کاڵکان: یەکی گوڵان دەبێت ببێتە ڕۆژی گەشکردنی تێکۆشان لەهەرشووێنێک- بەشی یەکەم

کاڵکان: یەکی گوڵان بە کرێکاران و ڕەنجدەران بووەتە یەک، بە سوسیالیزم بەەتە یەک ئەمە بۆچی ئاوەهایە؟ ئاشکرایە کە بەهۆی ئەوەیە کە بە خوێنی شەهیدان ئاودراوە. خاوەن تێکۆشانێکی گەورەیە، هەربۆیە بەم ڕەنگەیە.

 

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و یەکی گوڵان ڕۆژی کرێکار و ڕەنجدەران، پێشکەوتنی بە پارادیگمای ئازادی ژنان، ژینگە و دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نرخاند.

کاڵکان باسی لە یەکی گوڵان کرد و دەستنیشانیکرد کە پەکەکە وەک بەشێکی کۆمەڵگە بە ڕەنگی تەڤگەرکی ڕۆشنبیر و گەنج دامەزرا، بووە پارتی، بووە گەریلا و بووە گەل، " هەربۆیە پارتێکی گەنج، پارتێکی ڕۆشنبیر و شۆرشگێڕە."

بەشی یەکەمی چاوپێکەوتن بە ئەندامی کۆمیتەی بەریوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان :

یەکی گولان رۆژی جیهانی کرێکار بۆ پەکەکە بە چە واتایەکە؟ دەربارە گرینگی ئەم رۆژە  ئێوە چۆنی دەنرخێنن؟

ئێمە لە سەرووبەندی رۆژی جیهانی کرێکارداین. ١ی گوڵان بۆ کرێکاران ڕۆژی یەکێتی، پشتیوانی و تێکۆشانە.  زیاتر لە ١٥٠ساڵە کە کرێکاران و رەنجدەران لە سەر ئەم بنگەیە ئەم رۆژە پیرۆز دەکەن.هەر بۆیە ١ی گوڵانی ٢٠٢١، ڕۆژی یەکێتی، پشتگیری و تێکۆشانە بە ناوی پارتەکەمان پەکەکە ئەم ڕۆژە لە کرێکاران و ڕەنجدەرانی جیهان پیرۆز دەکەین. ڕۆژی کرێکار لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەم، کە ڕەنجدەری مەزنن.١ی گوڵان لە کوردان پیرۆز دەکەم کە لەسەدا ٩٩یان ڕەنجدەرن. یەکی گوڵان لە گەنجان پیرۆز دەکەم کە ئامانجەکانی یەکی گوڵان لە فکر و هەستی خۆیاندا دەپارێزن.لەم باوەڕەدام کە  لە ١ی گوڵاندا ئالای دیموکراسی، یەکسانی و ئازادی هەر کاتێک زۆرتر بەرزبێتەوە و تێکۆشانی سوسیالیزم لەهەر قادێک بەهێزتر بێت. لە سەر ئەم بنگەیەدا تێکۆشانی دیموکراسی، یەکسانی و ئازادی، سەرکەوتنی کرێکار، ڕەنجدەر ، ژن، گەنج و هەموو کوردستان بەئاوات دەخوازم.

لە شەخسی شەهیدانی تێکۆشانی ئێمەدا  ١ی گوڵانی ١٩٧٧ لە شەهیدانی ١ی گوڵان بە حورمەتەوە یاد دەکەمەوە. لەشەخسی فەرماندەی مەزنی گەریلا رەمەزان کاپڵان و گروپەکەی کە لە یەکی گوڵانی ١٩٨٥ لە گارزانێ شەهید بوون، شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بەبیر دێنمەوە. لەو باوەرەدام کە لە یەکی گولان کە بە یادکردنەوەی شەهیدانی ئێمەی قارەمان دێت، وەک کرێکار، ڕەنجدەر، ژن و گەنج ئێمە بە هێزەوە بەجێی بهێنین. لەسەر ئەم بنگەیە بانگەوازی لەهەرکەسێک دەکەین کە دڵیان بۆ یەکی گوڵان لێدەدات لە ڕۆژی یەکی گوڵاندا بڕژێنە سەر شەقامەکان و سروود ئازادی، دیموکراسی و یەکسانی بخوێنن و هاوار بکەن. بە هەرکەسێک دەلێم، " ئێمە بچین بۆ پێشوازی یەکی گوڵان"، " بچن بە پێشوازی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی"، " فاشیزم هەڵبوەشێننەوە و ڕزگاری مسۆگەر بکەن".

یەکی گولان سەمبوولی هەرە بەهێزی تەڤگەری سوسیالیزم و گلۆبالە. لەکاتی ڕێکەوتنی سوسیالیزم  و دواکەوتووی کاپیتالیزم لە دژی سوسیالیزم بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات، گەلێک لە بەهاکانی سوسیالیزمی لەبن هەڵکەند و یان بێکاریگەری کرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەش گرینگی و کاریگەری یەکی گوڵان ناتوانێت کەم بێتەوە. سەرەرای هەموو جۆرە هێرشێک بۆسەر یەکی گولان دڵ و مێشکی کرێکاران و رەنجدەران، ژنان و گەنجان بەردەوام نوێ مایەوە. ڕۆح، هەست، فکر و هەڵویستی ئەوان دەستنیشان دەکات. لە دژی هەر جۆرە هێرشێک هزر و تێکۆشانی سوسیالیزم خۆی بە هێز هێشتووەتەوە. هیچ هێرشێک ناتوانێت کاریگەری یەکی گوڵان کەم کاتەوە، ناتوانێت بێ بەهای بکات. ناتوانێت لە پیش خوێندنەوەی سروودەکانی یەکی گولان ببنە ئاستەنگ.ناتوانن لەهەمبەر ملیۆنان مرۆڤ کە داوای ئازادی، یەکسانی و سوسیالیزم دەکەن خۆیان بگرن. هەر بۆیە یەکی گولان هەموو کاتێک نوێ دەمێنێتەوە، بۆ نوێ کردنەوەی تەڤگەری سوسیالیستی و تێکۆشانی دیموکراسی و یەکسانی، بۆ بەرێکخستن کردنی  و تێکۆشەڕی بەردەوام بووەتە هێزی پێشەنگ. هەر بۆیە یەکی گوڵان لەگەل کرێکاران و رەنجدەراندا بووەتە یەک، بەسوسیالیزمدا بووەتە یەک. بۆچی ئاوەهایە؟ بۆئەوەی کە بە خوینی شەهیدان ئاو دراوە. بۆ ئەوەی خاوەن تێکۆشان و واتایەکی مەزنە، بەم شیوەیە. ئەم تێکۆشانە، لە دژی هەرجۆرە ناحەقی، گوشار، پیلانگێڕی تێکؤشان بۆ جیهان و ژیانێکی نوێیە کە مرۆڤ بە ناسنامەی خۆی  بەڕەنگێکی ئازاد، یەکسان  بژین و کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن. یەکی گولان بەم چەشنە تێکۆشان تەمسیل دەکات. ئەم تێکۆشانە بە خوێنی شەهیدان ئاودراوە. هەربۆیە یەکی گولان راستی سەرکەوتنە، تێکۆشانی سەرکەوتنە.لە شەخسی شەهیدان لە سەرکەوتنی  تێکۆشانی دیموکراسی یەکسانی خۆی دەسپێرێتە ئازادی، سەڵماندوویەتی.یەکێتی بۆ یەک. هەربۆیە هەر شتێک دەتوانیت لەناو بچێت، پێچەوانە کردن و پیسکردن، بەڵی ئارمانج یەکی گوڵانە، ڕاستی یەکی گولان ناتوانێت پێچەوانە بکرێت، لەناوناچێت و قڕێژنابێت. بە پێچەوانەوە  باشتر ڕاستی خۆی دەردەخات و بۆ هەرکەسیک ئاشکرا دەبێت. ئەو راستیەی لە ساڵانێکە دەوام دەکات ئەوەیە. یەکی گولانی ئەمسال خۆی بسەلمینێت. هەربۆیە ئێمە لەو باوەرەداین کە یەکی گولان کرێکار، ڕەنجدەر، ژنان و گەنجان ، تەواوی گەل لە هەر چوارگۆشەی جیهانەوە بڕژێنە ناو شەقام و کۆڵانەکان، بۆ ئازادی و دیموکراسی سروودی یەکسانی  بخوێننەوە. لە دژی هێرشی مۆدرنیتەی کاپیتالیست کە  زوڵم، گوشار، پیلانگێڕی دەکات، وای نیشان دەدای کە مرۆڤایەتی لەسەر بنگەی ئازادی، یەکسانی  و دیموکراسیدا بێت؛ بە هەڵوەشاندنەوەی پەرگالی مۆدڕنیتەی کاپیتالیست، ئەوا جیهانێکی ئازاد و یەکسان مسۆگەر ببێت. ئێمە پشت ئەستوورین بەوە و لەسەر ئەم بنگەیە یەکی گولان رۆژی یەکێتی، پشتیوانی و تێکۆشان لە کرێکار، ڕەنجدەر، ژنان و گەنجان وگەلەکەمان پیرۆز دەکەین. بە ڕۆحی یەکی گولان سڵاو دەنیرین بۆیان و بانگەواییان دەکەین کە یەکی گوڵان بۆ تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لە دژی فاشیزم تێکۆشان مەزنتر بکەن. یەکی گوڵان ئەمساڵ لە لایەن گەلی کوردستان، کرێکار، ڕەنجدەر و گەلانی تورکیاوە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە  لەسەر بنگەی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە'  بەتێکؤشان پیرۆز دەکرێت. تێکۆشانی ئێمە بۆ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم، شکاندنی گۆشەگیری  و کۆتایی هێنان بە داگیرکاریە، لەسەر بنگەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی کوردستان و دیموکراتیک بوونی تورکیا  و ڕۆژهەڵاتی ناوین لە کوردستان و تورکیا، لە هەرشوێنێک ئەم هەنگاوە لە ئاستێکی بەرزدا پێش دەکەوێت. بە ٨ی ئادار و نەورۆز ئەم هەڵمەتە گەلیک پێشکەوت. لەسەر ئەم بنگەیە ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەداین کە یەکی گولان تێکؤشان بگەێنێتە ئاستێکی هەرە بەرز، و ببێتە ئاستێکی هەرە بەرزی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە'.

هەر بۆیە ئێمە واتا و گرینگییەکی تایبەت دەدەین بە یەکی گوڵانی ٢٠٢١. ئێمە هیوادارین کە یەکی گولانی ئەمسال بگەێتە ئاستێکی هەرە بەرزی تێکۆشان کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵبوەشێنیتەوە، کوردستان ئازاد بکات، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوین دیموکراتیک بکات،لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی تێکۆشانی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بگەێتە ئاستێکی هەرە بەرز. هەر بۆیە یەکی گولانی ٢٠٢١ زۆرتر گرینگ و بەواتا بێت. ئێمە وەک تەڤگەر و گەل بە هیزەوە نزیک دەبینەوە. ئێمە لەسەر ئەو باوەرەین کە یەکی گولانی بە هێزێکی زۆرەوە پێشوازی لێبکرێت و واتا بدەن بە ژیانی ئازاد. لەسەر ئەم بنگەیە ئێمە داوا لە گەلی خۆمان و گەلی تورکیا  دەکەین کە قۆناغی یەکی گوڵان بە هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە' بەهێزتر بکەن .

بە پەتای کرۆنا قەیرانی سیستەمی دەوڵەت و مۆدڕنیتەی کاپیتالیست لە ناو ڕۆشنبیر، سوسیالیست، هێزە موخالفەکان و کۆمەڵگە بووە بابەتی تێڕامان. لە تەواوی جیهاندا و لەناو گەلان، ژنان ، گەنجان و ڕەنجدەراندا لە هەمبەر مۆدڕنیتەی کاپیتالیست  تووڕەییەکی مەزن هەیە.ئەمە چۆن دەتوانرێت بەرێکخستن بکرێت؟

بێگومان ئێمە پارتێکی کرێکارین و بە هزری پارتی کرێکاران نزیکی ئەم گرفتانە دەبینەوە. لەخۆیدا چاوەڕوان نەدکرا کە ئێمە بێجگە لەم ناوە ببێتە ناوی پارتەکەمان. بۆچی؟ بۆئەوەی کە ئێمە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا دامەزراین کە ٩٩٪ی کرێکار و ڕەنجدەرن. بەم شێوەیە ئێمە بووینە پارتی کوردان. هەر بۆیە بوونە پارتی کوردی بەواتای بوون بە پارتی کرێکاران و رەنجدەرانە. دەتوانین بێژین تەواوی کۆمەڵگەی کورد کرێکار و رەنجدەرن. لەسەر ئەم بنگەیە ئێمە پارتی کرێ.کاران و رەنجدەرانین. ئەمە جیاوازییەکی لەگەل پارتەکەماندا نییە. سەرەڕای ئەوەی کە ئێمە پارتییەکی پیشەنگی کۆمەڵگەین کە دەتوانین بێژین تەواوی کرێکار و رەنجدەرن، هاوکات خاوەن تایبەتمەندی ئەوەن کە لەلایەن گەنج و ڕۆشنبیرەوە دامەزراوە. لە تیۆری چینی کرێکاردا دەگوترێت، " هۆشمەندی چینەکە لە دەرەوە لە لایەن رۆشنبیرانەوە دانراوە". بە پێی ڕێئالیتەی ئێمە ئەگەر چینەکە لە کۆمەڵگەی کورد بێت، دەبێت کە هۆشمەندی و هزری چینەکە لە لایەن ڕۆشنبیران و شۆرشگێڕانی کۆمەڵگەی کورد درووست ببێت. لە هەڵوومەرجی دامەزراندنی پەکەکەدا ڕاستییەکی بەم شێوەیە شین هات  کە بوونی رۆشنبیری کورد، بوونی ڕۆشنبیری شۆرشگێری کورد ، بوونی گەنجی کورد  لەناو یەکدا بوو.  ڕۆشنبیران و گەنجان بوونە یەک و بەم شێوەیە یەکپارچەییەکی نوێیان خوڵقاند. هەربۆیە پێشەنگی شۆڕشگێرێک کە هزری دیموکراسی و ئازادیە، هزری رێزداری بردە ناو کۆمەڵگەی کوردی کرێکار و ڕەنجدەر، لە ناو گەنجانی کورد سەری هەڵدا. وەک بەشێک لە کۆمەلگە، وەک تەڤگەرێکی گەنجان و ڕۆشنبیران دامەزرا، بووە پارت، بووە گەریلا و بووە گەل ، هەربۆیە پارتێکی گەنجانە، پارتییەکی رۆشنبیرانی شۆرشگێڕە. لەلایەکی ترەوە، تەڤگەری ئێمە کە بە ئازادی نەتەوەی کورد بە رێکەوت، هەرکو لەسەر خەتی ئازادی پێداگر بوو و بەرخۆدانی کرد، هزری راستی ئازادی لەناو خەتی ئازادی ژناندا بینیوە. گەییشتە  ئەو راستیەی کە ئازادی نەتەوەیی تەنیا بە ئازادی کۆمەڵگە دەبێت، ئازادی کۆمەڵگە تەنیا بە ئازادی ژنان مسۆگەر دەبێت. هەربۆیە قووڵبوون لەسەر خەتی ئازادی و پارتی بوون بووە هۆی پیشەنگی ژنان، خەتی ئازادی ژنان  گۆڕا بۆ خەتی بنگەیی ئایدۆلۆژیک. بەم شێوەیە پارتی کوردانی کۆمەڵگەی کرێکار و ڕەنجدەران، پارتییەک کە بە پیشەنگایەتی ڕۆشنبیران و گەنجان دامەزرا، وەک پارتییەکی ژنان شین بوو. پارتەکەی ئێمە ئیستا وەک' پارتی کرێکارانی کوردستان' پێناسە دەکرێت و بووە خاوەن ناسنامە، لەڕاستیدا ئەو هەموو راستییە لەناو خۆیدا جێدەکاتەوە و تەمسیلی دەکات. پارتی کرێکارانی کوردستان ناسنامەی هەموو چێنەکان لە خۆدەگرێت و دەیکاتە یەک و تەمسیلی دەکات. هەبوونی پارتی کرێکاران هاوکات بەواتای بوونی پارتێکی ڕۆشنبیران ، ژنان و پارتی گەل و ڕەنجدەرانە.

پارتەکەی ئێمە لەدەستپێکدا بە کاریگەری قووڵی سوسیالیزمی ڕئال ، هەر شتێکی لەسەر بنگەی چینایەتی و ناکۆکی چینایەتی دەنرخاند، بە پێی ئەنجامی تێکۆشانی خۆی لە کوردستان و ڕووداوەکانی جیهان، ئەو شتە لەچەند لایەکەوە گۆڕانی بەسەردا هات، ئەو هزرەی کە هەرشت لەسەر بنگەی ناکۆکی چینایەتی ببینرێت گۆڕدرا.

بێگومان لەناو کۆمەڵگەیەکی ژێر کاریگەری دەوڵەت نەتەوە و دەسەڵاتداریدا، هەبوونی چینایەتی، هەربۆیە ناکۆکی چینایەتی لەئاستی ڕەد و ئینکاردایە. دەبێت ئەم راستیە ببینرێت و قەبووڵ بکرێت.دەبینرێت، و بە ئەساس دەگیردرێت کە کۆمەڵگە بە هۆی سیستەمی سەردەست بە چەند چین دابەش بووە، گەلێک چین و هێز درووست بوون، ئەم چینانەش بەرژەوەندی جیاواز دەکەنە بابەتی سەرەکییەوە، گرینگی بەرژەوەندی نێوانیان ناکۆکی و تێکؤشان درووست دەکات. لەسەر ئەم بنگەیە، چینێک کە هەرە زۆر دەچەوسێتەوە و تالان دەکرێت چینی کرێکارە. هەر بۆیە رەنجدەران هەموویان ئەم چینە بۆخۆیان دەکەنە بنگەی کۆمەڵگە. هەربۆیە دەی نرخێنێ و قەبووڵی دەکات کە لەناو کۆمەڵگەدا تاکە ناکۆکی و شەر ، هەربۆیە جیاوازی لەسەر بنگەی چینەکە نییە، ناکۆکی قووڵ هەیە. بێگومان پارتەکەی ئێمە لەسەر بنگەی درووستبوونی چین، ناکۆکی چین و شەڕی چینەکاندا دەستی بە تێکۆشانکرد . هەربۆیە خۆی وەک پارتی کرێکاران پێناسە دەکات و درێژە بە تێکۆشان دەدات. ئەو تێکۆشانەی کە دەستی پێکردووە نەتەنیا تێکۆشانی مان و بەردەوامی وەک چینی بندەست نییە ،یانش تێکۆشانە تەنیا لە چوارچێوەی  شەڕ و ناکۆکی چینایەتیدایە. تێکۆشانێکی ئاوەها بۆی دەکاتە ئەساس کە شەڕ و ناکۆکی چین لەگەل لە ناوبردنی سیستەمی  دەوڵەت و دەسەڵاتداری لە ناوبەرێت. ڕاستییەک کە ' تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' ی پێ دەلێن و وەک ' نەتەوەی دیموکراتیک' پێناسە دەکرێت، تەمسیلی ئەمە دەکات. تێکۆشانی چینایەتی لەسەر بنگەی لەناو بردنی چینایەتی، یەکپارچەیی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەنرخێنێت.  کارەکتەری کۆمەڵگە پارێزی دیموکراتیکی پارادیگمای خۆی تەمسیل دەکات. بێگوومان کاتێک کە یەکی گوڵان  جەژنی کرێکاران دەنرخێنرێت، ڕاست و پێویست ئەوەیە کە لەگەلیدا تێکۆشانی سوسیالیزمیش نرخاندنی بۆ بکرێت. بێگومان لایەنی تیۆریک و پراکتیکی تێکۆشانی سوسیالیزم هەیە. تەڤگەری سوسیالیستی ڕێکخستن وتەڤگەرێکی چالاکی تەنیا نییە. هاوکات تەڤگەرێکی فکری، تەڤگەرێکی فەلسەفی، ئایدۆلۆژیکە. هەر بۆیە کاتێک تێکۆشانی سوسیالیستی دەنرخێت بێگوومان دەبێت پێشکەوتنە پراکتیکییەکانی باس بکرێت، سەرەرای ئەوەش  پێش ئەوەش  دەبێت دۆخی تیۆریک ، پێشکەوتنی تیۆریک، هزری سوسیالیستی خوێندنەوەی بۆ بکرێت. تەنیا لەسەر ئەم بنگەیە مرۆڤ دەتوانێت خۆی نزیکی ئەم راستیە بکاتەوە کە یەکی گوڵان سەمبوولی سوسیالیزمە و ولامێکی کاریگەر بدەنەوە. وەک پسپۆرانی سوسیالیزم باسیان کردووە' تێۆری شۆرشگێڕی نەبێت، پراکتیکی شۆرشگێڕی نابێت'، ' هەتاکوو تیۆری ڕاستی سوسیالیستی نەئافڕێنرێت، تێکۆشانی راستی سوسیالیستی بەرێوە ناجێت."

راستیەکە و جێگەی گفتوگۆ لەسەرکردن نییە کە لەسەر ئەو بناغەیەیە کە لە ئێستادا زیاتر لەسەری قوڵ دەبێتەوە و ئەوەی ئەو هزرەی خوڵقاندووە ریبەر ئاپۆیە. لەگەڵ ئەوەی لەناو بارودۆخی قوڕسی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالیدایە، ئەوانەی ئەو سیستمەیان دروستکردووە، نەیانتوانیوە رێگری لەهزری رێبەر ئاپۆ و بڵاوکردنەوەی هزری نوێ بکەن. لەگەڵ ئەوەی ٢٣ ساڵە لەناو سیستمی قوڕسی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالیدایە، ریبەر ئاپۆ راستی کۆمەڵگا و کێشەکانی و رێگەی چارەسەری فراوان و کاریگەری، بە شێوەیەک کە لێی تێبگەن و رێکخراوەیی بێت، شرۆڤە کردووە.

لێرەدا گرنگە باسی ئەم بابەتە بکرێت. پێویستە ئێمە باش بزانین کە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی بۆ قوڵبوون و فراوانبوونی هزری رێبەر ئاپۆ دروست نەکراوە، بە پیچەوانەوە بۆ رێگریکردن لەو هەمووانە دروست کراوە. دەزانرێت و لەلایەن خاوەنی ئەو سیستمەوە دەگوترێت کە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی بۆ ئەوە دروستکراوە کە مرۆڤ ناتوانێت لەوێ بیربکاتەوە و بەرهەمی هەبێت، قوڵبوونەوەی هزری رێبەر ئاپۆ لەهەڵ ئەو هەموو فشارەش بەردەوامە. بەرهەمە هزریەکانی رێبەر ئاپۆ بێگۆمان پێویستە لەسەر ئەم بناغەیە شیبکرێتەوە. کاتێک ئەو هەمووە شیکرانەوە دەبینرێت کە فشار و ئاستەنگەکان ناتوانن لەبەردەم پێشکەشتن و بەرهەمەکان ببنە ئاستەنگ. هێزی فیزیکی کە رێبەر ئاپۆ خوڵقاندویەتی، دەستنیشانکردنی چارەسەری کێشەکان پێویستە بزانرێن کە لەناو دۆخێکی بەم شێوەیەی ئەشکەنجە و گۆشەگیریدا خوڵقێنراون. دۆخێکی بەم شێوەیە بێگۆمان ئانالیزەکانی رێبەر ئاپۆ زیاتر بە واتا دەکات، گرنگ دەکات و وادەکات کە زیاتر لەبەرچاو بگیرێت. لەناو بارودۆخێکی بەم شێوەیەدا رێبەرتی هەنگاوێکی نوێی بە ناوی 'ژیانەوەی سێیەمینی رێبەرتی' خوڵقاند، لەسەر ئەو بناغەیەش رێبەر ئاپۆ گۆڕانکاری لە هێڵدا دروست کرد. بارودۆخی گۆشەگیری و ئەشکەنجە ئیمڕالی وایکردووە کە بناغەی هەنگاوێکی نوێی ژیانەوەی رێبەرتی دروست ببێت. ئەو ئەنجامەی بەدەستیهێناوە لە پارێزنامە پێنج بەرگیەکەیدا بە ناوی 'مانیفیستۆی کۆمەڵگای دیموکراتیک' بە شێوەیەکی فراوان باس کردووە. ئەگەر بە بۆنەی ١ی ئایار ، ئەم دۆخەی بزوتنەوەی سۆسیالیستی، بە تایبەتی گۆڕەپانە هزری و تئۆری شیبکرێتەوە، بێگۆمان پێویستە بەر لە هەموو شتێک ئەو هزرەی کە رێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکەیدا بە ناوی 'مانیفیستۆی کۆمەڵگای دیموکراتیک' دا شیکردووەتەوە، لێکۆلینی لەسەر بکرێت و گۆتوبێژ و شیکردنەوەی بۆ بکرێت. لەبەرئەوەی باسی یەکپارەیی هزری دەکای کە رابردووی مێژوو بە فراوانی شیدەکاتەوە، جیا دەکاتەوە و دۆخی ئێستا و ئەو کێشانەی کە روودەدەن بە شێوەیەکی فراوان شیدەکاتەوە، رێگەی چارەسەر بەهێز پێشنیاز دەکات. پێویستە یەکپارەبوونی هزری رێبەر ئاپۆ کە لە پارێزنامەکەیدا باسی کردووە و وەک 'تیئۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک' پێناسەی دەکات، پیویستە تیئۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، لێکۆلینی بۆ بکرێت، پێویستە سەرنج بدرێتە سەر هێڵی نوێ و تێکۆشان و هەڵوێستی ئێستا بەپێ ئەوە شیکردنەوەی بۆ بکرێت، بۆ داهاتوو بەرنامەی نوێ. بەرنامەی تێکۆشان، پلان و ئامانجەکانی ئاشکرا بکرێن. بێگۆمان ئەمانە هەمووان جێی گۆتوبێژ و شیکردنەوەی فراوانن. بەڵام بە بۆنەی ١ی ئایار هەندێک قسە هەن کە دەتوانین باسیان بکەین، بەر لە هەموو شتێک رێبەر ئاپۆ، دیموکراسی و سۆسیالیزم لە سەروەری سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتی رزگار کردووە.

لە ماوەی رابردوو کە پەیوەندی دیموکراسی و سۆسیالیزم بە دەسەلاتداری و دەوڵەتەوە دروستکرا، ئێمەیان بەرەو سۆسیالیزمی سۆڤیەت برد کە پێی دەڵێن سۆسیالیزمی تاقیکراوە، یەکێک لە کاریگەریەکانی سەرەکی تواندنەوەی ئەوەش دۆخی پارادیگماییە و ئێدی زۆر لایەن ئەم شتە پەسەند دەکەن. ئەوە زۆر ئاشکرایە، رەگەزی وەک ئازادی، یەکسانی، یەکگرتنی سۆسیالیزم، بە ئامێری دەسەڵات و دەوڵەت کە لە بناغەدا زوڵم و فشار، داگیرکەر و تاڵانە، دروست نابێت. ئەوە زۆر ئاشکرایە کە کۆمەڵگا و گەل کاتێک خۆیان بەڕێوەدەبەن و دیموکراسی لە سەر کۆمەڵگا دیکتاتۆری بکات، ئەوە نابێتە دەسەڵاتی دەوڵەت. ئەگەر سەرنج بدەینە دیموکراسی، پەیوەندی بە کۆمەڵگاوە هەیە، دیموکراسی دەبێتە تەشی خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵگا، سۆسیالیزمیش دەبێتە ئایدۆلۆژی کە بناغەی ئەو بەڕێوەبەریە دیاری دەکات و رەگەزی ژیانی کۆمەلگایە. گۆڕینی پارادیگمایی رێبەر ئاپۆ، بە شێوەیەکی زۆر بەهیز گۆڕانکاری و نوێبونەوەیە. بێگۆمان بەم پێیە شۆڕشێکی نوێ و دەرفەتێکی سۆسیالیزم دروست بوو. ئەگەر سەرنج بدەین، لە نزیکایەتی بەم شێوەیەدا، شۆڕش نەبێت، ئەو شۆڕشەی کە دەسەڵاتداری و دەوڵەت هەڵدەوەشینێت، دەوڵەت و دەسەلاتی نوێ دروست دەکات. بە پێچەوانەوە دەوڵەت و دەسەلات سنوردار دەکات، لاوازی دەکات و ئەلتەرناتیف یان کۆمەڵگای دیموکراتیک، لەسەر رەگەزەکانی سۆسیالیزم هەبوون و ژیانی خۆیان بەردەوامی پێدەدەن و بەوەش بە واتای کۆمەڵگای دیموکراتی دێت. کۆمەلگای دیموکراتیک لەسەر بناغەی سۆسیالیزم، وەک جێگرەوەیەکی دەسەڵات و دەولەت هەیە. شۆرش و تێکۆشانی شۆرشگێری ئەم تێکۆشانی دەبێتە جێگرەوە، رێکخستن دروست دەکات و گەورە دەبێت. بەرتەسککردنی دەسەڵاتداری و دەوڵەت کە وەستاکانی سۆسیالیزم پێناسە دەکەن، بە تێکۆشانێکی بەم شێوەیە جێبەجێ دەبێت. پێشتریش دیاریمان کردبوو، کۆمەڵگای دیموکراتیک بە رێکخستنی کرێکدار و رەنجدەران، بە تێکۆشانی ئەوانەوە فراوان دەبێت، جیاوازی لەنێوان چینەکاندا ناهیڵێت، لەناو خۆیدا ژیانێکی ئاسایی و دیموکراتی دروست دەکات کە پشت بە ژیانی ئازاد، یەکسان و دابەشکردن دەبەستێت. لایەنێکی هێلێ تیئۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ دەیەوێت سۆسیالیزمی دیموکراتیک دروست بکات، وەک وتمان، لایەنی کۆمەڵگای دیموکراتیکە، لایەنێکی دیکەش ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی کۆمەلگایە. کۆمەلگای دیموکراتیک وەک راستیەکی کۆمەڵایەتی پێناسە دەکات کە جیاوازی چینی لەناودەبات، کۆمۆنالیزمی دیموکراتیک دروست دەبێت و فراوان دەبێت، لە هەمانکاتدا راستی کۆمەڵگا وەک ئەو راستیەی کە خۆی دەسپێرێتە ئازادی ژنان، یەکبوون لە گەڵ سروشت و یەکپارەیی دروست دەبێت. چوارچێوەی سیاسی و ئەخلاقی هەبوون کۆمەڵگا، بە تەنها لەسەر ئەم بناغەیە دەتوانێت بەپێی جەوهەری خۆی دروست ببێت.

ک.ش / ف.ق