی دژ بە کورد لەوە زیاتر بوو. ئەو دۆخە گشتییە لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهاندا دەبینرێت. بۆ نموونە ئەوەی بەسەر ئەرمەنەکاندا هێنرا جینۆسایدکردن بوو. ئەوانەی جینۆسایدیان ئەنجامدا نکۆڵیان لە ئەرمەنەکان نەدەکرد و بە نەبوویان نەدەزانین. سوکایەتییان بە ئەرمەنەکان دەکرد و بچوکیان دەکردنەوە و جنێویان پێدەدان. نکۆڵییان لێناکرێت و بە نەبوو نازانرێن. کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی جەستەیی بەسەر ئەرمەنەکاندا دەسەپێنرێت و رادەگوێزرێن. پاکتاوکردن و جینۆسایدی ئەرمەنەکانیان تەنها بەو شێوازانە بەڕێوەبرد، بەڵام پاکتاوکردن و جینۆسایدی کورد ئەوەی تێپەڕاند.

بەڵێ کۆمەڵکوژی و جینۆسادی جەستەیی، قەتڵوعام و کوشتار لە شوێنە جیاوازەکان و هەوڵی کۆچپێکردنی زۆرەملێ و راگواستن  هەیە، لەوە زیاتر پلان و پڕۆژەی گۆڕینی دیمۆگرافی (باری دانیشتوان) و ئاسیمیلاسیۆن (تواندنەوە) لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەچێت. گۆڕینی دیمۆگرافی و ئاسیمیلاسیۆن چیە؟ جگە لە سڕینەوە و لەناوبردنی جەستەیی، جینۆسایدی کولتور، مێژوو،  زمان، کۆمەڵگا، بەها نەتەوەیی و کولتوورییەکان ئەنجام دەدرێت. دەتوانرێت بەوە بوترێت، جینۆسایدی کولتووری. شێوە ژیانێک دەسەپێنرێت، کە خۆی نکۆڵی لە خۆی بکات و خۆی بگۆڕێت بۆ یەکێکی تر.

 ئەو دانپێدانانە، کە لە زیندانی ئامەد دا بەسەر زیندانیەکاندا دەسەپێنرا، ئەو سیاسەتە بوو. نکۆڵی لەخۆت بکە، لەناوی ببە، بگۆڕێ بۆ من. خزمەتم بکە. دەوڵەمەندی و سامانەکەتم بدەرێ. خۆت بگۆڕە و ببە بە من. لەوە زیاتر، خۆت بە هەموو شتێک لەناوبەرە، تەنها بە شێوەی فیزیکی  و جەستەیی بمێنەرەوە، پاشان بە بەها  و پێوەرەکانی من خۆت سەرلەنوێ دروست بکەرەوە و پێیان بژی. جینۆساید و پاکتاوکاری و سڕینەوەیەکی وەها لە دژی کورد بەڕێوەدەچێت.

کاتێک پێویست بوو جینۆسایدی جەستەیی و کاتێکیش پێویست بوو جینۆسایدی کولتووری

لەسەر ئەو سەروەرییەی دەوڵەت – نەتەوە، کە جەنگی جیهانیی یەکەمی دروستکرد خۆی بونیاتناوە. لەسەر بنەمای ئەو جۆرە لە سیاسەت و عەقڵییەتە کوردستانیان خستە ژێر سەروەریی خۆیان، لەسەر کۆمەڵگەى کورد ئەو جۆرە جینۆساید و پاکتاوکارییەیان جێبەجێ کرد. واتە بەپێی پێویست جینۆسایدی جەستەیی و لەکاتی پێویستیشدا جینۆسایدی کولتووری، لە هەموو روویەک و بە هەموو شێوەیەک هێرشیان بۆ لەناوبردنی کورد ئەنجام دەدا. هەر دەوڵەتێک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا ئەوەی بەرامبەر بە کورد ئەنجامدا و بۆ ئەنجامدانی ئەوەش هاوکارییەکی ڕوون و ئاشکرا لەنێوانیاندا هەبوو. بە پێوەرێک ڕەفتار و مامەڵەیان دەکرد، کە کوردی بەشەکانی تر هاوکاریی یەکتر و بزاوتەکانی یەکتر نەکەن. بەبێ ئەوەی مافێک بۆ کورد لە ژێر سەروەریی خۆیان دا دابین بکەن لە دژی کورد جوڵانەوە. هەروەها هیچ دەوڵەتێک  خۆی سەربەخۆ کۆمەڵکوژییەکی وەهای ئەنجامنەدا. لایەنێکی جینۆسایدەکە خۆیان ئەنجامیاندا، لایەکی تری جینۆسایدەکەیان پێکەوە و بە هاوبەشی ئەنجامدا.

ئیمپراتۆریەتی عوسمانی تێکشکێنرا، بەڵام دەوڵەتانی تورکیا و عێراق و ئێران کۆمەڵکوژییان لە دژی کورد لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندا بە هاوبەشی ئەنجام دەدا. نەک تەنها ئەم دەوڵەتانە ئەو کارانەیان ئەنجامدا، بەڵکو سیستمیان بۆ دامەزراند، بەڕێوەیان برد، بەڕێوەبەریی هاوبەشیان بۆ دروستکرد. پێش هەموو شتێک ئینگلتەرا و فەرەنسا و دواتر ئەمریکا لە جەنگی جیهانی دووەمەوە و لە دۆخی ئێستادا ئیسرائیل ئەو شێوازە بەڕێوەدەبەن و ئەنجامی دەدەن.

هێزە پێشەنگەکانی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە جینۆسایدکردنی کوردان دا لەگەڵ دەوڵەت - نەتەوەکاندا بوون و پشتیوانیان لێکردن. لەسەر ئەم بنەمایە، رێککەوتننامەکانی بەغدا، سنتۆیان رێکخست و واژیانکرد. ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هاوبەشە لە کاتی جیاوازدا گەیشتە ئاستی ڕێکخستنی هاوبەش و لە شوێنە جۆراوجۆرەکان پەیڕەویان کردووە. گەیشتە ئاستی هاوپەیمانی. هەندێ جار ئەوانەیان لادەبرد، بەڵام بە کردەوە و لە کرداردا بەو شێوازە هاوبەشانە بەڕێوەدەچوون و کارەکانیان ئەنجام دەدا.

عەقڵییەتی پاکتاوکارکردن و جینۆساید پەشتبەستوە بە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی گەردوونییەوە

من دەمەوێت ئەمە بڵێم: ئەو سیاسەت و عەقڵییەتە، کە دەیهەوێت کورد دابەش بکات، کورد لەبەرچاو ناگرێت و بە نەبووی دەزانێت، لە ناوی ببات، تەنها پشتبەستوو بەو دەوڵەتانە نییە، کە دەیانهەوێت کوردستان بخەنە ژێر سەروەریی خۆیان، بەڵکو ئەو سیستم و دەوڵەتانە، کە ئەوانیان دروستکردووە، عەقڵییەت و سیاسەتی سیستمی سەرمایەدارییە، بۆ ئەوەیە پرسی کورد ئەو کێشە نییە، کە پەیوەست بێت بە  چەند دەوڵەتێکەوە، کە دەیانهەوێت کوردستان بخەنە ژێر سەروەریی خۆیان، بەڵکو کێشەیەکە بەهۆی شەڕی نێوان سیستمی دەوڵەت و ئەو دەسەڵاتانەوە دروستکراوە، کە سەروەری سەرمایەداری جیهانییان دروست کردووە. دەبێت ئێمە بە شێوەیەکی راست و دروست و بە ئەندازەی پێویست لە جینۆسایدی سەپێندراو بەسەر کوردستان دا تێبگەین، پێویستە لەمە تێبگەین، جینۆسایدکردنی کورد تەنها پەیوەندیی بەو دەوڵەتانەوە نییە، کە کوردستانیان داگیرکردووە، ئەوە تێگەیشتن لەو داگیرکەری و جینۆسایەدەی دژ بە کورد بەرتەسک و بچووک دەکاتەوە. بەوەش بە باشی تێگەیشتن لە واقع و راستیی جینۆساید، کە بەسەر کوردستاندا سەپێنراوە روو نادات.

بێشک و گومان ئەوانیش ڕۆڵیان هەیە، بەشێک بۆ ئەوانیش دیاری کراوە، ئەو کێشەیە بەپێی دەرئەنجامی جەنگی جیهانی یەکەم، سەرکەوتوانی جەنگ، یان لەلایەن سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتی گەردونییەوە دروستبووە. ئەو سیستمە بە وریاییەوە لەلایەن هێزە پێشەنگەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و کۆنترۆڵ کراوە. هەموو کەسێک لە نێو سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتدا خزمەتی ئەو عەقڵییەت و سیاسەتە دەکات و لەو ڕێگایە دەرنەچووە. ئێمە ئەو پێوەر و یاسایانە، بەو شێوەیە پێناسە دەکەین و بەو شێوەیە وەڵامی پرسیارەکە روون دەبێتەوە.

بە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ، جیابوونەوە و پچڕاندن لە دەسەڵات و دەوڵەت روویدا

بۆیە پرسی کورد تەنها پرسی دەوڵەتانی تورکیا و عێراق و ئێران و سوریا نییە. کێشەکە سیستمی مۆدێڕنیتەى سەرمایەداری جیهانییە. بۆ ئەوەش تێکۆشان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد نابێت تەنها لە ناو ئەم دەوڵەتانەدا ئەنجام بدرێت، بەڵکو دەبێت لە دژی سیستمی دەوڵەت و دەسەڵات و سیستمی سەرمایەداریش بێت.

هەر خۆی لە خۆیدا تێکۆشانی پەکەکەیە بەو شێوەیە دەرکەوتوە. سەرلەنوێ دەرکەوتنەوەی رێبەرایەتی و دەرکەوتنی سەرۆک ئاپۆ دەرکەوتنێکی وەها نییە، کە تەنها شەڕی دژی جینۆساید بکات، دەرکەوتنێک بوو، کە دەبوو لە دەسەڵاتی ئێستا و سیستمی دەوڵەت جیا ببوایەتەوە. کاتێک ڕێبەرایەتی بڕیاری وەها خەباتێک دەدات، لە هەموو خەسڵەتەکانی دەسەڵات و سیستمی دەوڵەت دادەبڕێت. پەیوەستبوون بە ڕێبەریئاپۆ و دووبارە چوونە ناو گروپی ئاپۆیی، هەروەها بەشداربوون لە ناو پەکەکەدا لە سیستمەکە دادەبڕێت. هەم لەناو سیستم و هەم لەناو پەکەکەدا نابێت. جیاوازیی سەرەکیی نێوان پەکەکە و بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان، چەپ – سۆسیالیست،  ئازادیخواز و نەتەوەیی – ڕزگاریخوازانە لێرەوە بەدی دێت و ئەمە جیاوازیەکی زۆر ئاشکرایە.

ڕێبەر ئاپۆ هەوڵیدا ئەو دۆخەی پەکەکە بەباشی تێبگات و دەرببڕێت و ڕوونی بکاتەوە بۆ ئەوەی هەموو کەس تێبگات، ئەو کارەی کرد و رەنجی دا، بەڵام هەموو کەس لە یەک ئاست تێنەگەیشتووە، چونکە ئەوانەی دانەبڕاون، بێ ئەوەی لە سیستم داببڕدرێن، بە قسەى کوردایەتی بکە، ئەوانەی خواستیان لە لەگەڵ هەبوون و ئازادیی کورددا بوون، ئەوانی تر هەرگیز خۆیان دانەبڕی. زیاتر لێڵیان کرد. بەهەوڵی بۆرژوایی بچووک، نەتەوەپەرەستیی – ڕیفۆرمخواز، هەوڵی بۆرژوازی - بچووک ڕۆڵێکی وەهایان گێڕاو، لەبەر ئەوەی ئەوان پەیوەندییان بە سیستمەوە هەبوو و لەلایەن سیستمی دەوڵەت و سیستمەوە پەسەندکران.

ڕاستی ڕێبەرایەتی، گروپی ئاپۆیی، پەکەکە لە سیستمەکە دابڕاندا و خۆی بڕیوەبرد، لەسەر بنەمای سەرلەنوێ بونیاتنانەوە، بووە پەرەپێدانی سیستمەکەی و بە سیستماتیک کردن. لەلایەکەوە دژی عەقڵییەت و سیاسەتی پاکتاوکاری تێدەکۆشا و لە لایەکی تریشەوە بوو بە سیستمێکی جێگرەوە بۆ بنیاتنانەوەی ئازادی و دێموکراسی. خەباتی پەکەکە هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا بەم شێوەیە بووە.

هەرچەندە ئەم خەباتە سەرەتا مانایەکی وەهای لە خۆی گرتبێت، بەڵام تەسک بوو، خەباتێکی بچووکی ئایدۆلۆژی و یەکەیەکی بچووکی سەربازی و چالاکی تاکەکەسی و خۆپیشاندان بوو. بۆ ئەوە لە گۆڕەپانێکی بچووکدا بەڕێوەدەچوو. سەرەتا لە دژی ئەو هێزانە وەستایەیە، کە ئەو جۆرە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەیان بەڕێوەدەبرد. لە لایەکەوە لە سیستمی پاکتاوکار تێگەیشتبوو، خۆی نەدا بە دەست ئەو بەشانەوە، کە ئاسیمیلە کرابوون، کە خیانەتیان لە ڕاستیی خۆیان کردبوو، بوو بوون بە سیخوڕ و هاوکار و هاوبەشی داگیرکەران.

لە لایەکی دیکەوە وەک هەنگاوی دووەم، تێکۆشان بوو لە دژی دەوڵەتی تورک کرد، کە ئە و سیستمە و بە دڕندەترین شێوە بەڕیوەدەبرد و جێبەجێی دەکرد. سەرنج بدەن کە لە ساڵانی ٧٧وەوە یەکەم پلانی تاکتیکیی "دژی بینا و دەزگا سیخوڕی و هەواڵگرییەکان، تێکۆشان لەسەر بنەمای توندوتیژی دیموکراتیانە" روویاندا، ئەوانە لە خۆیانەوە نەبوون. چونکا ئەو سیستمە ناوبراوە، گەیشتووەتە ئەو ڕادەیە، کە سەروەری پاکتاوکارانەى خۆی بەسەر کۆمەڵگەدا پەردەپۆش دەکات، تۆڕێکی سیخوڕی و هەواڵگری - هاوکاریی و خائینانەی دامەزراندووە، تاوەکو زیاتر ئەوە سیاسەتەی بەڕێوەببات و هەتا زیاتر دابەشکاری بکات. تاوەکو ئەوە پارچە نەکات نە دوژمنی سەرەکی و نە دەوڵەتی تورک و نە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی نابینرێت، نە شەڕکردنیش لەگەڵیدا مومکین دەبێت، مومکینیش نییە، لەوەدا رۆڵی دەوڵەتی کۆماری تورکیا و سیستمی کاپیتالیست ببینرێت. لەبەر ئەوەش شەڕ ناکرێت و مومکین نییە شەڕ بکرێت، نە مومکینیشە خۆت بە گەل بگەیەنێت و بچیتە ناو چین توێژەکانی کارێکاران و گوندیان و ژنان.

بەم هۆیەوە، سیستمی تۆڕی هاوکار – سیخوڕ، کە ئەو سیستمە بەڕێوەدەبات، دەبێت دابەش و پارچە بکرێت. لەدەوری بەرخۆدانی حیلوان – سیوەرەک، بە تێکۆاشان لە دژی دامودەزگاکان و بیناکان و سیخوڕەکانیان لە کوردستان ئەو تۆڕە پارچە کرا و لە بەر یەک هەڵوەشا. کاتێک تۆڕەکەش پارچە بوو و درزی تێکەوت، ئامرازی سەرەکی دەرکەوت. لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ کودەتا ڕوویدا. دەوڵەتی کۆماری تورکیا، یان سوپای تورک بە ئاشکرا چووە ناو بەڕێوەبەرایەتییەوە. لە دژی ئەوەش و لە رێگەى ئامادەکاریی گەریلاکان لە ناوچەکانی لوبنان و فەلەستین، لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤دا تێکۆشان دەستیپێکرد.

كاتێك كه‌ سوپای تورك له‌ سه‌ر بنه‌مای پلانی سێ مانگی ٨٤ نه‌یتوانی ئه‌و هێزه‌ی تێكۆشان ده‌كات پاكتاو بكات، ئه‌مجاره‌ ئه‌و هێزه‌ی كه‌ كوردستانی پارچه‌كرد، له‌سه‌ر ئاستی گه‌ردوونی پاكتاوی كوردانی به‌ڕێوه‌برد كه‌وته‌ خۆ. واته‌ سیستمی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رانی له‌ ئه‌مریكا، هاوكار و ده‌ستكه‌لاكانی، ناتۆ هێزی رێكخراوی خسته‌گه‌ڕ. سه‌ره‌تا كه‌نعان ئه‌ڤره‌ن وتبووی، ‘سێ – چوار قاچاخچین ئێمه‌ له‌ناویان ده‌به‌ین و پارچه‌پارچه‌یان ده‌كه‌ین‘, ساڵی ١٩٨٤ كاتێك بینی ناتوانێت پارچه‌پارچه‌یان بكات و له‌ناویان ببات، چووه‌ هه‌ر شوێنێك زه‌بری به‌ركه‌وت، ئاشكرا بوو كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك و سوپای تورك به‌ ته‌نیا خۆی ناتوانێت ئه‌و پاكتاوكاریه‌ ئه‌نجام بدات. هه‌ر بۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٨٥ دا بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌ی ٥ بكه‌وێته‌ كار سه‌ردانی ناتۆی كرد و داواكاری پێشكه‌ش كرد. مادده‌ی ٥ ئه‌مه‌یه‌، به‌پێی مادده‌كه‌، هێرش بكرێته‌ سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێك وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ هێرش كرابێته‌ سه‌ر ناتۆ، ناتۆش ده‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ بپارێزێت كه‌ هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مه‌ی كرد، دۆخه‌كه‌ی برده‌ لای ناتۆ. په‌كه‌كه‌، به‌رخودانی كورد وه‌ك هێرشی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك پێناسه‌ كرا. رایگه‌یاند، ‘هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ناتۆ‘. له‌و كاته‌دا پێویست بوو ناتۆ له‌ دژی په‌كه‌كه‌ شه‌ڕی بكردایه‌ و ده‌وڵه‌تی توركی بپاراستایه‌.

بۆ ئه‌وه‌یش ساڵی ١٩٨٥ ناتۆ هاته‌ ناو هاوكێشه‌كه‌وه‌. سیستمی سه‌رمایه‌داری گه‌ردونی هاته‌ ناوه‌وه‌. له‌و رۆژه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ ناتۆ شه‌ڕه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات، سیستمی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ رێوه‌ی ده‌بات. ئه‌و سیستمه‌ له‌ ساڵی ١٩٨٧ به‌دواوه‌ به‌ راگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ ئاستێكی جیهانیدا له‌ دژی په‌كه‌كه‌ پلانێكی له‌ناوبردن و پاكتاوكردنی له‌ دژی په‌كه‌كه‌ ئاماده‌كرد و خستیه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ریلا سه‌ركوت بكات، رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ناو ببات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌وروپا په‌كه‌كه‌ دادگایی و سزا بدات، ئه‌وانه‌شی له‌ دواوه‌ ماونه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ناوی ‘په‌كه‌كه‌ یه‌كێتی شۆڕشگێر‘ له‌ ناو هاوپه‌یمانیه‌كی ساخته‌دا بكاته‌ یه‌ك، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی راكێشی ناو سیستمیان بكات هێرشێكی چڕی به‌ڕێوه‌برد.

به‌ر له‌وه‌ هێرشێكی به‌و جۆره‌ هه‌بوو. له‌ ٨٥ دا هه‌ندێك هاوكاری كرا. په‌كه‌كه‌ پشتی به‌ گه‌لی كورد سپارد كه‌ به‌ چوار لای جیهاندا بڵاوبوونه‌وه‌، له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ ئه‌وروپا كاری كرد، كاتێك به‌ به‌رخودان به‌ره‌وپێشچوونی ساز كرد، له‌و دۆخه‌دا گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ویستیان له‌ دژی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی پلانی هێرش به‌ڕێوه‌ببه‌ن. ئه‌وه‌ گرنگه‌. پێویسته‌ مرۆڤ ئه‌وه‌ بزانێت. ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كانی ٨٧-٨٨ نازانن، په‌ره‌سه‌ندن و رووداوه‌كانی ٩٠ه‌كان و پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ی درك ناكه‌ن و تێیناگه‌ن. به‌ر له‌ هه‌موو شت له‌ سه‌ر ئاستی جیهانی هێرشێك پلانبۆداڕێژراو له‌ ٧٨-٨٨ ئه‌نجامدرا. ئه‌وه‌ی هێرشێكی پلانبۆداڕێژراو بوو. به‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری سیستمی دۆخی نائاسایی، هێرشێكی به‌و جۆره‌ هاته‌ ئاراوه‌. له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ شه‌ڕی ئێران و عێراق وه‌ستێنرا. سوپای ئێران و عێراقیان كرده‌ ئاسن و سوپای توركیایان كرده‌ چه‌كوش. له‌ زستان، به‌هار و هاوینی ٨٧-٨٨دا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ریلا له‌ ناو ببه‌ن، دڕندانه‌ترین هێرشیان ئه‌نجامدا. بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ناو ببه‌ن چه‌ندین هه‌وڵی سیخۆڕی و هێرشیان رێكخست. كاتێك ئه‌وه‌ رووینه‌دا، ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا گوشاری خسته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حافز ئه‌سه‌د، داوای راده‌ستكردنی رێبه‌ر ئاپۆی لێكرد. بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ دادگایی بكه‌ن و سزای بده‌ن دۆسیه‌ی دوسێلدۆرفیان له‌ ئه‌وروپا كرده‌وه‌.

كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلولی ١٩٨٠ له‌ ساڵی ٨١-٨٢دا ویستیان ئه‌وه‌ بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. به‌رخودانی زیندانه‌كان ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی ویستی دادگایی بكات، دادگایی كرا، سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی پاكتاوكه‌ر- داگیركاری توركی ئیدانه‌ كرد و شكستیدا. سه‌رنه‌كه‌وتن. دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئامه‌د، له‌ ناو سیستمی توركدا كاتێك سه‌رنه‌كه‌وتن، سزادانی په‌كه‌كه‌یان له‌ سه‌ر ئاستی جیهانی، له‌ ناو ئه‌وروپا و به‌ ده‌ستی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ برد، ویستیان په‌كه‌كه‌ سزا بدرێت و دۆسیه‌كه‌ سه‌ربخه‌ن. له‌ ئاستی جیهانیدا ویستیان په‌كه‌كه‌ سزا بده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ سزادان و ئیدانه‌كردنه‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یشتایه‌، په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌وته‌ وه‌ها دۆخێك كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكی جیهان ده‌بوایه‌ له‌ ناو ببرایه‌ و دۆخێك كه‌ هه‌مووان به‌رامبه‌ر بوه‌ستانایه‌. ده‌یانویست له‌وێ هێڵی ئاپۆیی ئیدانه‌ بكه‌ن و سزای بده‌ن. ویستیان رێبه‌ر ئاپۆ بخه‌نه‌ ناو سزادانێكی له‌و جۆره‌. وه‌ك چۆن ده‌وڵه‌تی تورك رێبه‌ر ئاپۆی له‌ ده‌ست قوتار ببوو، نه‌یتوانیبوو له‌ دادگای سه‌ربازی ١٢ی ئه‌یلولدا دادگایی بكات، ئه‌مجاره‌ سیستمی جیهانی، سیستمی ئه‌مریكا و بۆ هه‌ر شوێنێك بچوونایه‌ داواكاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بیگرتایه‌ و دادگایی بكردایه‌.

په‌كه‌كه‌ گه‌وره‌بوو، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ كه‌ مانه‌وه‌، كادری رێكخراوه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌ بوون، لایه‌نگری گه‌ل به‌ به‌رفراوانی له‌ ژێر ناوی ‘په‌كه‌كه‌ یه‌كێتی شۆڕشگێڕ‘ فاتمه‌ و حسێن یڵدرم كه‌ رێكخراوی سیخوڕین كه‌ سه‌ركێشی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، خۆیان كشانده‌وه‌ ناو سیستم. ئه‌وه‌ش وه‌ك په‌ده‌كه‌ و رێكخراوه‌ هاوشێوه‌كانی  ببوونایه‌ هاوبه‌شی پاكتاوكردنی كوردان. ناوه‌كه‌ ببوایه‌ به‌ په‌كه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی پاكتاوكاری به‌سه‌ر كورداندا بسه‌پێنرایه‌، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئازادی و دیموكراسی تێكۆشانیان بكردایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی و هه‌بوونی كوردانیان له‌ ناو ببردایه‌ و له‌گه‌ڵ سیستمدا تێكۆشانیان بكردایه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی ساخته‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردان ده‌پارێزێت، به‌ ناوی كورد، به‌ زمانی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخێك بخوڵقێنێت كه‌ ئه‌وه‌ بكات. ئه‌وه‌ تێكدرا. ئه‌وه‌ به‌ به‌رخودانی رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌ریلا تێكشكێنرا. له‌ دۆسێلدۆرف ئه‌وه‌ی دادگایی و سزا درا په‌كه‌كه‌ نه‌بوو، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی كه‌ ویستیان په‌كه‌كه‌ دادگایی بكه‌ن و سزای بده‌ن دادگایی كران و سزا دران. به‌ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ بكه‌ن به‌ رێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراو، له‌ په‌رله‌مانی فیدراڵی بۆن بڕیارێكی سیاسیان ده‌ركرد و به‌ پێی ئه‌وه‌ ویستیان سزا بسه‌پێنن و ئیدانه‌ بكه‌ن. ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپاوه‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌. ئه‌و دامه‌زراوه‌ یاساییه‌ی خۆیان دروستیان كردبوو، رایگه‌یاند، ‘پێشێلكارییه‌كی یاسایی به‌و جۆره‌ په‌سه‌ند ناكرێت‘. به‌و جۆره‌ش هێرشه‌ جیهانیه‌كان پوچه‌ڵكرانه‌وه‌.

هه‌نگاوی دووه‌م هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕی باشوره‌ له‌ ساڵی ١٩٩٢. پشتی به‌ دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێستای باشوری كوردستان به‌ست. واته‌ ته‌نیا ٨٧-٨٨ نه‌بوو. له‌وێ شكستیان هێنا، له‌سه‌رتای ٩٠ه‌كان به‌ هۆی شه‌ڕی كه‌نداوه‌وه‌ له‌ باشوری كوردستان بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ دروست بوو، له‌ باكوری كوردستان له‌ سه‌ر بنه‌مای شۆڕشی ژیانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كاتێك به‌ پێشه‌نگایه‌تی گه‌ریلا بزوتنه‌وه‌یه‌كی راپه‌ڕین پێشخرا، په‌كه‌كه‌ له‌ باكور و باشور به‌یه‌ك گه‌یشته‌وه‌، گۆڕه‌پانێك رزگار كرا، له‌ ترسی دامه‌زراندنی كوردستان به‌ خێرایی ده‌ست به‌ ئاماده‌كاری پلانێك كرا. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باشور یان ئه‌و سیستمه‌ی ئه‌وێ به‌م جۆره‌ دامه‌زرا. په‌ده‌كه‌ و یه‌نه‌كه‌یان كۆكرده‌وه‌ و ئه‌و سیستمه‌یان دامه‌زراند. به‌ ئۆپراسیۆنی هێزی چه‌كوش ئه‌وانیان خسته‌ ژێر پاراستنه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هاوبه‌شی له‌ دژی په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ بكه‌ن، توركیاشیان پێ زیاد كرد و قایلیان كرد. له‌وه‌ به‌دواوه‌ ئه‌مریكا-توركیا- په‌ده‌كه‌ و یه‌نه‌كه‌ پێكه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانی خواكورك تا هه‌فتانین كه‌ وه‌ك هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا پێناسه‌ده‌كرێن و رۆڵی بڕبڕه‌ی پشتی بۆتانو به‌هدینانن و هێزی گه‌ریلا وه‌ك بڕیارگه‌ له‌وێن، هێرشی تشرینی یه‌كه‌می ٩٢ كه‌ ئه‌وێیان ده‌كرد ئامانج پێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌برد. ئه‌وه‌ پلانسازی دووه‌م بوو.

ئه‌وه‌ هه‌مووی شێوازی سه‌ره‌تایی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو. قۆناغی پێشوه‌خت بوون. له‌ خۆیاندا ئه‌وانه‌ له‌ رووی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ هێرش بكه‌ن. سه‌ره‌تای پیلانگێڕین. بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م. ئه‌و هێرشه‌ ده‌رفه‌ت و هه‌لی گه‌ریلا بۆ بونیاتنانی شوێنێكی رزگار كراو له‌ بار ده‌بات. ئه‌نجامێكی له‌و جۆره‌ی لێكه‌وته‌وه‌. نه‌یتوانی ئامانجی به‌ ته‌واوه‌تی سه‌ركوت كردنی گه‌ریلا و زانابوون و پراكتیكی ئازادی كورد بپێكێت. په‌كه‌كه‌ كشایه‌وه‌ و خۆی كۆكرده‌وه‌. دواتریش له‌ ٩٣ ئاگربه‌ستی راگه‌یاند. پرۆژه‌ی نوێی چاره‌سه‌ری هێنایه‌ ئاراوه‌. له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كورد و ئازادی له‌ دۆخی نوێدا سیستمی خسته‌ ناو دژواریه‌وه‌. كاتێك به‌و جۆره‌بوو، به‌ توندی په‌كه‌كه‌یان گه‌مارۆدا، ستراتیژی له‌ناوبردن گه‌یشتبووه‌ ئاستێك كه‌ نه‌یانده‌توانی پێكیبهێنن. هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌وانه‌ی پاكتاوكردنی كورد به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌ره‌و تێگه‌یشتن له‌و دۆخه‌ چوون و ئاماده‌كارییان بۆ پیلانێكی نوێ كرد.

سه‌ره‌تا ویستیان له‌ رێبه‌ر ئاپۆ تێبگه‌ن كه‌ ئه‌و چی ده‌كات. له‌ ساڵی ٩٣ به‌دواوه‌ زیاتر روویان كرده‌ گۆڕه‌پانی سه‌رۆكایه‌تی. چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامدا. له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ جیاجیاكانی په‌كه‌كه‌دا دیداریان ئه‌نجامدا. كه‌وتنه‌ سۆراغگرتن و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وه‌ی بۆ وێنه‌ په‌كه‌كه‌ چییه‌؟ ده‌یه‌وێت چی بكات، چۆت ئاگربه‌ستی راگه‌یاند؟ به‌ راستی رێبه‌ر ئاپۆ بیر له‌ چی ده‌كاته‌وه‌؟ چۆن ده‌توانن له‌ كورتترین رێگاوه‌ بێ كاریگه‌ری بكه‌ن. هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا له‌و رووه‌وه‌ كه‌وتنه‌ هه‌وڵ. ئه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ نییه‌. بۆ نمونه‌، هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا له‌ قۆناغی پیلانگێڕییه‌كه‌دا لێدوانیدا و رایگه‌یاند، ‘ئێمه‌ له‌ ٩٣ به‌دواوه‌ ئاماده‌كاریمان بۆده‌كرد‘. بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه‌ ‘چه‌ند جار چووین و له‌گه‌ڵ ئاپۆ كۆبووینه‌وه‌‘. ئه‌وه‌ پشتی به‌ زانیاری به‌رچاو به‌ستووه‌ كه‌ بۆخۆیان داویانه‌.

ویستیان كوردان و په‌كه‌كه‌ بناسن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو پلانی گه‌وره‌یان پووچه‌ڵكرابوونه‌وه‌. رێبه‌ر ئاپۆ و به‌رخودانی گه‌ل ئه‌وانه‌ی پوچه‌ڵ كردبوونه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ روویان كرده‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و راستیه‌ باشتر بناسن. بۆ ئه‌وه‌ی چۆن تێكۆشان بكه‌ین كه‌ ئێمه‌ سه‌ربكه‌وین؟ روویان كرده‌ راستی رێبه‌ر ئاپۆ، له‌و بواره‌دا شتێك بكه‌ن، هه‌وڵیاندا تێبگه‌ن. هێرشه‌كانی ٨٧-٨٨ سه‌رنه‌كه‌وتبوون. له‌ هێرشه‌كانی ٩٢شدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستنه‌هێنابوو. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌دوای رێگه‌ و شێوازی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕان. پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و سۆراغگرتن و به‌دواداچوونانه‌دا هاته‌ ئاراوه‌. به‌دواداچوونێكی به‌و جۆره‌ ئه‌نجامدرا.

پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا رێبه‌رایه‌تی كرده‌ ئامانج

به‌ر له‌ ئێستا هێرشی كرده‌ سه‌ر گه‌ریلا، نه‌بوو. هێرشی كرده‌ سه‌ر گه‌ل، ویستیان بیچه‌وسێننه‌وه‌، سه‌رنه‌كه‌وتن. له‌ ئامه‌د و دۆسێلدۆرف هه‌ڵمه‌تی گرتنیان ئه‌نجامدا، سه‌رنه‌كه‌وتن. له‌ رێگه‌ی هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌ و پارچه‌پارچه‌كردنه‌وه‌ سه‌رنه‌كه‌وتن. له‌ به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتن. رێگه‌ی تریان گرته‌به‌ر. شێوازه‌ نوێكه‌ بووه‌ پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی. گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌، هاتنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ. ئه‌م جاره‌ بازنه‌ی ئامانجه‌كه‌یان ته‌سك كرده‌وه‌، چه‌قی هێرشه‌كه‌ بووه‌ رێبه‌ر ئاپۆ. جیاوازی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی و هێرشه‌كانی پێشوو له‌مه‌دابوو. هێرشه‌كانی پێشوو بۆ سه‌ر گه‌ریلا، گه‌ل و رێكخستن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر رێبه‌رایه‌تی. پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا رێبه‌ر ئاپۆی كرده‌ ئامانج. هه‌موو هێرشه‌كان بۆ سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجامدران. ئه‌وه‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ٨٧-٨٨، هێرشه‌كانی ٩٢ كه‌ پوچه‌ڵكرانه‌وه‌، له‌و وانانه‌ی له‌وانه‌وه‌ به‌ده‌ستیان هێنان، به‌ كاره‌كان له‌ ساڵی ٩٣ و دواتر به‌ده‌ستهێنرا. هه‌وڵێكی گه‌وره‌بوو. ده‌ستیان به‌ به‌دواداچوون كرد و گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌.

له‌و بابه‌ته‌دا زانیاریه‌كانی شاهین دۆنمه‌ز و شه‌مدین ساكیك بوونه‌ یارمه‌تیده‌ر. به‌ بڕوای من جێگه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكرێته‌وه‌ سودمه‌ند ده‌بێت. به‌ واتای یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بوون نییه‌. به‌ڵێنی خائین و ناپاكه‌كان، دانپێدانانه‌كه‌یان به‌ هه‌ند وه‌رناگیرێت. به‌ڵام بووه‌ یارمه‌تیده‌ر، شاهین دۆنمه‌ز ئه‌و كاته‌ی گیرا ئه‌مه‌ی به‌ میت گوتبوو: ‘تا ئاپۆ مابێت، ئێوه‌ چل جار په‌كه‌كه‌ له‌ناو ببه‌ن، جاری چل و یه‌كه‌میش په‌كه‌كه‌ خۆی رێكده‌خاته‌وه‌ و به‌رامبه‌رتان ده‌وه‌ستێت. له‌و كاته‌دا ئێوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئاپۆ‌. هێڵی شاهین دۆنمه‌ز ئه‌وه‌بوو، ‌كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ شه‌ڕده‌كه‌ن، شه‌ڕ بكه‌ن، ئێوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئاپۆ‌. بیركردنه‌وه‌ی یڵدرم مه‌ركه‌ت پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ بوو. ئه‌ویش ده‌یگوت، ‌پێویسته‌ هێرش ببرێته‌ سه‌ر رێكخستن‌، تێگه‌یشتنی له‌و باره‌وه‌ هه‌بوو، ده‌یگوت، ‌هێرش ببرێته‌ سه‌ر ئاپۆ، په‌كه‌كه‌ له‌ ناو ده‌برێت و ده‌وڵه‌تیش ئێمه‌ له‌ ناو ده‌بات. بۆ تێكۆشان له‌ دژی په‌كه‌كه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌رفه‌تی ژیان به‌ ئێمه‌ ده‌دات‌. له‌ ئامه‌د له‌ ژێر ناوی ‌گه‌نجانی كه‌مالیست‌ ئه‌و دانپێدانه‌ر- ناپاكه‌ كاتێك رێكخستنی خۆی ساز كرد، به‌ وتنی ‌له‌ دژی په‌كه‌كه‌ تێكۆشانێكی چۆن ئه‌نجام بدرێت‌ له‌ ناوخۆیاندا له‌گه‌ڵ میت كه‌وتنه‌ گفتوگۆی قوڵه‌وه‌. ئه‌و دیدارانه‌یان به‌ره‌وپێش برد. به‌ڵام تێڕوانین جیاواز هاتنه‌ ئاراوه‌. به‌ درێژی تاوتوێیان كرد. ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌هاتنه‌ سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان. به‌ڵگه‌كانی ئه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌. له‌و بابه‌ته‌دا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ روانینی شاهین دۆنمه‌ز ئه‌وه‌ بوو، به‌رده‌وام به‌رگری لێده‌كرد. شه‌مدین ساكیك كه‌ دوای به‌هاری ٩٨ هه‌ڵات و خۆی راده‌ستی په‌ده‌كه‌ كرد و دواتر خۆی راده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كرد، دواتر هه‌مان شتی وت. رێبه‌رایه‌تی وه‌ك ئامانج نیشان دا. روانینه‌كانی شاهین دۆنمه‌ز په‌سه‌ند كران، ئه‌وانه‌ش بوونه‌ یارمه‌تیده‌ر.

به‌ڵام سیستم له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌و قۆناغانه‌ی پێشتر ٨٧-٨٨، ئه‌ندامی هه‌وڵه‌كانی ٩٢ به‌ڕێوه‌بران، پشتیان به‌ ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانی ٩٣ و دواتر به‌ست، گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌. ئه‌وه‌یان بینی، بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ناو ببه‌ن، پێویسته‌ رێبه‌ر ئاپۆ له‌ناو ببه‌ن، ئه‌گه‌ر پاكتاوكردنی په‌كه‌كه‌ سه‌ربه‌خه‌یت، ده‌بێت په‌كه‌كه‌ له‌ ناو ببه‌یت. ئه‌گه‌ر خوازیاری له‌ ناو بردنی كوردانی، ناچاری په‌كه‌كه‌ له‌ناو ببه‌یت. بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ناو ببه‌یت، پێویسته‌ رێبه‌ر ئاپۆ له‌ناو ببه‌یت. تا رێبه‌ر ئاپۆ له‌ناو نه‌به‌یت، چه‌نده‌ په‌كه‌كه‌ش له‌ ناو ببه‌یت، له‌ ناونابرێت. په‌كه‌كه‌ له‌ناو نه‌به‌یت، چه‌نده‌ش هێرش بكه‌یته‌ سه‌ر گه‌لی كورد ناتوانی پاكتاوی بكه‌یت، به‌ پێچه‌وانه‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌ به‌هێز ده‌بێت، زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه‌ و پته‌و ده‌بێت.  له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ستراتیژیه‌ی كه‌ رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كاته‌ ئامانج، رێبه‌ر ئاپۆ كرایه‌ ئامانج. بۆ ئه‌وه‌ش پلانێكیان ئاماده‌كرد، بڕیاریان له‌سه‌ردا، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن ئه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن، كه‌وتنه‌ به‌دواداچوون و جوڵه‌وه‌.

یه‌كی ئه‌یلولی ١٩٩٨ به‌ هاندانی ئاگربه‌ست ده‌ستیان پێكرد. له‌ گرتووخانه‌ و ئه‌وروپاوه‌ داوای ئاگربه‌ست له‌ رێبه‌ر ئاپۆ كرا، ئه‌وه‌ش سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی تورك و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان كردیان، به‌و ئامانجه‌ بوو. سه‌ره‌تا گه‌ریلایان هێنایه‌ ناو ئاگربه‌سته‌وه‌. خۆی له‌ خۆیدا گه‌ریلا ماندووبوو. به‌و جۆره‌ تێكۆشانه‌كه‌یان وه‌ستاند، رێبه‌ر ئاپۆ به‌ تێكۆشان خۆی نه‌پارێزێت. ئاگربه‌سته‌كه‌ وایكرد. دواتر له‌ ١٧ی ئه‌یلولی ١٩٩٨ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانیان برد بۆ واشنتۆن، رێككه‌وتنێكیان له‌ نێوانیاندا هێنایه‌ ئاراوه‌، بڕیاریاندا كه‌ په‌كه‌كه‌ رێكخراوێكی تیرۆریستیه‌، پێویسته‌ باشوری كوردستان جێبهێڵێت. ئه‌وه‌ش وایكرد كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن، سه‌ركرده‌كانی په‌ده‌كه‌ له‌ دژی په‌كه‌كه‌ن. له‌ تێكۆشان له‌ دژی رێبه‌ر ئاپۆ به‌ به‌ڵێ ده‌نگیانداوه‌.

دواتر ئه‌و كاته‌ی په‌كه‌كه‌ خۆی بۆ كۆنگره‌ی شه‌شه‌م ئاماده‌ده‌كرد، سودیان له‌ رۆیشتنی كادره‌كانی كۆنگره‌ وه‌رگرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ به‌شداری له‌ وه‌ها قۆناغێكدا پێنه‌كرا، به‌ ته‌نیا مایه‌وه‌. هه‌موو ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی كه‌ له‌ دیداره‌كانی ٩٣ به‌دواوه‌ له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی كردبوویان، خستیانه‌گه‌ڕ، وایكرد كه‌ رێبه‌رایه‌تی له‌ سوریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و رووبكاته‌ یۆنان و ئوروپا. گوشار خرایه‌ سه‌ر ئیداره‌ی حافز ئه‌سه‌د. سه‌رۆكی ئه‌مریكا كلینتۆن بۆخۆی ئه‌وه‌ی كرد. ئه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا به‌ یاسا و به‌ به‌ڵگه‌ هه‌یه‌. راوێژكاره‌كانی ئه‌وه‌یان راگه‌یاند. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستا ئه‌و كاته‌ راوێژكاری كلینتۆن بوو. یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌ كردووه‌.  بردیان و به‌ كلینتۆنیان واژۆ كرد. چیه‌؟ ئه‌مریكا بڕیاری گرتن یان له‌ناو بردنی رێبه‌ر ئاپۆی دابوو. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ. له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هۆشداری دایه‌ ئیداره‌ی حافز ئه‌سه‌د كه‌ له‌ سوریا رایده‌گرێت. هۆشداریشیدایه‌ توركیا كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیداره‌ی ئه‌سه‌د بكات. سه‌رۆككۆماری میسر حوسنی موباره‌كیش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و سوریا بگه‌یه‌نێته‌ رێككه‌وتن رۆڵی پێسپێردرا. ئه‌ویش ئه‌ركی خۆی به‌جێگه‌یاند. ده‌میره‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی سوریا كرد. ئیداره‌ی حافز ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ موباره‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی داوایكردبوو له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وت. له‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ترسا و داوای له‌ رێبه‌رایه‌تی كرد كه‌ سوریا جێبهێڵێت. ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد ئاماده‌كارییه‌كانی خۆیانیان له‌ یونان خسته‌گه‌ڕ. به‌م جۆره‌ گوتیان، ‘ئێمه‌ بانگهێشتی یۆنانی ده‌كه‌ین، ئێوه‌ ده‌توانن به‌ ئاره‌زووی خۆتان كاربكه‌ن‘ پێشنیازیان خسته‌ڕوو. كاتێك رێبه‌رایه‌تی ئه‌وه‌ی بینی، ٩ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت سوریای جێهێشت و ویستی بچێته‌ یۆنان. كاتێك چوو بینی كه‌ یه‌ك كه‌س له‌وانه‌ی بانگهێشتیان كردبوو له‌وێ نه‌بوون. رێگه‌ی نه‌دا بچێته‌ یۆنان. ئه‌گه‌ر بیویستایه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له‌ ناو ده‌برا. له‌ راستیدا پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م پیلانگێڕی له‌ناوبردن بوو. بۆ نمونه‌، نازانرێت كه‌ ئوسامه‌ بن لاده‌ن له‌ كوێیه‌.

رێبه‌ر ئاپۆ له‌ سوریا چووبووه‌ ده‌ره‌وه‌، نه‌یتوانیبوو بچێته‌ شوێنێكی دیكه‌، كه‌س ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بوو. كه‌سێكی به‌و جۆره‌ به‌ ئاسمانه‌وه‌ گوله‌باران بكرایه‌ و بكه‌وتایه‌ ناو زه‌ریا  ده‌ریاكانه‌وه‌ كه‌س ئاگای لێنه‌ده‌بوو. نه‌ كوردان، نه‌ په‌كه‌كه‌ زانیاری ئه‌وه‌ی كه‌ چی به‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ هاتووه‌، چووه‌ته‌ كوێ هه‌رگیز شتێكیان ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت. پیلانێكی به‌و جۆره‌یان داڕشتبوو. كاتێك رێبه‌ر ئاپۆ چووه‌ رووسیا ئه‌و پلانه‌ پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌. پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م بوو. ئه‌وه‌ش پیلانگێڕی پرۆژه‌ی له‌ ناوبردن بوو. كاتێك چووه‌ روسیا ئه‌مجاره‌یان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ روسیا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ گوشار ساز كرا. رێبه‌ر ئاپۆ رووسیای جێهێشت و چووه‌ رۆمای ئیتالیا.

ئه‌مریكا پیلانگێڕیه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌یبرد و ئاراسته‌ی كرد. كاتێك ئه‌وان ئه‌و دۆخه‌یان بینی، تاكتیكیان گۆڕی. وتیان هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن. به‌و جۆره‌ گوشاریان ده‌هێنا كه‌ شوێنێك نه‌مێته‌وه‌ بچێت ئاڵۆزیان ساز ده‌كرد. كاتێك رێبه‌رایه‌تی شوێنی ده‌دۆزیه‌وه‌، پلانی ئه‌وانی تێكده‌دا. كاتێك به‌و جۆره‌ سه‌رنه‌كه‌وتن. بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بچوبایه‌، له‌و شوێنه‌ ده‌ریبكه‌ن، پێشنیاز ده‌كرا و بیانگه‌ڕاندایه‌وه‌ و بیانخستایه‌ بۆسه‌یه‌ك و كۆنتڕۆڵیان بكردایه‌. له‌ رۆماوه‌ به‌و جۆره‌ بردیانه‌ روسیا. له‌ روسیا له‌ ئاستێكی باشدا خستیانه‌ كۆنتڕۆڵه‌وه‌. بردیان بۆ یۆنان. به‌ر له‌ هه‌موو شتێك له‌ یۆنان ئاماده‌كاری كرابوو. ویستیان كه‌ له‌ناوبردنه‌كه‌ له‌ یۆنان ئه‌نجام بده‌ن. كاتێك سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كینیا ئه‌نجامی بده‌ن، ئاراسته‌كه‌یان به‌ره‌و كینیا گۆڕی. له‌وێش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. له‌سه‌رخۆبوون و پشودرێژی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پوچه‌ڵ كرده‌وه‌، به‌ وریایی ئه‌و ئه‌وانه‌ پوچه‌ڵ كرانه‌وه‌. كاتێك له‌ كینیاش ئه‌و پلانی له‌ناوبردنه‌ سه‌ری نه‌گرت، كاتێك تیمه‌كانی پانگالۆس سه‌رنه‌كه‌وتن، ئه‌م جاره‌ بینیان كه‌ ماوه‌كه‌ زیاتر ده‌خایه‌نێت، دۆخه‌كه‌ ئاشكرا ده‌بێت، رووداوه‌كه‌ ده‌بێته‌ سیاسی و پیلانگێڕیه‌كه‌ تێكده‌چێت، له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ سی ئای ئه‌ی ‘ئێمه‌ ناتوانین له‌ ناوی ببه‌ین، له‌سێداره‌ی بده‌ن، وابكه‌ن‘ له‌گه‌ڵ میت رێككه‌وتن. رۆژی ١٥ی شوبات رێبه‌ر ئاپۆیان له‌ كینیا رفاند و بردیان بۆ ئیسته‌نبوڵ. ١٥ی شوبات پیلانگێڕیه‌كی به‌و جۆره‌ روویدا. چوار مانگ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوی ببه‌ن، سیستم به‌ پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریكا هه‌وڵیاندا. كاتێك سه‌رنه‌كه‌وت، خۆی له‌ خۆیدا یاسای توركیا له‌ سێداره‌ی بدایه‌، رازی بوون كه‌ له‌ سێداره‌ی بده‌ن، ده‌كرا پێچه‌وانه‌ش بوایه‌وه‌، ده‌كرا هه‌موو پلانه‌كانیان پوچه‌ڵ بكرانایه‌وه‌. ده‌كرا بابه‌ته‌كه‌ سیاسی بوونایه‌. پیلانگێڕیه‌كه‌ به‌و جۆره‌ بووه‌ پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و ئه‌نجامدرا. ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمراڵی و سیستمی گۆشه‌گیری، به‌و جۆره‌ دادگاییكردنی ئیمراڵی هاته‌ ئاراوه‌.

درێژه‌ی هه‌یه‌..

ژ. ت/ هـ . ب