کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و چوارکۆڵبەری دیکەش برینداربوون

بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخێک لە سەر سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و چوار کۆڵبەری دیکە برینداربوون.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز ئەمڕۆ پێنج شەممە پێنج کۆڵبەر لە شاخێک لە سەر سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە تەتەی هەورامان کەوتوونەتە خوارەوە  و بەهۆیەوە یەکێکیان بە ناوی شۆڕش شوکری خەڵکی گوندی ئاڵمانەی مەریوان گیانی لەدەستداوە.

چوار کۆڵبەرەکەی دیکە بە سەختی برینداربوون و لە لایەن فراگوزاری نۆدشەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە ساڵی رابردووی کوردی/هەتاویدا لانیکەم ٤٤ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٤٠٠ کۆڵبەریش برینداربوون، کە زۆرینەیان لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و بەشێکیشیان بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، تەقینەوەی مین، رەقبوونەوە بوونە قوربانی.

هـ . ب