لەتیف فاتح فەرەج نوسەر و ڕۆژنامەوانی دیاری کورد پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی جیهانی دەرهێنانی پەکەکە لە (لیستی تیرۆر) دەربرێ وتی: جێگای شانازایە کە فەیلەسوفێکی وەک نەوام جامسکی و سلاڤۆژیژک پشتیوانی ئەو کەمپینە دەکەن، کارکردن بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ئەرکی ئەخلاقی هەموو مرۆڤێکە.
ئەو نوسەرە بۆچوونەکانی خۆی دەربارەی ئەو بابەتە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هێنانە زمان و نرخاندنی گرینگی کرد وتی:"من پێم وایە دەبێت دەوڵەتی تورکیا بکرێتە لیستی تیرۆرەوە، چونکە ئەو دەوڵەتە کۆمەڵکوژی دەکات، ئەو دەوڵەتە پاکتاوکاری دژی گەلی کورد دەکات، دەوڵەتی تورک کە نوێنەرایەتی ناتۆ دەکات، نوێنەرایەتی بێدادی و تاوانێکی گەورەی مێژووی دەکات لە ناوچەکە."
فەرەج تیشکی خستە سەر زنجیرە تاوانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا و لاپەرەکانی مێژووی تاوانی ئەو دەوڵەتەی هەڵدایەوە وتی:" ئەگەر نەگەرێینەوە بۆ مێژووی دەوڵەتی عوسمانی تەنها باسی ئەو دەوڵەتە بکەین کە پێ دەگوترێت دەوڵەتی مۆدێرنی تورک لەسەردەمی ئەتاتورک هەتا ڕۆژی ئەمرۆ بە بەردەوامی هەوڵی سرێنەوە نەتەوەکانی غەیرە تورکیان داوە و کاری لەسەر دەکەن بەتایبەتیش کورد."
"ئەوەی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا کردویانە بێ ئەخلاقیکەی گەوەریە بەرامبەر گەلێک کە کار بۆ ئازادی خۆی دەکات"
فەرج دەڵێت :" سڕینەوە خەڵک، سرینەوە گەل، بێ ناسنامەکردنی گەل، داگیرکردنی خاکی گەلێک و بێ نیشتیمانکردنی گەلێک دەچێتە خانەی جێنۆسایدەوە، دەچێتە خانەی تیرۆری نێودەوڵەتی، لەبەرامبەردا کاتێک گروپێکی سیاسی یاخود ڕێکخراوێک کە کار بۆ ئازادی زمان، ئازادی جلوبەرگ، ئازادی نەتەوە، شێعر و موزیک دەکات دەکرێتە لیستی تێرۆری نێودەوڵەتیەوە، ئەوەی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا کردویانە بێ ئەخلاقیەکی گەوەریە بەرامبەر گەلێک کە کار بۆ ئازادی خۆی دەکات."
"دەوڵەتی تورکیا لە زیندانەکان مرۆڤ دەکوژن و ئەشکەنجەی دەکەن"
هەروەها سەرنجی زیاتری ڕاکیشایە سەر تاوانەکانی تورکیا بەرامبەر بە گەلی کورد و هاوکات بێدەنگی دەوڵەتانی ڕۆژئاوای ڕەخنەی کرد و وتی:" دەوڵەتی تورکیا لە زیندانەکان مرۆڤ دەکوژن و ئەشکەنجەی دەکەن، شارەکانی کوردان وێران دەکەن، زمان و موزیکی کوردان قەدەغە دەکەن، بەڵام لەبەرامبەردا دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و دونیا بێدەنگیان هەڵبژاردوە، بۆیە ئەرکی ئێمە هەموو مرۆڤێکە کە ئەو هەڵە مێژوویە ڕاستکەینەوە بە تایبەتی ئەرکی کەسانی خاوەن فکر و ڕۆشنبیرە کار بکەن بۆ ئەوەی پەکەکە لە (لیستی تیرۆر) دەربهێنرێت."
"ئەوەی ئەردۆغان دەیکات زۆر مەترسیدارترە لەوەی ئیننۆ کردی لە دەرسیم"
نوسەر دەڵێت: ئەو کۆمڵکوژیەی ئەردۆغان دەیکات زۆر مەترسیدارترە و هیچی کەمتر نیە لەو کۆمەڵکوژییەی عیسمەت ئینینۆ لە دەرسیم کردی. هیچی کەمتر نیە لەو تاوانانەی کە ئاتورتک کردویەتی، بەڵکو ئەوەی ئەردۆغان دەیکات لەوەی عیسمەت ئینینۆ کردی مەترسیدارتر چونکە ئەگەر لە دەرسیم چەکی کیمیای بەکار نەهاتبێت، ئەوەتا ئەردۆگان ڕۆژانە چەکی کیمیای بەکار دێنێت لە شاخەکانی کوردستان، بۆیە پێم وایە ئەو بێشەرەفیکی گەورەیە. ئەگەر پێان وابێت پەکەکە تیرۆرستە و تورکیا تیرۆرست نیە بە پێچەوانەوە پەکەکە ئازادیخوازە، ناوبراو وتیشی :"بێ شەرەفیەکی گەورەیە بزاڤێکی ئازادیخوازی وەک پەکەکە لە لیستی تێرۆر دابنرێت و دەوڵەتێکی تیرۆری وەک تورکیا کە ڕۆژێک لە سەرناوی ئیسلامی سیاسی کۆمەڵکوژ دەکات ڕۆژێکیش لەسەر ناوی پان تورکیزم و ناسێۆ نالیستی."
لە کۆتای قسەکانی ناوبراو وتی:" ئەوە شانازیەکی گەورەیە و جێگای ڕێزە کە فەیلەسوفێکی وەک نەوام چامسکی وسلاڤۆژیژک پشتگیری ئەوە دەکەن کە پەکەکە لە (لیستی تیرۆر) دەر بهێنرێت، ئەرکی ئەخلاقی هەموو فەیلەسوف و بیرمەندەکان ئەوەیە کار بۆ ئەوە بکەن پەکەکە لە (لسیتی تیرۆر) دەربهێن هاوکات ئەرکی هەموو مرۆڤێکە، وتیشی :" دەبێت ڕێبەر ئاپۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبدرێت، ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و دەرخستنی پەکەکە لە لسیتی تیرۆر تەنها بەواتای ئازاکردنی گەلی کورد نایەت بەڵکوو بە واتای ئازادکردنی گەلی تورک و تورکیاش دێت، ئەوە تەنها بیرو ڕای من نیە، بەڵکوو من ئەو بۆچوونانە لە بیرو ڕاکانی ئاپی موسا و تێزەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنمەوە. ئەوە بیری و ڕای ئەوانیشە، بۆ تورکیای ئازاد چارەسەری ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و دەرخستنی پەکەکەیە لە لیستی تیرۆر."
ف.ق