کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپا دژی تورکیا: کۆبوونەوەکان هەڵوەشێندرانەوە
یەکێتی ئەورووپا بە هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوە فەرمییەکانی، لە دژی پێشێل کارییەکانی دیموکراسی لە تورکیا کاردانەوەی نیشاندا.
یەکێتی ئەورووپا بە هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوە فەرمییەکانی، لە دژی پێشێل کارییەکانی دیموکراسی لە تورکیا کاردانەوەی نیشاندا.
سێ دامەزراوەی سەرەکی یەکێتی ئەورووپا؛ ئەنجومەنی ئەورووپا، کۆمیسیۆن و پەرلەمان بڕیاریاندا کۆبوونەوە فەرمیەکانیان لە ئەنقەرە و ئەنتاڵیا هەڵوەشێنەوە، کە پلانڕێژییان بۆ کرابوو.
پسپۆران ڕایانگەیاند کە ئەم هەنگاوە کاردانەوەیەکی ڕوونە بەرامبەر بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی تورکیا.
جێی ئاماژەیە ئەمە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی یەکێتی ئەوروپادا ئەنجومەن، کۆمسیۆن و پەرلەمان پێکەوە وەک هۆشدارییەک بە تورکیا، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیادا ڕاگرت. بە هۆی دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانییەکان و گوشار بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و پێشێلکردنی بنەما دەستووریەکان کە نەگونجاوە لەگەڵ بەهاکانی یەکێتی ئەورووپا، یەکێتی ئەورووپا لەبەرامبەری دەوڵەتی تورکدا ناڕەزایەتی نیشاندا.
لە دانیشتنی گشتی پەرلەمانی ئەورووپادا باس لە پێشێلکارییەکان لە تورکیا و دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆک شارەوانی ئەستەنبوڵ کراوە.
لە دانیشتنەکەدا لە لایەن ئەندامی بەرپرسیار لە پێشکەوتنەکانی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، مارتا کۆس لێدوانی سەرنج راکێشی دا و گوتی: "چاوەڕوانی بەرزترین ستانداردی دیموکراسی دەکەین لە وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا. زیندانیکردنی ئیمام ئۆغلوو کێشەی جدیی لێدەکەوێتەوە." کۆس داوای کرد دەستەوەردان نەکرێت لە چالاکیی شەرمەزارکردنەکانی تورکیادا.
هەروەها گرووپە سیاسییە جیاوازەکانی پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر هەمان بابەت ڕەخنەیان لە تورکیا گرت.
پارتی دیموکرات مەسیحیەکان وەکوو کاردانەوەیەک کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی پەرلەمانی تورکیا و یەکێتی ئەورووپایان هەڵوەشاندەوە.
هەروەها ناچۆ سانچێز ئامۆر، ڕاپۆرتدەری پەرلەمان سەبارەت بە تورکیا ناڕەزایەتی خۆی نیشاندا و وتی: "تورکیا لە ڕێگەی خۆی لایداوە و لە پێشلکاریی یاساییدایە."
هاوکات لیبراڵەکان ڕەخنەیان لە بێدەنگی یەکێتی ئەورووپا گرت.
پارتە سەوزەکانیش ئەم بانگەوازییەیان کرد: "دەبێت پەیامێکی ڕوون ئاڕاستەی تورکیا بکرێت."